پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتوک PDF 19,696
فایلێن پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 01
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 01

سمکۆی شکاک؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 01
#سمکۆی شکاک#؛ شۆڕشگێڕێک لە ڕێگای سەربەخۆیی کورد؛ بەشی 01

شەڕی جیهانیی یەکەم جودا لەوەی گۆڕانێکی گەورەی بەسەر هەموو وڵاتانی ڕۆژاواییدا هێنا و دووبەرەی هێزی لە بەرانبەر یەکتردا ڕاگرت، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا گۆڕانکاریی بەدوای خۆیدا هێنا و ڕێگای بۆ دەست تێوەردانی وڵاتانی وەک ئینگلیز و فەڕەنسا و ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچە خۆش کرد. لە لایەکی دیکەوە نەتەوە جیاوازەکانی ئەو جوگرافیا پان و بەرینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر کام بە مەبەستی بنیاتنانی دەوڵەتی نەتەوەییی خۆیان، هێزی نەتەوەییی چەکداریان ساز کرد و لە هەمان کاتدا سیاسەتوانەکانیان کەوتنە سات و سەودا و پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی جیهان. لەو نێوەدا نەتەوەی کوردیش لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەوڵێکی زۆری دا بۆ وە دەستهێنانی بەشێک لە ویستە نەتەوەییەکانی خۆی و تەنانەت هەوڵی دا بۆ ڕزگار بوون لەژێر دەستەیی و سەربەخۆیی لە هەموو هێزە ناوچەییەکان کە سەدان ساڵ بوو دەیانچەوساندەوە.

یەکێک لەو کەسایەتییانەی ڕۆڵێکی شوێندانەری لە بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبووە، ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆیە. سمایل ئاغا، ناسراو بە سەردار نووسرەت و کوڕی محەمەد ئاغا و نەوەی عەلیخانی شکاک بوو. ئەو خێلە لە خێلە هەرە گەورەکانی کورد و ڕۆژاوای ئێرانن و کاریگەرییەکی زۆریان لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوای گۆلی #ورمێ# دا هەبووە. بۆ شیکردنەوەی ئەو باسە زۆر توێژەری وەک مارتین ڤان برووینسین بە تایبەت کاریگەریی ئەو خێڵەیان لە سەردەمی شەڕی جیهانیی یەکەمدا خستووەتە بەر تیشکی تێرامان و بە پشکنینی سەرچاوەکان و تەنانەت سازدانی وتووێژ لەگەڵ سیاسەتوانان و چالاکانی کۆنی ئەو ناوچەیە، کۆمەڵە زانیارییەکی بەکەڵکیان بەدەستەوەداوە.

لە جەنگی جیهانیی یەکەم و چەند ساڵیش دوای ئەو شەڕە، ناسراوترین کەسایەتی لە سنووری ئێران و عوسمانی، سمایل ئاغا سەرۆکی خێلی شکاک بووە. ئەو بە زیرەکی لەو دەرفەتەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە لە چارەگی یەکەمی سەدەی بیستەم بۆی دەستەبەر کرد بوو کەڵکی وەرگرت و هاوسەنگیی خۆی لەنێوان عوسمانی و ڕووس و ئێران و ئینگلیزییەکان کە لەگەڵ هەمووان پەیوەندییان بوو، ڕاگرتبوو و پەرەی بە دەسەڵات و کاریگەریی خۆی لەو ناوچە دابوو. دوای شەڕی جیهانی، خۆی وەک حاکمێکی سەربەخۆ دەنواند و لەگەڵ تاقمێک لە ڕێبەرانی نەتەوەییی کورد هاوکاریی دەکرد و حکوومەتی ناوەندیی لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەکرد. تەنانەت کاتێک سوپای ئێڕان لە 1922 دا بە وتەی خۆیان کێشەی ئەویان داکووژاند و ئەو لە خاکی ئێران چووە دەرێ، وەک یاریکەرێکی بەهێز لە کوردستانی ناوەندیدا مایەوە و ئینگلیز و عوسمانی لە کێشەی ویلایەتی مووسڵدا هەردووکیان ویستیان لە بەرژەوەندیی خۆیان لێی نزیک ببنەوە و کەڵک لە هێز و کارێزمای ئەو لەناو کوردان وەربگرن.

