پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 525,030
وێنە 106,323
پەرتوک PDF 19,779
فایلێن پەیوەندیدار 99,459
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
سەرۆکی ژووری پیشەسازی شرناخ: کۆتایی ئەم ساڵ بەرهەمهێنانی نەوت لە شرناخ و چیای گابار دەگاتە 100 هەزار بەرمیل
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤین لەگەڵ عوسمان گەلش، سەرۆکی ژووری پیشەسازیی شرنەخ

هەڤپەیڤین لەگەڵ عوسمان گەلش، سەرۆکی ژووری پیشەسازیی شرنەخ
نوێنەر فاتيح
عوسمان گەلش، سەرۆکی ژووری پیشەسازی شرناخ لە هەڤپەیڤینێک دا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو دا ڕایگەیاند ئێستا ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی هەرە باش لە شرناخ و گابار بەرهەم دێت. تاوەکوو کۆتایی مانگی 12ی 2024، بڕەکە دەگاتە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێک دا. ئەوە لە کاتێکدایە زۆرترین بێکاری لە هەردوو پارێزگای شرناخ و جۆلەمێرگە لەسەر ئاستی هەموو تورکیا.

سەرۆکی ژووری پیشەسازی شرناخ دەڵێت بوومەلەرزە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی خراپی هەبوو لەسەر دۆخی شرناخ لە شرناخیش لەنێوان ساڵەکانی 2015-2016 بوومەلەرزەیەکی بێدەنگ ڕوویدا. ناخۆشییەکی گەورەمان تێپەڕاند. 70٪ی شرناخ ئەوکات وێران بوو.

عوسمان گەلش، لەوباوەڕەدایە کە هاوبەشیی نێوان شرناخ و هەرێمی کوردستان سوودێکی هاوبەشی بۆ ئابووری و گەنجانی هەردوولا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوبەشی و هاوئاهەنگییەکی هەمەلایەنە دەکات و ڕەخنە لە زانکۆکانی شرناخ و #هەولێر# دەگرێت ئەمڕۆ خەمساردی لەلایەن زانکۆکانیشمانەوە هەیە. ئەوەی شرناخ، هەروەها ئەوەی هەولێر. پێویستە زانکۆکانمان شەش مانگ جارێک کۆبوونەوە بکەن.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: زۆر لایەنی سیاسی شرناخم بینی، زۆر خەڵکم بینی، هەموویان باسی ئابووری شرناخ دەکەن، وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی شرناخ بارودۆخی شارەکە چۆن دەبینن؟ ئێستا لە شرناخ بارودۆخ چۆنە؟

عوسمان گەلش: سەرەتا بەخێربێن. سڵاوی گەرممان لە شرناخەوە، لە هەرێمی جودییەوە بۆ هەولێر، #دهۆک#، #زاخۆ# و #سلێمانی# دەنێرین. بە دیتنتان زۆر خۆشحاڵ بووین. ئێمە هەردوولا زۆر نزیکین لە یەکدی، بەڵام لەلایەنی ئابوورییەوە زۆر لێک دوورین. ئەمە کەموکوورتی ئێمەیە. لەو هەرێمەدا ئەگەر لە بواری بازرگانی دا دەست بخەینە نێو دەستی یەکتر، لە بەرژەوەندی ئێمەدا دەبێت و هەروەها گەنجەکانیشمان، کچ و کوڕانمان، دەرفەتی کاری زیاتریان دەبێت. لەم بوارەدا کەموکوورتی لە هەردوولامان دا هەیە. دەمانەوێت هەردوولامان دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی. بۆ هەردوولامان شتی ناخۆش هەبووە. لەلای ئێمەش و لەلای ئێوەش. ئەمە بووەتە کەموکوورتی بۆ ئێمە و بەهۆیەوە پیشەسازی لە ناوچەکەمان دواکەوت. کە پیشەسازی کەم بوو، کەموکوورتی لە کارەکانمان دا درووست بوو. سوپاس بۆ خوا ئەمە 7-8 ساڵە ئێمە لە شرناخ ئاسوودەین و هیچ کێشەیەکمان نییە، ئێمە کاری خۆمان دەکەین. لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی، ئێمە و پارێزگاری شرناخ دەمانەوێت لە سلۆپی دوو هەرێمی پیشەسازی سیڤیل بکەینەوە.

