لەسەر ئەرکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ڕاسپاردەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی #کتێبخانەی گشتیی سلێمانی# نوێکرایەوە.
ئالان ڕەئوف بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی #سلێمانی# ڕایگەیاند: لەسەر ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی نوێ کرایەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ #07-03-2024#، بەشە نوێ کراوەکانی کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە مەڕاسیمێکدا کرانەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئانزۆ-وە کاری نوێکردنەوەی ڕوکاری دەرەوە و ناوەوەی کتێبخانەکە ئەنجامدراوە و لە ئێستادا (2024) کتێبخانەکە بەڕووی خوێنەراندا کراوەیە.
کتێبخانەی گشتی سلێمانی، لە ساڵی 1944 لەلایەن #پیرەمێرد#ی شاعیرەوە دامەزاروە و ئێستاش کتێبخانەکە زیاتر لە 120 هەزار سەرچاوەی کتێب و دەستنووسی تێدایە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 125 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!