بە مەبەستی زیاتر گرنگیدانی یەکێتی لەشجوانی کوردستان بە یاری لەش جوانی و بەرەوپێشبردنی زیاتری یارییەکە لە دەڤەری #سۆران# ، لە هۆڵی بۆنەکانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری هاندەرانی وەرزشی و زیاتر لە (180) یاریزانی شارەکانی کوردستان لە ئاستەکانی بەدی بلدینک و بەدی کلاسیک و فیزیک کە یاریزانەکان بەسەر ئەم ئاستانە دابەشکرا بوو پاڵەوانێتی پێکەوەژیان بۆ یاریزانانی لەشجوانی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، یاریزانانی بەشداربوو توانیان کێبڕکێ بەهێز ئەنجام بەدەن لەسەر بەدەست هێنانی پلەکانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەکە و دادوەرانی بەشداربووش ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە دەستنیشان کردنی یەکەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتییەکە، یەکێتی ناوەندی لەشجوانی کوردستان جگە لە پێدانی بڕوانامەی سەرکەوتن بە یاریزانە بەشداربووەکان و خاوەن سێ ئەنجامەکەی پێشەوەش بە بڕێک هاوکاری دارایی خەڵات کران وەکوو پاڵپشتییەک بۆ ئەم یاریزانانە بۆ ئەوەی بتوانن لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو ئاست و ئەنجامی شایستە تر پێشکەش بکەن، هاندەرانی بەشداربوو ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە جۆش و خرۆشیدان بە یاریزانانی بەشداربوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 195 جار هاتیە دیتن