لەنێو هۆڵەکانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و سلێمانی و بە بەشداری تیمی بالەی هەشت یانە، قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق دەستی پێ کردوو تێیدا و لە یەکەم یاری خۆی، کوڕانی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #28-01-2024# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە تیمی تۆپی بالەی یانەی پێشمەرگە لە یەکەم یاری خۆیدا میوانداری لە یانەی حەبانیە کردوو یەکلایەنە و بە ئەنجامی 3 سێتی بێ وەڵام توانیان سەرکەوتنیان بەسەر تۆمار بکەن.
لەو یارییەدا و لە سێتی یەکەم پێشمەرگەی میوانداری قۆناغی دووەم بە ئەنجامی (25 -11) خاڵ براوە بوون و هەروەک لە سێتەکانی دووەم و سێیەم بە هەمان ئاست بینران و بە خاڵەکانی (25 -13) و (25 -14) کۆتاییان بە یاریەکە هێنا.
هەر لە یارییەکانی جەولەی یەکەمی قۆناغی دووەمی خولەکەدا سێ یاری دیکە بەڕێوەچوون و ئەنجامەکانی بەم شێوەیە بوون.
غاز جنوب × نینوی 3-0
مەسافی شیمال × بەحری 2-3
هەولێر × سمود 3-1
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 205 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!