خانە
گەر مەردی و ڕەندی تاوانە
وەستۆی دەگرن خەڵکی خانە
کوردی کورد و مەردی مەرزن
لە حاندی دوژمن نالەرزن
دەشت و کێو و هەرد و بەردی
شادەن بۆ جوامێری و مەردی
لە چاکی و ڕاستێدا تاکن
یەکڕەنگ و دڵ ساف و پاکن
لەوێ میوان خانەخۆێیە
خانەخۆێ نازانی کێیە
پیر و جوانی پیرانشاری
وەک پیرانی وەیسن کاری
سەچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 140 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!