بەیانی
بەیانییە، وا ڕۆژ هەڵات
شەو پشتی هەڵ کرد و هەڵات
چیا و دۆڵ و دەشت و دەر
بەرگی ڕووناکیی کردە بەر
زەمین دەمی بەپێکەنین
وەک دولبەرێکی نازەنین
پڕ گوڵ و پڕ لە یاسەمین
پڕ ئەرخەوان و نەستەرین
پەڕندە وا بەدارەوە
بەسەر لقی چنارەوە
بەبولبول و هوزارەوە
بەدەشت و کۆهسارەوە
مەستە خەریکی خوێندنە
ئەڵێ: چ وەختی نووستنە
خەریکی یاری کردنە
هەستە دەم و چاوت بشۆ
کتێبت هەڵگرە و بڕۆ
بۆ مەکتەبت خێرا بچۆ
لە ئێستەوە هەوڵ بدەن
چاوی لە ئێوەیە وەتەن
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 36 جار هاتیە دیتن