لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و لە درێژەی مەشقەکانیان و بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ئامادەکاری تیمەکە بۆ بەشداریان لە کۆبوونەوەی دووەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە یاوەری م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و خاتوو کەلسوم محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەردانی تیمەکەیان کردوو لە نزیکەوە گفتوگۆیەکی وەرزشی کراوەیان لەسەر بەشداریان لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە و ئامادەکاریان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو کرد، هەروەک لە وتەیەکدا بەڕێز جێگری سەرۆکی یانە پاڵپشتی یانەکەیانی بۆ دووپات کردنەوە و داوای لێکردن کە گرنگی زیاتر بە یارییەکانی داهاتوویان بدەن تا بە ئامانجەکانیان دەگەن.
پاشان (د.عەلی تەها) کاپتنی تیمەکە بە ناوی دەستەی ڕاهێنەر و تەواوی یاریزانانی هاوڕێی دووپاتی کردەوە کە لە قۆناغەکانی داهاتوو جیاواز دەبینرێن و ئاستێکی ناوازەیان دەبێت و بۆ خەونەکانیان هەوڵ دەدەن.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 325 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!