سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق، دۆخى ناوچەکە و ئەگەر و لێکەوتەکانى تاووتوێ دەکەن.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024#، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەردەوامیى دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە #بەغدا#، لەگەڵ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسکى، باڵیۆزى ئەمریکا لە ئێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا دەربارەى ڕەوشى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و پەیوەندییەکانى #هەولێر# بەغدا و گفتوگۆى #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها باسیان لە دوایین پێشهاتەکانى دۆخى ناوچەکە بەگشتى و ئەگەر و لێکەوتەکانى کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و ڕێگرى لە فراوانبوونى ئاڵۆزییەکان. لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانى ئەمەریکا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تاوتوێ کران. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 192 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!