پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,468
وێنە 105,220
پەرتوک PDF 19,481
فایلێن پەیوەندیدار 97,370
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ژن لەنێوان فۆلکلۆری کوردی و فەلسەفەی ڕۆژاوادا
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن لەنێوان فۆلکلۆری کوردی و فەلسەفەی ڕۆژاوادا

ژن لەنێوان فۆلکلۆری کوردی و فەلسەفەی ڕۆژاوادا
ژن لەنێوان فۆلکلۆری کوردی و فەلسەفەی ڕۆژاوادا
#ڕەسوڵ بۆسکێنی#

هەر لە سەرەتاوە کۆمەڵگەی کورد کۆمەڵگەیەکی نەرم بووە بەرانبەر بە ژن، هەمیشە پیاوی کورد ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵ ژن ئەنجامداوە، لە چوارچێوەی ماڵدا دەرگای لەسەر کڵۆم نەداوە، بە حوکمی سرووشتی ژیانی کوردەواری وای خواستووە، پیاو هەمیشە لەکار و فەرمانی ڕۆژانەی لە دەرەوەی ماڵ و لە دەرودەشتدا پێویستی بە ژن هەبووە، ژنی کورد بە درێژایی مێژوو شانبەشانی پیاو کاری کردووە، ئەمەش وای کردووە بەبێ حیجاب و باڵاپۆشی لەتەک پیاودا بێت، توێژەر و مێژوونووسی عەرەب (مەجدی خەلیل) دەڵێت: ژنانی کورد پۆشاکی کوردی ڕەنگا و ڕەنگ دەپۆشن و باڵاپۆش نین، لە ‌چکێکی ناسک دەدەن بەسەریاندا، بۆ ئەوەی شۆخ و شەنگیان دەرکەوێت، ئەو لەچکەیان‌ لە ئیسلام وەرنەگرتووە، بەڵکوو زەردەشتییەکان پۆشاکی ڕەنگاوڕەنگ و باق و بریقیان بەکارهێناوە.
ئەم ڕاستییە لە ژیان و هەڵسوکەوتی ڕۆژنەدا پەیڕەوکراوە و لە پەند و چیرۆک و داستانە فولکلۆرییەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، کورد لە ئەدەبی زارەکی خۆیدا لە دێرزەمانەوە بۆ پاراستنی کولتوور و زمان و خاک و نیشتمان، ئەدەبیاتی بەکارهێناوە، مرۆڤەکان بەپێی داب و نەریت و کولتووری خۆیان چیرۆک و هۆنراوە و بەسەرهات و پەندیان لە شێوەی فەلسەفە داڕشتووە و بۆ نەوەکانی داهاتوویان گێڕاوەتەوە و بە میرات بۆ نەوەی دوای خۆیان بەجێهێشتووە.
کورد لە ڕێگای ئەدەبی زارەکییەوە داستانی دڵداری و بەسەرهاتی قارەمانەتی و ڕووداوی سەختی ڕۆژگار و ئەزموونی ژیانی خۆی لە گوێ ئاگردان و ژووری دیوەخانەکانی خۆیدا گێڕاوەتەوە، بەو چیرۆکانەش ڕووداوی کارەساتبار و دڵخۆشی دەربڕیووە و داستانەکانی خۆشەویستی و دڵداری لاوەکانی زیندوو ڕاگرتووە، لە فەرهەنگی خۆی و لە ئەدەبی زارەکی کوردیدا بە چەندین شێوە باسی ژنی کوردەواری کراوە، پایەی ژنی کوردی بە شکۆوە لەو سەردەمەدا پیشانداوە، کە چۆن ژنی کورد لە ژیانی کۆمەڵگەی کوردیدا ڕۆڵی گرنگی هەبووە و ڕێزی لێگیراوە، مێژوونووسی سۆڤیەتی (فلادیمێر مینۆرسکی) دەڵێت: ژنی کورد زۆر پەیوەستن بە مێردەکانیانەوە و پێگەیەکی بەرز و پیرۆزیان هەیه، ‌ لە خێزان و کۆمەڵگەدا، پیاوانی کورد زۆرترین لێبووردەییان هەیە بەرانبەر ژنەکانیان، چونکە بە درێژایی مێژوو ئەو ڕێز و متمانەیەیان درووستکردووە.

