پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,993
وێنە 104,854
پەرتوک PDF 19,332
فایلێن پەیوەندیدار 97,579
ڤیدیۆ 1,401
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕێگاکانی خۆشبەختیی
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێگاکانی خۆشبەختیی

ڕێگاکانی خۆشبەختیی
=KTML_Bold=ڕێگاکانی خۆشبەختیی=KTML_End=
من کە ناوم تەمەن عەلی ئەکبەرە، لەبەردەم دادگای بەڕێزدا پەیمان دەدەم ئەسرین فریاد بابەکر بە هاوسەری خۆم قبوڵ بکەم.
فەرموو ئەسرین خان نۆرەی تۆیە.
سوپاس جەنابی حاکم، منیش کە ناوم ئەسرین فریاد بابەکرە پەیمان دەدەم هاوسەرگیری لەگەڵ تەمەن عەلی ئەکبەردا بکەم.
حاکم فەرامۆش رووی کردە تەمەن و پێی گوت:
ئەی بۆ مارەیی لەسەر چی رێککەوتوون؟
لەسەر مارەیی پێشەکی و پاشەکییەک رێککەوتوین، کە حەز ئەکەم ئەسرینەکەم ئاشکرای بکات.
فەرموو بوکەخان تۆ ئاشکرای بکە.
بەڕێز جەنابی دادوەر، من و تەمەن رێکەوتوین لەسەر مارەیی من بە پێشەکی هەرچییەک ئەو دڵی دەخوازێت. هەروەها رێکەوتوین لەسەر ئەوەی پاشەکی مارەییەکە بە دڵی من بێت.
پێشەکی مارەییەکەتان چییە کاک تەمەن؟
جەنابی دادوەر فەرامۆش، ئەسرین مارە دەکەم لەسەر پێشەکی هەموو میراتیەکەی باوەلێم، واتە میرزا ئەکبەری خانەگا. هەموو ئەو میراتییەی لە باوەلێمەوە بۆم بەجێماوە، گۆزەیەکی گڵینە، ئەو گۆزەیەی دڵی ئەسرینم پێ دزی.
مێژووی ئەو گۆزە گڵینە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دووسەد ساڵێک لەمەوبەر. باوکم بۆی گێڕامەوە کە لە دەمی باوکیەوە بیستویەتی هەندێ نەخش و نیگار و زەخرەفە لەسەر گۆزەکە نەخشێنراوە. باوکم دەیوت: بە باوکمم وتوە؛ لە بنی گۆزەکەدا هەندێ هەڵکۆڵین هەیە لە پیت و نوسین دەچێت. میرزا ئەکبەری باوەلێم گۆزەکە دەبات بۆ ئەلیاس شەمعونی دراوسێمان، تا بزانێ چییە ئەم هەڵکۆڵینەی بنی گۆزەکە.
ئەلیاس شەمعون پێی دەڵێت:
میرزا ئەکبەر ئەوەی راستی بێت ئەمە نوسینە، نوسینەکەش ئارامییە، نوسراوە؛ شەراب.
جەنابی دادوەر بمبورە درێژەشم دایە، باوکم پیاوێکی زەنگین بوو، میراتی ترم زۆر بەردەکەوت بەڵام باوکم مەرجێکی سەختی بۆ دانام و وتی:
یان میراتیەکی زۆر و زەوەند وەردەگریت، یان تەنیا ئەم گۆزەیە...
نازانم بۆچی وابوو، ئەوە یەکەمجارم بوو بێ دودڵی و بێ ئەوەی یەک چرکەش بیریلێبکەمەوە، گۆزەکەی میرزا ئەکبەری باوەلێم هەڵبژارد.
بەڕێز جەنابی دادوەر، ئەسرینیش، بێ دودڵی، بێ بیرکردنەوەی زۆر و بێ ئەملاولا هەموو شتێکی گرانبەهای وەک پێشەکی نایە ئەولاوە و گۆزەکەی وەک پێشەکی بە مارەیی خۆی قبوڵ کرد.
لە یەکێک لە ژوانەکانماندا، پێم وت:
باشە ئەسرین تۆ هیچ یادەوەری و حیکایەتێکت نەک لەگەڵ ئەم گۆزەیەدا نیە، بەڵکو لەگەڵ خێزان و بنەماڵەکەی ئێمەشدا هیچ یادەوەریەکت نیە، سحری چییە وا دڵت چوو بەم گۆزەیەدا؟
ئەوا من نەخش و نیگاری گۆزەکە و هەندێ حیکایەتی باوەلێ، کە لە باوکمم بیستوە و پێویست ناکات بە کەسی بڵێم، دڵی بردوم و لە جیاتی هەرچی میراتییە قبوڵم کردووە، ئەی تۆ لەبەر چی؟
تەمەن گیان بە وتەی خۆت؛ مێژووی ئەم گۆزەیە زیاد لە سەد و پەنجا ساڵێکە بەڵام تۆ سەرنجی نێو گۆزەکەت داوە؟
سەرنجی چی؟ گۆزەیەکی بەتاڵ و بۆنخۆڵی زەمەنە تەپوتۆزاویەکانی لێدێت.
