لەیادمە ڕۆژێک
لە مشتێ بەڵاڵووک
چەپکێ گووڵە بهیبووە
ڕستێ مێخەک و
قەسیدەیەکی .. نالی
ماڵێکم درووستکرد بۆ ژووان
کەچی (ئەو) نەهات
منیش بەدەم گریانەوە
سپاردم بە چەمێکی شێت
لەو رۆژەوە
چاوەڕێی هەڵکردنی ( با ) یەکم
وەکو فڕفڕۆکەکەی مناڵیم بمخولێنێتەوە و
مکاتەوە هاوڕێی تەنهایی
من ژنێکم ..
قەهر پڕی کردووم لەسەر شێتی
کردوومی بە کۆلارەیەکی کاغەز
هەرکە ئاسمان ڕقی هەستا
ون ئەبم
کردوومی بە جۆگالەیەک
پڕ .. پڕ لە گەڵا و
دارستانێک
دوور .. دوور لە ئاو
خۆ هێشتا لە بەخچەیەکدا نەڕوواوم
هێشتا پڕ نەبووم لە بۆنی موحیبەت
ئیدی مردنی چی ؟ خودایە
2007 -هۆڵندا
ناوی نووسەر: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 175 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!