ئەمڕۆ یەکشەممە #14-01-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی ئێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.
پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئێراق و پاراستنی سەلامەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلوماسییەکان لە ئێراق و گرنگیی بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 144 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!