ناو: حەسەن
ناوی باوک: موراد
ساڵی لەدایکبوون: 1978
$ژیاننامە$
حەسەن موراد، لە ساڵی 1978 لەدایک بووە، ساڵی (2004-2005) پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #سلێمانی#، و ساڵی (2016-2017) کۆلێجی هونەرە جوانەکانی لە #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە، لە ئێستادا (2023) خوێندکاری ماستەرە لە هەمان زانکۆ، حەسەن موراد ئەندامی دەستەی دامەزراندنی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی #هەڵەبجە#یە.
خاوەنی چەندین پڕۆژەی هونەرییە، لەوانە: (گریانی جەستە پێکەنینی ڕۆحە، گەڕانەوەی جوانی، ڕوخسارێک لە بۆن، ڕوخسارەکانی پاش جەنگ). هەروەها بەشدار بووە لە پڕۆژەی هاوبەشی مۆنۆمێنتی شارۆچکەی #سیروان#، بەشداری لە 30 پێشانگای هاوبەش کردووە. لە ئێستادا (2023) مامۆستایە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 713 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!