ئیرەیی
ئیرەیی بە هاوین دەبەم
نەک هەر مرۆڤ
تەنانەت دار و بەردیش
هەست بە گەرمی دڵە پڕ لە ئیشقەکەی دەکەن
ئیرەیی بە پاییز دەبەم
چۆن بەچاو داگرتنێک
دارەکان ڕووت دەکاتەوە
ئیرەیی بە بەهار دەبەم
وەک راسپۆتین
بێ گوێدانە خواستی خۆیان
درەختەکان ئاوس دەکا
ئیرەیی بە زستان دەبەم
بەو دڵۆپە بارانانەی
هەر کات ویستی
بەوپەڕی جورئەتەوە
بەسەر شۆڕە ژنێ دادەبارێ
دڵۆپ دڵۆپ
بەلاجانگ و ژێر گەردەنی
دادەچۆڕێ ، بەرەو خوارێ
ناوی نووسەر: #مستەفا نادر# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 103 جار هاتیە دیتن