#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی محەمەد باقر حەکیم ناسراو بە شەهیدی میحراب گەیشتە #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024#، لە شاری بەغدا بە بەشداری نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، #لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق و بەرپرسانی حیزبی ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەمەد باقر حەکیم ناسراو بە شەهیدی میحراب دەست پێدەکات.
محەمەد باقر موحسین حەکیم لە #08-07-1939# لە شاری نەجەف لە دایکبوو، کوڕی موحسین حەکیم مەرجەعی دیاری شیعەکان و دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بوو و لە #29-08-2003#، دوای دەرچوونی لە مەزاری عەلی کوڕی تاڵیب لە شاری نەجەف لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکدا لەگەڵ 85 کەسی دیکە گیانی لەدەست دا. ساڵانە بە بەشداری گەورەی بەرپرسان یادی تیرۆرکردنی دەکرێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 193 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!