ئەمڕۆ یەکشەممە #14-01-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیووانیی حکوومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور.
کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتیی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 150 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!