پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە #بەغدا# لەگەڵ بەڕێز محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى پارتى تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق، پەیوەندییەکانى #هەولێر# #بەغدا# و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان کرد و تیشکیان خستە سەر هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر و دۆخى ناوچەکە بەگشتى.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى هاریکاریى لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکانى ئێستا و پاراستنى سەقامگیریى سیاسیى وڵات و دوورگرتنى لە لێکەوتەکانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە.
ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاگانى ئێراق و ناوچەکانى مادەى 140ى دەستوور، لایەنێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 172 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!