سەرەڕای پەند و چیرۆکی کوردەواری لە ناساندنی ژنی کورددا، زۆربەی ڕۆژهەڵاتناس و گەڕیدە ئەوروپایی و ئەمریکاییەکانیش گەواهی ئەوەیانداوە، ژنی کورد، لە ژنی فارس و تورک و عەرەب و نەتەوە موسوڵمانەکانی دراوسێی باشتر ڕێزی لێگیراوە و ئاوڕی لێ دراوەتەوە، پەندەکانی نێو ئەدەبێت کوردیش گەواهی ئەو ڕاستییە دەدەن، بۆ نموونە لە پەندێکی کوردیدا دەڵێت:
شێر لە بێشە دەرچێ، چ نێر و چ مێ!
ئەم پەندە ئاماژەی ئەوەیە، لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەر کەسێک دەرکەوت و توانی لێهاتوویی خۆی بسەلمێنێ، هیچ گرنگ نییە پیاو بێت یا ژن، لە مێژووی ڕابردووی نەتەکەوەشماندا ئەوە سەلمێنراوە، لەپاڵ کەسایەتی هەڵکەوتووی پیاواندا، چەندین کەسایەتی لێهاتووی ژنی کوردەواری وەک: #خانزاد#ی میری سۆران و #حەپسەخانی نەقیب# و #مینا قازی# و #قەدەم خێر#ی بەختیاری و چەندانی دیکەش لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەتەوەی کورددا ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە، لە پەندێکی دیکەدا دەڵێت:
ژن مەڵحەمی مێردەکەیەتی
لە هۆنراوەیشدا هاتووە:
هەسانی مێردن ژنان هەموویان
بەنووکەنووکێ ئیش دەکەن شوویان
ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ژنانی کورد کاریگەریی زۆریان لەسەر مێردەکانیان هەیە، بە تایبەت ژنی میر و دەسەڵاتدارانی کورد، ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە، لە ئاڕاستەکردنی مێرد و پیاوانی دەروبەریان لە کاری چاکە و خێرخوازی لەژێر سایەی دەسەڵاتیاندا، لە پەندێکی دیکەی کوردەواریدا هاتووە:
پیاو هەتا ئێوارێ بکا هۆهۆیە
ئەگەر ژن نەکات گردەوە کۆیە
دوایە هەر دەبێتەوە ڕەنجەڕۆیە
لەم پەندەشدا ئاماژەی داوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ژن و پیاو هەردووکیان بە یەکەوە ڕۆڵی گرنگیان هەیە، ئەگەر پیاو بەیانی هەتا ئێوارە ڕەنج بدا و هۆهۆ بکات لە جووت و خەلە و خەرمان هەوڵ بدات، ئەگەر ژن گردەوە کۆی نەکات، لە کۆتاییدا هەر ڕەنجەڕۆیی لە دوایە، ئەم پەندە ئەوپەڕی ڕێزی ناوە لە پایەی ژن لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا، بەیەکسانی لەهاوشانی پیاو دایناوە، هەروەها #بێکەس#ی شاعیر دەڵێت: نێر و مێ هەردوو بەجووتە هەوڵێ نەدەن دوورە دەرچوونی لە زیللەت، چونکە مەعلومە مەل بەبڵێ نافڕێ.
هەروەها ئەفلاتوونیش دەڵێت: لە ئایینی زەردەشتیدا ژن و پیاو لە دووتای یەک تەرازوودا هاوسەنگن، زەردەشت لەو سەردەمە دێرینەدا بۆ دامەزراندنی ژێرخانی کۆمەڵ، یەکسانیی مافی ژن و خێزانی لا مەبەست بووە، مەرجی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی بەئازادی و یەکسانیی ژن و پیاو زانیوە.
