هەر لە درێژەى سەردانەکەیدا بۆ #بەغدا#، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە #14-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بەڕێز هومام حەمموودى، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى ئێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخى ئێراق بەگشتى کرد و داکۆکییان لە پاراستنى سەقامگیریى وڵات و بەدوورگرتنى لە لێکەوتەکانى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکانى #هەولێر#-بەغدا و مسۆگەرکردنى مافەکانى هەمووان.
گرنگیى هاریکاریى نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکانى ئەم قۆناغە، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەکە بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 139 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!