بەرپرسی لێژنەی ناوچەی #کەلار#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئەمڕۆ #24-01-2024# لەناو خۆپیشاندانی #گەرمیان# بوو بۆ پشتیووانی لە شاری #هەولێر# لە دژی ئەو هێرشەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە سەری، باسی لەوە کرد: هەمیشە گەرمیانییەکان پشتیووانی هەولێر و هەولێرییەکان بوون.
وریا عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەمڕۆ 24-01-2024 سەرجەم چین و توێژەکانی گەرمیان هاتنە سەر شەقام بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر هەولێر و پشتیووانی خەڵکی هەولێر، خەڵکی کوردستان ئاشتیخوازە دژی هەموو پەلاماردانێکە داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێز لە دیموکراتییەت و پێشکەوتنی کوردستان بگرێت و پشتیوان بێت بۆ ڕاوەستانی ئەو هێرشانە، ئێران غەدرێکی گەورەی لەخۆی کرد بە بریندارکردنی هەولێر دڵی هەموو خەڵکی کوردستانی لەخۆی نیگەران کرد و بە ناحەق ناو و ناتۆرەشی بۆ کوردستان درووستکرد، بەتایبەت شاری هەولێر کە نووری چاوی هەموو کوردانە.
وتیشی: ئێمە وەک هەرێمی کوردستان دەستی ئاشتی درێژ دەکەین بۆ جیهان ئەم هێرشانە هیچ لە پرسی پێشکەوتنی کوردستان و دیمکوراتی ناگۆڕن. کوردستان ناچێتە دواوە و خەڵکی کوردستان باوەڕیان بە پێکەوەژیان و ئاشتی هەیە تاریکی و زاڵم و ستەم ڕەتدەکەنەوە.
دەشڵێت: بەداخەوە چەند ساڵە دەستێکی سیاسی هەیە بۆ کەمکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی لە کوردستان و فەرامۆشکردنی پرسی کورد و بە ئامانجگرتنی کەسە نەتەوەییەکان بەڵام ئەم جولەی شەقامەی بۆ پشتیووانی هەیە هەستی نەتەوەیشی دووبارە لەناو خەڵک زیاتر زیندوو کردووەتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 251 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!