هەروەها لە پەندێکی دیکەی کوردیدا وتراوە:
ژن کۆڵەکەی ماڵە، ماڵی بەبێ ژن چۆڵ و بەتاڵە
لەگەڵ ئەوەشدا پەندی واش هەیە بە نەرێنی لە توانای ژنی ڕوانیوە، بەڵام ئەوە هیچ لە بیری زۆرینەی کورد بۆ شکۆی ژن کەم ناکاتەوە، بێگومان ئەو قسانە هەمووی بە پێی چاخ و سەردەمێکی دیاریکراو وتراوە، کە گرێدراوی بۆچوونی ئەو سەردەمە بووە، بەڵام لەم سەردەمەی ئێستاشدا لە دوای ڕاپەڕینەوە بەهۆی پێشکەوتن و ڕەوتی ڕووداوەکان ژنی کورد زیاتر هاتووەتە دەرەوە بۆ کار و فەرمانگە و دووکان و سیاسەت، بەشی زۆری مامۆستا و پارێزەر و پزیشکی ئەم وڵاتە ژنن، کەچی لە بەختی کورد، هەندێک لە قەڵەم بە دەستانی ئێمە بە شێوەیەکی ناشیرن ڕەفتاری کۆمەڵگەی کوردیان بەرانبەر ژن پیشان داوە، هەر کاتێک باسی ژن و پایە و ڕۆڵی ژنی کورد بکرێ‌، ئەوانە وایان پێ باشە (غەربی مەزاج) بیربکەنەوە و وا پیشان دەدەن ژن لای ڕۆژاوا زۆر ڕێز لێ گیراوە و لای ئێمە دەرگای لەسەر کڵۆم دراوە.
بێگومان لە هەموو کۆمەڵگەکان توندوتیژی هەیە، بەڵام جیاوازییەکە لەنێوان ئێمە و ڕۆژاوادا ئەوەیە، ژیان و مامەڵەی ڕۆژانەی کۆمەڵگە لای ئەوان بە یاسا ڕێکخراوە و هەر کەسێک زیادەڕۆیی بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، بە پێچەوانەی لای ئەوان ژیان لە کۆمەڵگەی کوردیدا خۆرسکە و ئەوەی دەکرێت بۆچوونی هەڵقوڵاوی هزری تاکی کوردە و پێویستی بە چەسپاندنی یاسا هەیە، نەنکم دەیگێرایەوە: لە ساڵانی ڕابردوو لە کوردەواریدا مرۆڤ کوشتن بە گشتی کارەساتێکی گەورەبوو، لە هەر شوێنێک مرۆڤێک بکوژرایە، لەبەر قێزەونی ئەو کارە ئەوەندە بە سام بوو، تاماوەیەکی زۆریش خەڵک لە ڕۆیشتن بە شوێنی ڕووداوەکەدا خۆیان دەبووارد، ئەگەر ئێستا بارودۆخەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، تەکنەلۆژیای نوێ و تێکەڵ بوون بە کولتووری وڵاتانی بیانی هۆکاری سەرەکییە.

سەدان بەڵگەی ئاوا لە کولتووری کوردی و لە مێژوودا دەڵێ‌: ژن بە گشتی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سالار و قەدر گیراوە و لەنێوماڵیشدا خاوەن بڕیار بووە، ئەگەر نموونەی نەرێنی لای ئێمە هەیە، بێگومان لای ڕۆژاواییەکانیش لەوە کاریگەرتر هەیە، فەرموون با گوێ‌ لە چیرۆکی گەورەترین فەیلەسووفەکانی ڕۆژاوا بگرین:
قوتابیەک لە سۆقراتی پرسی: قوربان ئامۆژگاریم دەکەی ژن بێنم؟ ئەویش وەڵامی دایەوە: بێگومان، چونکە ئەگەر نسیبت ژنێکی چاک بوو، ئەوە بەختەوەر دەژیت، ئەگەر نسیبت ژنێکی هارو دەم هەراش بوو، ئەوە دەبی بە فەیلەسوف!
سوقرات ئامۆژگارییەکەی لە واقعی ژیانی خۆیەوە کردووە، سۆقرات بەختی لەگەڵ ژنێکی هاردا بووە، ڕۆژێکیان لەسەر مەسەلەیەکی زۆر بچووک دەستی کرد بەقسە پێ وتنی، ئەمیش گوێی نەدایە قیژە و هاوارەکەی، ئەو جامێکی پڕ لە ئاوی تێ گرت، سوقراتیش بە هێمنی پیی وت: کە هەور و هەورە تریشقە توند دەبێ‌ ئاساییە چاوەڕێی باران بکەین!
ئەفلاتۆن مافی ژنھێنان و ھاوسەرگیری لە چینی دانایان و سەربازان دەکشێنێتەوە و مافی سێکس کردنی ئازادی پێدان، ئەمەش بۆ ئەوەی کاتیان ھەبێت بۆ بەرژەوەندی شارە پاکیزەکەیان و پەیوەندییەکانی خێزانی لە کاریان نەخات، ھەرچەندە پەیوەندی خێزانی سۆز و فێنکییان پێدەبەخشێت، بەڵام لە بەرانبەردا–بە پێی تێڕوانینی ئەو–وابەستە و بەندی دەکات بەترسنۆکی و دوودڵی و ھەستکردن بە ترس بۆ ئەو خێزانەی خۆشی دەوێت، بەڕای ئەو ھاوسەرگیری کردن، تەنیا پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە، دەبێتە کۆسپ لە بەردەم پێشکەوتنی خودی مرۆڤ و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی، لە بەرانبەر کۆمەڵگە و لە بەرانبەر خۆیشی و گەیشتن بە خەونەکانی و بە نەبوونی چەمکی خێزان، بێگومان بەمەش ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕۆڵەکانی ئافرەت لەو شارەدا ون دەبێت.
