دڵم هەزار قسەی پێیە
نازانم ئەو وشانە
لەکوێی دڵما حەشار ئەخۆن کە ئەتبینم
ئەی زارم بۆ ئەبەسترێ
گەروم بۆچی وشک ئەبێ؟؟؟
ئەگەر تۆ
لە زمانی چاو ئەزانی
تێبگە لێم
بمخوێنەوەو بزانە
کە نیازمە چیت پێبڵێم ...
چەند بێزارم
لە ڕازی ترسنۆکی دڵ
لە قسەی نەوتراوی زارم
من بومایە لە جێی دڵم
من بومایە لەجێی دەمم
هەزارجاربوو پێموتبوی
خۆشمئەوێیت...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 96 جار هاتیە دیتن