داری مراد
گوڵێکم دی گوڵاو لێ ئاژواوێ
گوڵاوێکی لە شوێن ئەسڵی گەڕاوێ
وەکوو بولبول گوڵی گرتۆتە ئامێز
تەداعی بوو وتاری پیری تەورێز
گوڵاو و گوڵ کە ئەو لەم، ئەم لەوی بوو
ئیشارەی بۆ کەلامی مەولەوی بوو
گوتی بەینێکی دوور مابووم لە ئەسڵم
گەلێکی بۆ گەڕام تا گەیمە وەسڵم
عەزیزم خۆشەویستم نووری چاوم
گوڵم هێزی دڵم جەرگ و هەناوم
چرۆی دەرکردووە داری مرادم
بەوەی شادم کە دایم هەی لە یادم
قیامەت ڕابوو پێم وابوو شەوێ دی
کە ڕۆژی ڕۆشنی ڕووتم شەوێ دی
شەوی دووری بەقەد دنیا لەمێژە
دەجا کەی ڕۆژی حەشرێ وا درێژە
حەقیقی هەر کەسێکی ئەهلی دڵ بێ
دەزانێ حەقیەتی بولبول لە کوڵ بێ
سەچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی#. [1] [2]