نانا وانیە، لەو رۆژەوەی ئەم گۆزەیەت پیشان داوم، سیحری بۆنی شەرابی ئەم گۆزەیە بردومی و پێت سەیر نەبێ ئەگەر ئەم گۆزەیە نەبوایە، رەنگە هێندە لە دڵمدا نەچەسپایتایە.
جەنابی دادوەر بە درێژایی ئەو ماوەیەی من و ئەسرین پەیوەندی خۆشەویستیمان هەبوو تا، ئەم چرکەساتەی کە قەرارە ئەم گۆزەیە بخرێتە مارەییەوە، نە ئەو توانی بۆنی تۆز و خۆڵی زەمەنە دورەکان لەم گۆزەیە بکات و نە منیش توانیم بۆنی شەراب لەم گۆزەیەوە بکەم.
ئەو سیحری بۆنی شەرابی نێو گۆزەکەی باپیرم گڵۆڵەی کرد بەلای خۆشەویستی نێوانمانەوە، منیش نەخش و نیگاری گۆزەکە، شەوان لێم دەبوو بە دەموچاوی میرزا ئەکبەری باوەلێم، ئەو پیاوەی هەرگیز نەمبینیبو.
من وەک حاکم فەرامۆش ئیقرار دەکەم بەوەی، ئەسرین فریاد بابەکر مارە دەکەم لە تەمەن عەلی ئەکبەر لەسەر پێشەکی تەنیا گۆزەیەک، بەڵام مارەیی پاشەکیەکە چیە و چەندە؟
جەنابی حاکم، ئەوەیان لەسەری رێککەوتوین؛ پاشەکیەکە تەمەن دەستنیشانی دەکات.
جەنابی حاکم مارەیی پاشەکیەکەی تەنیا کتێبێکە.
کتێبەکە ناوی چییە؟
جەنابی حاکم تەمەن وای پێباشە ناوی کتێبەکە ئاشکرا نەکەین، منیش بەوە رازیم.
تەنیا کەسێک کە دەمتوانی سەر بنێم بە سەریەوە و دڵم هەڵپێکم لە دڵی، مامۆستا ماکوان بوو. دوای عومرێک لەم روداوانە و لەم پایزی تەمەنەدا، دەزانم هێشتا چل ساڵم بەڵام چوارسەد ساڵم دەوێت تا تێبگەم، نێوانی من و ئەسرین بۆ گەشت بەم رۆژە؟
چایخانەی گوڵپایگان لە گۆشەیەکی تەواو لەبیرکراوی شاردا بوو، چایخانەیەکی قەنناسی شێوە سێگۆشە، هەموو جارێ ماکوان دەیوت: تەمەنی هاوڕێم بەخوا من و تۆ و ئەو پیاوە دڵتۆراوە نەبێت، کە ناوی مامۆستا فاتیحی شاعیرە، کەس تاقەتی ئەم چاخانە لاچەپەکەی نییە.
قسەکەم لێوەرگرتەوە و پێم وت: بەخوا مامۆستا ماکوان تۆش نەبیت، کەس تاقەتی ئەم هەموو گوێگرتنەی نیە لەم حیکایەتە بێتامانەی من. دەزانی ماکوان هیچ نەماوە بۆت باسبکەم، بە وردەکاری جیابونەوەکەشمانەوە ،لەگەڵ ئەسرین. نازانم بڵێم یادی بەخێر یان یادی بەشەڕ؟!
دوو شت ماوە بۆم باسنەکردویت.
ئادەی تەمەن چی ماوە پێم بڵێ.
حەوت ساڵێک دەبوو هاوسەرگیریمان کردبوو، من لە گەرمەی پاکنوسکردنی رۆمانەکەمدا بووم. وا پێویستی دەکرد زۆربەی شەوان، تا نزیک بە دەمەو بەیان نەخەوم و پاکنووسی رۆمانەکەم بکەم. دەزانی ئەو ئەسرینەی مارەیی پاشەکیەکەی تەنیا کتێبێک بوو لە ماڵە خەزورانمدا داینام و مەرجی هاتنەوەی ئەسرین لەگەڵمدا ئەوە بوو، کە دەبێت، نەک هەر دەبێت، بەڵکو واجبە لەسەرم هەموو شەوێک سەعات دوازدەی شەو دەست لە نوسین و خوێندنەوە هەڵبگرم و بخەوم.
واتە ئەسرین لەگەڵم نایەتەوە و لە تەکما پێک نایەتەوە، ئەگەر واز لە خوێندنەوەی شەوانە، نەهێنم و سەعات دوازدە نەخەوم.
