تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی کۆیە# بەشدارە لە یارییەکانی خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان، کارگێڕیی یانەی کۆیە ئەم وەرزە چاویان لە بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیە لە خولی پلە یەک و لە ئێستاوە ستافی ڕاهێنەرانیان دیاری کردووە بۆ ئەوەی وەکوو وەرزی ڕابردوو دەست بەتاڵ نەهێنە دەرەوە لە خولەکە، ئیدارەی یانەکە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ (یوسف کاکێ) ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی هەولێر و برایەتی و پەروەردە مۆرکرد بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بەفەرمی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە بکات لە خولی پلە یەک، جگە لەم ڕاهێنەرە یانەکە بەفەرمی هەریەک لە (ئەحمەد کاوە و زرار کرێکاری) وەکوو یاریدەدەر و ڕاهێنەری گۆڵپارێز ناساند، ئامانجی یانەی کۆیە لەم وەرزە ئەوەیە دەیەوێت بەم ڕاهێنەرە هەولێرییە شەڕی بەدەست هێنانی پلێتێکی خولی پلە یەکی کوردستان بکات و یانەکەش بگەیەننە ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان، وەرزی ڕابردوو یانەکە لەسەر دەستی (عیزەدین عەسکەری) ڕاهێنەری شاری #کەرکووک# توانی مانەوەی خۆی لە خولی پلە یەک مسۆگەر بکات، یانەکەش خەریکی کۆکردنەوەی یاریزانانی یانەکەیە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزشی نوێ بکەن و یانەکەش لەگەڵ چەندین یاریزان قسەی کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ڕیزی یانەی کۆیە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 141 جار هاتیە دیتن