سەرۆکی یانەی وەرزشی #ئاکرێ# وتی: سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی وەرزش لە ھەرێمی کوردستان ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ کەرتی وەرزشی لە سنووری ھەردوو شارۆچکەی ئاکرێ و #بەردەڕەش# خەرج کردووە کە چوار یاریگای پێ نوژەن دەکرێنەوە و دوو ئۆتۆمبێلیشی بۆ ھاتوچۆ بۆ ھەردوو یانەی ئاکرێ و بجیل کڕیووە.
سەڵاح ئیبراھیم، سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ کەرتی وەرزشی بۆ ھەردوو شارۆچکەی ئاکرێ و بەردەڕەش خەرج کرد بۆ نوژەن کردنەوەی چوار یاریگای ئاکرێ و بەردەڕەش و دینارتە و گردەسێن و کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ یانەی ئاکرێ و بجیل.
سەڵاح ئیبراھیم وتیشی: یاریگای بەردەڕەش و دینارتە لە قۆناغی فریزکردن دایە و گردەسێنیش بە ھەمان شێوە، ئەوەی ئاکرێ بەھۆی ئەوەی پڕۆژە بووە لە قۆناغی مکەسەر دایە و چاوەڕێ دەکرێت سلفە خەرج بکرێت و ئەویش تەواو بکرێت، ئەو یاریگایانە پێویستییان بە نوژەن کردنەوە ھەبوو ، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی خەرج کرد بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری کەرتی وەرزشی لە سنووری ئەو شارۆچکە و شارەدێیانە بکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 288 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!