لایەنەکانى #کەرکووک# پڕۆژەکەى #بافڵ تاڵەبانى# بۆ پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێیی ڕەتدەکەنەوە.
هەموو لایەنەکانى کەرکووک پڕۆژەکەى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# بۆ پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێیی پارێزگاکەیان ڕەتکردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەى شەوى ڕابردوو لە ڕێکەوتی #06-03-2024# لایەنە براوەکانى کەرکووک، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى، لایەنەکان پڕۆژەکەی بافڵ تاڵەبانیان ڕەتکردووەتەوە.
هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، لایەنەکان سووربوون لەسەر ئەوەى لەسەر بنەماى هەموو ئەو پرۆژانەى ئامادەکراون، پڕۆژەیەکى نوێ بۆ پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێیی کەرکووک ئامادە بکرێت و ڕێککەوتنى لەسەر بکرێت، دواتر لەو ڕێگەوە حکوومەتى خۆجێیی پێکبهێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بافڵ تاڵەبانى پڕۆژەیەکى بۆ دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاى کەرکووک ئامادەکردبوو، کە بە پێى پڕۆژەکەش پۆستى پارێزگار بۆ حزبەکەى دەبوو، پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنیش بۆ لایەنە عەرەبییەکان و پۆستى قایمقامى ناوەندیش بۆ لایەنە #تورکمان#ەکان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 204 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!