کاتێک تیۆرەکانی ئەرستۆ دەربارەی ژن دەخوێنینەوە، زۆرێک هەن ئەرستۆ بە دوژمنێکی سەرەکی ژن لە قەڵەم دەدەن، چونکە لە ڕێی فەلسەفەوە ویستوویەتی ئەو باوەڕە لای خەڵکی ناوچەکە درووست بکات، کە ژن (پلەنزم و بێتوانان) و ژن بوون (نەنگی)یە.
ئەرستۆ دەڵێت: پێویستە ژنان ژێر دەستەی پیاوان بن و نابێت هیچ دەسەڵاتێکیان هەبێت، بەڵام ناشگەنە ئاستی کۆیلایەتی، هەروەها دەڵێت: مێرد دەسەڵاتی سیاسی لەسەر ژنەکەی بەکاربهێنێت.. ئەمەشی بە چەند هۆکارێکەوە بەستووەتەوە، ئاشکراترینیان، بە پێی بۆچوونی ئەو: ژنان زوو هەڵدەچن، سۆزدارترن، بۆڵە زۆر دەکەن و فێڵبازتریشن، لە شوێنێکی تردا دەڵێت: ژن بوونەوەرێکی نادرووستە و سرووشت درووستی کردووە، وەک درەختێکی ژەهراوی وایە، بە ڕووکەش جوانە، بەڵام کاتێک باڵندە لێی دەخوات، دەمرێت، هەرچەندە ئەرستۆ مافی بەختەوەریی بە ژن بەخشیوە، بەهەمان شێوەی پیاوان، لەو بارەیەوە لە وتەیەکدا دەڵێت: کۆمەڵ بەبێ بەختەوەریی ژن، بەختەوەر نابێت...
ئەرستۆ لە تیۆرەکانیدا سەبارەت بە بۆماوەیی جینەکان دەڵێت: دایک توخمی خراپ دەدات بەوەچەکانی، بەڵام پیاو توخمە باشەکانی دەبەخشێت (وێنەیەکی دابەشبوونی توخمەکانی کێشاوە، دەبینین لە گواستنەوەی توخمەکاندا یەکسان نین)...هەروەها بۆچوونی وابووە، ژنان پلەیان لە پیاوان کەمترە، هەروەک لە پەرتووکی (سیاسەت)دا دەڵێت: بەسرووشت پیاوان بە تواناترن لە ژنان، پیاوان دەسەڵاتدارن و ژنان ژێر دەستەن و تەنیا بۆ منداڵ بوون دەشێن.
ئەو بۆچوونانەی ئەرستۆ، زادەی ژینگە و سەردەمی خۆیەتی و نابێت لەواقیعی ئەو کاتی ئەسینا جیابکرێتەوە، بەڵام چەندین سەدە دوای ئەرستۆش، دەیان فەیلەسوف هەبوون، هەمان تێڕوانینی ئەرستۆیان بۆ ژن هەبووە، بۆ نموونە: ڕۆسۆ دەڵێت: ژن بۆ زانست و حیکمەت درووست نەبووە، بەڵکوو تەنیا بۆ پڕکردنەوەی شەهوەتی پیاوان، هەروەها ئیمانوێل کانت دەڵێت: ئەقڵی ژنان ناتوانێت بگاتە ئاستی ئەقڵی پیاوان.
ئۆسکار وایلد دەڵێت: ئەوەی بۆ ژنێکی چاک و ژیر و جوان دەگەڕێ‌، دەبێ‌ بۆ سێ‌ جۆر ژن بگەرێ.
فەیلەسوفی ڕەشبینی ئارسەر شۆپنهاوەری ئەڵمانی لە باشترین پێناسەیدا بۆ ژن دەڵێت: خۆشەویستی گوڵە و ژن دڕکەکانییەتی.
