گەمەکانى ژێرەوە
هەردەم لە بنەوەى پێکەنیندا
گریانێکى لاڵ هەیە و بزە دەکا
هەردەم لە بنەوەى گریاندا
پێکەنینێکى بێدەنگ هەیە و بزە دەکا
هەمیشە لە بنەوەى ڕەشبینى
تیشکى گەشبینیێکى
درەوشاوە هەیە و بزە دەکا
هەمیشە لە بنەوەى گەشبینى
تیشکى ڕەشبینیێکى
تاریک تاریک هەیە و بزە دەکا
هەمیشە لە بنەوەى ناخدا
ژیانێک هەیە گاڵتە بە مردن دەکا
بەڵام بۆ هەمیشەیی لە بنى بنەوەى ناخەوە
مردنێکى حەقیقى هەیە، گاڵتە بە ژیان دەکا.
ناوی نووسەر: #زانا خەلیل# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 124 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!