تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاکرێ ئەمساڵ لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە کۆی ئەنجامدانی حەوت یاری لە خولەکە تەنیا خاوەنی هەشت خاڵە، یانەکە بۆ ئەم وەرزە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یونس سلێمانی ڕاهێنەری سووری واژوو کردبوو بە ئامانجی بەرەووپێشبردنی ئاستی یانەکە لە خولی نایاب، بەڵام ناوبراو دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ئاکرێش بە شێوەیەکی کاتی یاریدەدەری یانەکەی (هەژار سابیر) دیاری کرد، دەستەی کارگێڕی یانەکەش لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە بەر بەرژەوەندی یانەکە بڕیاری دا بە دەستنیشان کردنی هەژار سابیر بە ڕاهێنەری هەمیشەیی یانەکە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە نزیکترین کەسە لە یانەکە بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانەکان هەیە ورد و درشتی یانەکە دەزانێت، کارگێڕیی یانەی ئاکرێ متمانەی زۆر بەم ڕاهێنەرە لاوە هەیە ئاستی تیپەکە بباتە قۆناغێکی باشتر.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 277 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!