دەربارەی ژن و ژیان و پەیوەندییان پێکەوە دەڵێت: ژن سەرچاوەی خراپەیە، ژیانیش دۆزەخێکە لە کارەسات، ژن و ژیان یەکەیەکی یەکگرتوون و لێک جیانابنەوە، چونکە ژن دایەنی ڕەگەزی مرۆییە، ئەوە ژنە جۆری مرۆیی دەپارێزێ ودەیهێڵێتەوە.
ئارسەر شۆپنهاوەر لە دژایەتی کردنی ژن و ڕەشبینی لە بەرانبەر ژیاندا گەیاندیە ئەوپەڕی.
ڕیشەی ئەم دوژمنایەتییەی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی لەگەڵ دایکی، نەهامەتییەکانی ژیانی و پێکدادانی لەگەڵ دایکیدا گۆڕی بۆ ڕقێکی چڕ و بێ جیاوازی لە ژنان، ژنی بە نموونەی خیانەت و ئیستغلال و شەهوەت دەزانی.

سەرەڕای هەموو ئەوانەش مایەی سەرنجە لە مێژووی فەلسەفەی کلاسیک و یۆنان و ڕۆمی کۆنەوە بگرە تا فەلسەفەی مودێڕن و تەنانەت فەیلەسووفانی سەردەمیش هەموویان لە پیاوانن، ئایا هیچ کات لە خۆمان پرسیوە، بۆچی هەموو فەیلەسووفەکان پیاون و تەنیا پیاوانی ناودار هونەرەکەیان لە مێژوودا تۆمارکراوە و ناویان درەوشاوەتەوە، بێگومان هەموومان ئەوە دەزانین ژنی سەرکەوتووش هەبوون، ناویان لە تەنیشت ناوی پیاوان تۆمارکراوە، بەڵام ناوی ژن لە مەیدانی فەلسەفەدا بەراورد لەگەڵ پیاوان، هیی ئەوەنیە باسی بکرێت.
بەم شێوەیە دەبینین کەم و کوڕیەکانی فەلسەفە بەرانبەر بە کەمزانینی ژن کەم نین، ئەو نووسەر و چالاکچوانە کوردانەی (غەربی مەزاج) بیر دەکەنەوە، پێیان وایە کە بڵێن کۆمەڵگەی ڕۆژاوا باشە و کۆمەڵگەی ئێمە دەربارەی ژن خراپە، ئیتر تەواو بەو قسانە کێشەی ژن چارەسەرکرا، لە ڕاستیدا نەمافی ژن ئاوا دەستەبەر دەبێت، نە توندوتیژی ئاوا بنبڕ دەکرێت، کۆمەڵێک خەڵکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر بانگ دەکرێن و لەنێوان خۆیاندا بە قسەی باق و بریق کۆڕەکەیان گەرم دەکەن، بەبێ ئەوەی بتوانن لایەنی چارەسەر بدۆزنەوە، لەلایەکی تر زۆر لە سیاسییەکانیش لە بەرژەوەندی خۆیان بەم کارەوە خەریک دەکەن، لە کاتێکدا خۆیان زۆربەی کات لە دەرەوەی ماڵی خۆیانن و کەمتر ئاگاداری کێشەی خێزانی خۆیانن، بێگومان بەم شێوەیە چارەسەر هەر بە گرێ کوێرەیی دەمێنێتەوە.
ئەگەر بمانەوێ ئەم بابەتە چارەسەر بکرێ، یان لانی کەم بەرەو پێشەوەبچێ، پێویستە خەڵکی تایبەتمەند قسەی لەسەر بکات، دوور لە بەرژەوەندی کەسی و حزبی، بەرنامەی تایبەتیی بۆ دابنرێ و لەگەڵ خەڵکی گشتی یەکلایی بکرێتەوە، لە پڕۆسەی خوێندندا جێگای بکرێتەوە و بە نەرم و نیانی بابەتی ڕۆشنبیری لەسەر بنووسری و بڵاو بکرێتەوە، بە شێوەیەک هەمووان لەو پڕۆسەیەدا بەشداربن، بەهیوای کۆمەڵگەیەکی ئارام و ئاسوودە.[1]

*سەرچاوە: لە چەند سەرچاوەیەک لە گوگل وەرگیراوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 54 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-03-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 08-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 08-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 08-03-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 54 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,468
وێنە 105,220
پەرتوک PDF 19,481
فایلێن پەیوەندیدار 97,370
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.547 چرکە!