ڕۆژی سێشەممە #28-11-2023# لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم مەترانی ڕۆمی ئەرتەدۆکس لە #بەغدا# و کوەیت و سەڵتەنەتی عومان کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز مەتران غەتاس هەزیم سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان کرد و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان هەبوو کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بەسەر دەیان هەزار ئاوارەی کریستیان کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کریستیانەکانی ئێراق و ناوچەکە باس کران و سەرۆک بارزانی جەختی لە پابەندبوونی گەلی کوردستان بە فەرهەنگی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کردەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 258 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!