خوداوەندی ماراسۆن
لە (6) ساڵیدا
لە مەکتەب و
لە مودیر و
لە تەیارەی ئێرانی ڕایکرد.
لە (8) ساڵیدا
بەرەو مزگەوت ڕایکرد.
لە (14) ساڵیدا
لە مزگەوت و
لە ماڵ ڕایکرد.
لە (19) ساڵیدا
لە نیشتمان ڕایکرد.
لە (19) ساڵیشەوە تا ناو قەبر
بە دوای ژن و جگەرە و
کحول و شیعردا ڕایکرد.
شانسی نەبوو ئەو بەدبەختە
ئەگەر لە چاخی گریکی کۆن بژیابا
پەیکەرێکیان بۆ چێدەکرد و
ناویان دەنا: خوداوەندی ماراسۆن.
بەڵام چونکە ئێستا زەمەنێکی دیکەیە
کە مرد
لەسەر کێڵەکەی نووسیان:
شاعیرێکی بەدبەخت
تا مرد، بە دوای ڕاکردندا، ڕایکرد.
ناوی نووسەر: #زانا خەلیل# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 133 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!