ڕەوتی ژیانی سمکۆ شتێکی پێچەوانەی شێوازی ژیانی سەرۆک عەشیرەیەکی کورد نەبوو. زۆربەی خانە دەسەڵاتدارەکانی کورد بە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ بێگانەکان هەوڵیان دەدا جێگە و پێگەی خۆیان لەنێو تایفەکەیاندا پتەو بکەن. پەیوەندییەکانیان زیاتر لەگەڵ دەوڵەتەکانی ئێران و عوسمانی بوو. بەڵام لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا لەگەڵ زلهێزەکانی ئەورووپایی و لەو کۆتاییانەشدا، لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییان گرت. ئەوەش وریاییی ئەوانی نیشان دەدا ، کە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانیان هەست پێکردبوو و دەیانزانی بێ پشتیوانێکی نێودەوڵەتی ناتوانن بە ویستەکانی خۆیان بگەن.
لەناو ئەو ڕێبەرانەی کورددا سمکۆ جگە لە تایبەتمەندییە تاکەکەسییەکانی، کات و شوێنی چالاکییەکەشی ئەوی زیاتر هەڵوارتە و تایبەت کرد بوو. هەرێمی خێڵی شکاک لە شاخەکانی ڕۆژاوای گۆلی ورمێ ڕاست بە تەنیشت سنووری عوسمانییەوە بوو. تەنانەت لە کاتی ئاشتی و سوڵحیشدا کاریگەریی و نفووزی ئەو تایفەیە تا ناو سنوورەکانی عوسمانییش دەوامەی دەبوو. ئەو ناوچەیە لە پەڕواێزی هەر دوو وڵاتی ئێران و عوسمانی پێکهێنابوو. تا سەرەتای سەدەی بیستەم سنوور مانایەکی بۆ تایفە کوردەکان نەبوو و زۆربەیان لە هەردوو بەری سنوور لەوەڕگەیان هەبوو. بەهۆی پەیوەندییە عەشیرەیی و بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتییەکان و هاوزمانی و هاوخوێنی و ... کوردی بەشە جوداکانی کوردستان خۆیان بە دانیشتووانی وڵاتێک و پسمامی یەک زانیوە و ئەو دابەشکارییە، تا ئەوکات تەنیا لە زەینی داگیرکەرانی کوردستاندا بووە. سنوور حدوودێکی دیاریکراوی نەبوو کە بە دەست دەوڵەتی ئێران یان عوسمانییەوە بێ. دەسەڵاتداری لە ناوچە سنوورییەکان بەردەوام دەستاودەستی پێ کراوە.

خێڵی شکاک وەکوو وتمان لە خێڵە گەورەکانی ئەو ناوچەیە بوون و لە کۆتاییی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا سمکۆی شکاک سەرۆکایەتیی ئەو خێڵەی لە ئەستۆ گرت. وەکوو مارتین ڤان برۆیینسێن دەنووسێت ئەو خێڵە دوای خێڵی کەڵهووڕ لە #کرماشان# گەورەترین خێڵی کوردن.
ساڵی 1920 زیاتر لە دوو هەزار بنەماڵە بوون. ساڵی 1906 پاش ئەوەی عومەر ئاغای مامەدی و جەعفەر ئاغای عەبدوویی لە خانە دەستەڵاتدارەکانی شکاک هەر کام بە شێوەیەک دەکووژرێن، سمکۆ دەسەڵاتی شکاکەکان بە دەستەوە دەگرێ.
لە شۆڕشی مەشڕووتەدا، دەچێتە پاڵ هێز ەکانی ئیقبال وسەڵتەنە حاکمی ماکۆ و پاشان دەبێتە دەسەڵاتداری ناوچەی قوتوور و حکوومەتیش ئەو دەسەڵاتەی دەسەلمێنێ.
لە 1913ەوە سمکۆ لەگەڵ ڕێبەرانی نەتەوەیی کورد پەیوەندیی بە هێزی ساز کرد بوو و وتاری ئەوانی سەلماند بوو. هەروەها سمایل ئاغای شکاک، لەگەڵ خوشکی سەید تەها جێگرەوەی #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری# زەماوەندی کرد. ئەوەش ئەوەندی دیکە جێ پێی ئەوی قایم کرد. چونکە شێخ تەها، کەسایەتییەکی بەهێز و کاریگەر بوو لەهەر دوو دیوی سنوور و شێخ عوبەیدوڵڵاش بۆ خۆی پێشتر و لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاردا ڕێبەرایەتیی شۆڕشێکی گەورەی بە دژی حکوومەتی ئێران کرد بوو.
لە لایەکی دیکەوە سمایل ئاغا لەگەڵ عەبدولڕەزاق بەدرخانیش پەیوەندیی هەبوو کە لە میرەکانی بۆتان بوو. بەدرخان لە ورمێ گۆڤارێکی کوردیی چاپ دەکرد کە دوای ئەوەی ڕووسەکان بەدرخان لە ورمێ دوور دەخەنەوە، بەرپرسیارییەتیی ئەو گۆڤارەش تا ساڵی 1914 دەکەوێتە ئەستۆی سمایل ئاغا.
لەساڵەکانی شەڕی جیهانیی یەکەمدا، سمکۆ خۆی لە شە ڕ پاراست و هێزەکانی خۆی ڕێکخست و وەکوو سەرچاوەکان دەڵێن وەک سیاسەتمەدارێکی لێزان هەموو دەرگاکانی بە ڕووی خۆیدا بە کراوەیی هێشتەوە. سمایل ئاغا دەیویست بە خوێندنەوەی سیاسەتی ناوچەیی و جیهانی، هێزە ئەورووپاییەکان و هەروەها دۆخی کورد و دۆخی ئێران بجووڵێتەوە و پارسەنگ ڕابگرێ. گۆڕانکارییەکانیش هێند ئاڵۆز بوون هەموو چالاکانی سیاسیی ناوچەی تووشی سەر لێشێوان کرد بوو.
لە دوای شۆڕشی ڕووسیا کە لەشکری ژێنراڵ پاراتۆف لە کوردستان کشایەوە، سمکۆ توانی زۆربەی ناوچەکان و چەک و چۆڵەکانی وەک تۆپخانە بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 267 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 29-05-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 3
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-05-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 17-02-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 19-02-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 18-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 267 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتوک PDF 19,696
فایلێن پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!