دەزانی مامۆستا ماکوان، ماوەیەک بە نابەدڵی و نیوە و ناچڵ ئەم مەرجە قورسەم جێبەجێکرد، بەڵام دواجار پەتم چڕی و ئەو کۆت و بەندەم لە خۆم داماڵی، ئەنجامەکەی ئەوەبوو، کە لە دادگا یەکتریمان بینیەوە.
ئەمەیان دوەم شتە، کە هەرگیز بیرم ناچێتەوە و بۆت باس ئەکەم؛ پێم وتی کە کاتی خۆی مارەییەکەی کتێبێک بوو، ناوی کتێبەکەم بە کەس نەوتبوو. لە کاتی پێکەوەبونمان و ژن و مێردایەتیماندا چەند جارێک ئەسرین پێی وتم:
تەمەن بیرت نەچێت، کتێبێکی من قەرزاریت.
کە وایدەوت دڵم دادەخورپا و دەموت: هیوادارم بۆ هەمیشە ئەو کتێبە قەرزدار بم و پێت نەیەمەوە، بەڵام بەداخەوه ئەو هیوایەم نەهاتە دی.
دوا دانیشتنی دادگا وەک یەکەم رۆژی پازدە ساڵ پێش ئێستا چووینەوە بەردەمی حاکم فەرامۆش. حاکم فەرامۆش لە سونع و ساڵێکی تەواو کامڵدا بوو.
وەک کاتی مارەکردنەکەمان، میانە ساڵ نەبوو.
بەڕاستی من وەک حاکم فەرامۆش نیگەرانم بەم شێوەیە و لەم دۆخە نالەبارەدا دەتانبینمەوە، رودەکەمە هەردوکتان و پێتان دەڵێم؛ هیچ دەرفەتێک نەماوە بۆ پێکەوەمانەوەتان؟
ئەسرین دەرفەتی منی نەدا و وتی:
تا رۆژێک زووتر دەستم لە دەستی ببێتەوە باشترە، پیاوێک نەتوانێت لەبەر من واز لە نوسین و خوێندنەوە بهێنێت، واز لە شەو مانەوە و نەخەوتنی تا بەیان نەهێنێت، من هەزار جار لێی جیادەبمەوە.
حاکم فەرامۆش رووی تێکردم و وتی:
کاکە تەمەن تۆ دەڵێی چی؟
جەنابی حاکم من هیچم نییە بۆ وتن، تەنیا مارەییەکەیم بۆ هێناوە و بە شایەتی جەنابت دەیدەمێ. خۆت دەزانیت مارەیی پاشەکیەکەی وەک خۆی پاراستومە و ئێستە دەیدەمێ.
من وەک ئەوم نەکرد، هەموو پێشەکیەکەی کە وەک مارەیی پێمدابوو، هەموو ئەو میراتیە بوو کە لە باوانمەوە بۆم بەجێمابوو. گۆزەیەک بوو کە لەلام لە هەموو دنیا بەنرختر بوو. لە یەکێک لەو شەوانەی کە قڕە و قاڵەمان بوو، کاتێکم زانی زرمەیەک کە دەنگەکەی گەییە پەڕەکانی دڵم، لە کۆڵانەوە بەرز بووەوە، تومەس لە رقی من، لە سەربانی سەرەوە ،گۆزەکەی فڕێدایە خوارەوە و کردی بە هەزار پارچەوە.
من وەک ئەو نیم و واناکەم، ئەوە مارەییەکەیەتی دەیدەمە دەست تۆ و تۆش بیدەرە دەست ئەسرین.
کتێبەکەم دایە دەست حاکم فەرامۆش.
ناونیشانێکی سەرنجڕاکێشە.
بەڵێ جەنابی حاکم لای بەرێزت مەعلومە ئەمەیە ناونیشانی کتێبەکە (ڕێگاکانی خۆشبەختیی)
حاکم فەرامۆش کتێبەکەی دایە دەست ئەسرین و پێی وت:
کچم لەو کاتەوە ئەم کتێبە ئەمدیواو دیو دەکەم و پەڕاو پەڕ سەیری دەکەم، جگە لە ناونیشانی کتێبەکە، کۆی هەموو لاپەڕەکانی سپیە و هیچی تیا نەنوسراوە. [1]
نوسینی: #عەلی پێنجوێنی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 143 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 28-10-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆکا ڕاستینە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( لانۆ ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل: 24-02-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 26-02-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شەنە بەکر )ڤە: 26-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 143 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,993
وێنە 104,854
پەرتوک PDF 19,332
فایلێن پەیوەندیدار 97,579
ڤیدیۆ 1,401
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان شەهیدان - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - جوڕێ کەسی - سەربازی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - مافناس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!