ناونیشانی پەرتووک: نەفرەت لە دەستەیێڤسکی
ناوی نووسەر: عەتیق ڕەحیمی
ناوی وەرگێڕ: #ئازاد بەرزنجی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
عەتیق ڕەحیمی لەم ڕۆمانەدا مەسەلەی کوشتن دەخاتە ژێر پرسیاری ئەخلاقییەوە و، لە ڕێی دادگاییکردنی ڕەسوڵەوە بۆ خودی خۆی، تەواوی کۆمەڵگەی ئەفغانی دەخاتە بەردەم دادگای ویژدان و بەها مرۆییەکانەوە. بەڵام لە کۆمەڵگەکەیدا کە لۆجیکی کوشتن بەسەر هەموو لۆجیکەکانی تردا زاڵە و کوشتن ڕێسایە و نەکوشتن و هەستکردن بە لۆمەی ویژدان ئاوارتنە، کێ گوێ لە دەنگی ویژدان دەگرێت و کێ بەرانبەر بەو دونیا نامرۆییە هەست بە بەرپرسیارییەتی دەکات؟ هەر بۆیە لە بەشێکی زۆری ڕۆمانەکەدا، ڕەسوڵ دەنگی دەرناچێت، ئەمەش وەکوو ئاماژەیەکە بۆ ئەو دەنگی ''حەقیقەت''ەی کە لەناو قرمژنی گوللەکان و دووکەڵی بارووتەکان و تاریکبینیی ئوسووڵییە توندڕەوەکاندا، ون دەبێت.
لە کاتی دادگاییکردنەکەی ڕەسوڵدا، کە لە فەزای دادگاییکردنەکەی (جۆزیف. ک)ی ڕۆمانەکەی کافکاوە نزیکە، سەرکردە پەروێز لە میانی بەرگریکردنیدا لە ڕەسوڵ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەگەر هەر یەکە و لای خۆیەوە کردەوەکانی خۆی بخستایەتە ژێر پرسیار و دادگاییکردنەوە، ئەوا دەیتوانی بەسەر ئەو ئاژاوەیەدا زاڵ بێت کە باڵی بەسەر شەڕی براکاندا کێشاوە لە ئەفغانستاندا. پەروێز خۆیشی دەبێتە یەکەم قوربانیی ئەم فەلسەفەیە لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا؛ بەوەی خۆی دەکوژێت و وەسییەت دەکات تۆڵەی لە کەس نەسێننەوە، بەمەش دەیەوێت ببێتە چرایەک بۆ گیانی لێبوردن لەناو شەوەزەنگی توندوتیژی و کوشتندا.
(لە پێشەکیی وەرگێڕەوە بۆ دەقە کوردییەکە).
[1]