ناونیشانی بابەت: شیرپێدان و بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزان
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
زۆرێک لە خانمان پرسیاری ئەوەیان لا درووست دەبێت کە ئایا دەتوانن ڕۆژووبگرن و شیربدەن بە منداڵەکەیان لەم مانگەدا یان نا ، لێرەدا باسی کاریگەریی ڕۆژووگرتن دەکەین لەسەر شیرپێدان:
بەشێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ڕۆژووگرتن کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر شیرپێدان بە جۆرێک کە بڕی شیر کەم دەبێتەوە بەهۆی نەخواردنەوەی ئاوی پێویست، وە ئەم کەم بوونەوەیە بۆ منداڵی خوار 6 مانگ کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵەکە چونکە لەم تەمەنەیا سەرچاوەی وەرگرتنی خۆراکەماددەی پێویست بۆ گەشەی منداڵ بریتییە لە شیری دایک.
وە بۆ ئەو دایکانەی منداڵەکەیان تەمەنیان سەرووی 6 مانگە و دەتوانرێ سوپ و خواردنی تریان پێ بدرێت جگە لە شیری دایکیان دایکەکە دەتوانێت بەڕۆژووبێت ئەگەر هیچ کێشەیەکی تەندرووستی نەبێت وەکوو بەرزی فشاری خوێن یان شەکرە چونکە وەستاندنی خواردن و خواردنەوەی ئاو و دەرمانەکانی کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر تەندرووستی دایکەکە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 142 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!