ناو: عەباس
ناوی باوک: عەبدوڵڵا یوسف
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەباس عەبدوڵڵا یوسف، نووسەر و شاعیر لە 1950 لە هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانە لە هەولێر، ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە، بەرهەمە چاپکراوەکانی لە 1974 تاوەکوو 2013 بڵاوکراونەتەوە و خاوەنی حەوت دیوانی شیعری و یەک کۆچیرۆکە، بەناوەکانی
1-'ئاو' لە 1974
2-'لم نیازمە' لە 1978
3-کلکی کتکی پرسیارە' لە 2007
4-ئۆدیسیۆس نێرە... یان مێیە؟' لە 2009
5-گەشتی پێنج پەنجە' لە 2011
6-کەری بۆریدان' لە 2011
7-نانۆ تاتۆ دەکەم' لە 2013
8-کۆمەڵە چیرۆکی 'سۆفیا لۆرین بە هەوێداری' لە 2011
بە یەکەم کتێبفرۆش لە هەولێر دەناسرێت و لە 1977 پێشانگەیەکی تایبەت بە پۆستەری سیاسی لە هەولێر کردووەتەوە. [1]