تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ئامادەکاری بۆ جەولەی حەوتەمی یەکەم قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق درێژە پێدەدات. لەو چوارچێوەیەشدا بە یارییەکی دۆستانە میوانداری لە #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ#ی هاوشاری کرد.
یارییەکە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە #15-01-2024# بەڕێوەچوو تێیدا ڕاهێنەری پێشمەرگە بە پێکهاتەیەکی جیاواز یاری کردوو پلانی نوێی بۆ یاری حەوتەمی جێبەجێ کرد کە تێیدا و لەسەر یاریگەکەی لە ڕۆژی هەینی داهاتوو ڕێکەوتی #19-01-2024# میوانداری لە یانەی ئیتیسالات دەکات.
ئەمە و لەو یارییە دۆستانەیەی دا تیمەکەی یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر میوانەکەی یەکسان بوون بە گۆڵێک و تاکە گۆڵی یانەی پێشمەرگەش لە ڕێگەی یاریزان (عەلی حسێن) تۆمار کرا.
جێگەی باسە یانەی پێشمەرگە لە پێنج یاری ڕابردووی لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق بە 3 یەکسان بوون و دوو سەرکەوتن 9 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم دێت. هەرچی یارییەکی دواخراویشی لە بەرانبەر یانەی مەسافی جنوب لە شاری بەسرە ماوە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 348 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!