دایک
مناڵێکی ساوا بووم
کەی وەک ئێستاکە وابووم
دایکم بەخێوی کردم
ئەو نەبوایە ئەمردم
***
بەلای لایە و گۆرانی
ڕای ژەندووم تا بەیانی
بە شیری مەمکەکانی
منی بەبەرهەم هانی
***
ڕەنجی لەگەڵ کێشاوم
لە باوەشیا دایناوم
بەرگ و جلی بۆ شتووم
خزمەتی زۆری کردووم
***
چاکەی وا لەبەر چاوم
هەتا لە دنیا ماوم
ئەبێ دڵی نەشکێنم
ئارەزووی بەجێ بێنم
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 32 جار هاتیە دیتن