ناو: باهیر
ناوی باوک: عەبدولقادر عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ساڵی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بیژاوە# ی سەربە شارەدێی #سیروان#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ئیمامی زامن# ی سەربە شارەدێی سیروان
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1965 لە گوندی بێژاوەی سەربە شارەدێی سیروانی پارێزگای #هەڵەبجە# لە دایکبووە، خوێندنی قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خێزانی ناوی (عایشە حەمەدەمینە) و خاوەن کچێکە بەناوی (بەهار) ، ساڵی1983 شەهید دەبێت.
$خەباتنامە$
باهر عەبدولقادر عەبدولڕەحمان لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی سەر بە #فەرەیدون جوانڕۆیی# دەکات، لە دەستەی پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور ئەندام بووە، لە ساڵی 1983 لە نزیک گوندی ئیمامی زامنی سەربە شارەدێی سیروان، لەگەڵ هاوسەنگەرێکی چاوەڕێی بەلەم دەکەن بۆ پەڕینەوە لە دەریاچەی سیروان، بەڵام لەو کاتەدا فڕۆکەی ڕژێمی بەعس بۆمبارانیان دەکات و بریندار دەبێت و دوای بەهۆی سەختی برینەکەی لە ڕێگەی بردنی بۆ وڵاتی ئێران شەهید دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 129 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!