مامۆستای ئایینی ئیسلامی کوردستان لە #هەولێر# ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن و دەڵێن: تێکدانی کەعبە گوناهەکەی زۆر کەمترە لە ڕژانی خوێنی موسڵمانێک.
ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر، دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە وەک مامۆستایانی ئایینی وڵاتێکی بەناو ئیسلامی ئەو کارە بەرانبەر بە دراوسێیەکی موسوڵمانی خۆی دەکات، پێغەمبەری ئیسلام فەرمویەتی: تێکدانی کەعبە گوناهەکەی زۆر کەمترە لە خوێنی بەناهەق ڕژاوی موسوڵمانێک، بۆیە وەک مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە ڕێبەری ئێران و سەرۆک کۆماری ئێران دەکەین، کە چارەسەری ئەو دۆخە بکەن و چیتر ئەو هێرشە ناڕەوایانە نەکەنە سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان.
مامۆستایانی ئایینی، دەشڵێن: هەرێمی کوردستان ئارامگەی خەڵکی لێقەوماو و پێکەوەژیانی هەموو ئایین و نەتەوەکانە و کەس لێرە خۆی بە میوان نازانێت، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لەسەر ئەو ستەمە بێنەدەنگ. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 302 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!