ڕووداو: لە سلۆپی؟

عوسمان گەلش: بەڵێ لە سلۆپی، لە نزیک دەروازەی سنووریی خابوور (ئیبراهیم خەلیل)، بابەتی زەوییەکانیش چارەسەرکراوە. ئێمە دەمانەوێت ئەو وەبەرهێنەرانەی لە سلۆپی، شرناخ، هەزەخ و لە جزیرێ چوونەتە شوێنی دیکە، بگەڕێنەوە ناوچەی خۆیان و کارگەکانیان لە ناوچەکەیان بکەنەوە، ئێمەش دەبینە خزمەتکاریان. بەپێی ئامارەکانی حکومەت، لە بواری بێکاری دا لەسەر ئاستی تورکیا ئێمە و جۆلەمێرگ لە پلەی یەکەمداین. لە ڕێگەی کەنالەکەتان، ئێمە بە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێین، با براکانمان بێن و پێکەوە کاربکەین. ئێمە لە خزمەتتانداین. مرۆڤ دەتوانێت ببێتە هاوبەشی یەکدی، دەست بخاتە نێو دەستی یەکدی و پێکەوە کار بکات. سنوورەکانمان پێکەوەن، ئێمە کەسوکاری یەکترین، پووری من لە زاخۆیە. ئەمڕۆ جزیر و سلۆپی پێشکەوتوون و بۆ پێشکەوتنی زیاتریش ئامادەن. ئەمە 20 ساڵە دێمە هەولێر، زاخۆ و دهۆک، بە پێشکەوتنی ئەوێش زۆر خۆشحاڵین. پێشتر کە دەهاتین بۆ هەولێر، ڕێگەکانی زۆر خراپ بوون، ترافیک لایت نەبوو. نەتدەزانی بۆ کوێ بڕۆی؟ ئێستا ڕێگەکانی باش بوونە. لەم 5-6 ساڵەی دواییدا هەولێر زۆر پێشکەوتووە. ئێمە بە پێشکەوتنی هەولێر زۆر خۆشحاڵین، خوا دەرفەت بدات. بەڵام ئابووری شتێکی جیاوازە، دەبێت ئێمە ئابووریمان بەهێز بکەین. هەرێمی کوردستان و ئێمەش، پێویستە ئابووریمان بەهێز بکەین. ئەمڕۆ لە جیهان دا قەیرانێکی ئابووری هەیە، بەڵام من دەڵێم، ئەگەر دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی، ئەم قەیرانە کاریگەریی نابێت لەسەر ئێمە و بەسەرماندا تێدەپەرێت.

ئەمڕۆ سوپاس بۆ خوا، لە هەرێمی کوردستان، لێرە، لە گابار نەوت هەیە. ئێستا ڕۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی هەرە باش لە شرناخ و گابار بەرهەم دێت. تاوەکوو کۆتایی مانگی 12ی 2024، بڕەکە دەگاتە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێک دا. ئەمە بۆ پێشکەوتن زۆر باش دەبێت. ئەو کەرتانەی لە بواری نەوت دا کار دەکەن، ئەوکات دێنە ئێرە.

پێویستە ئێمە هاوکاری یەکتر بکەین و ڕێگەمان ڕووناکە. من هیوام هەیە. پێویستە هیوامان هەبێت و هاوکاری یەکدیش بکەین. ئێمە دەمانەوێت دانووستاندنمان لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان زیاتربێت و زانکۆکانمان لەسەر کەرتەکانمان کار بکەن و ڕێنماییمان بکەن. ئەمڕۆ خەمساردی لەلایەن زانکۆکانیشمانەوە هەیە. ئەوەی شرناخ، هەروەها ئەوەی هەولێر. پێویستە زانکۆکانمان شەش مانگ جارێک کۆبوونەوە بکەن.

ئێمە دەبینین تەماتەمان لە ئەنتاڵیا و مێرسینەوە بۆ دێت، پێویستە ئێمە لە سلۆپی و زاخۆ تەماتە بەرهەم بێنین. ئەمڕۆ ئەگەر دەست بخەینە نێو دەستی یەکدی و زانکۆکانیشمان ببنە ڕێنیشاندەری بازرگانان و ژوورە بازرگانییەکانمان، تاوەکوو ڕادەیەک پێشکەوتنمان دەبێت. ئێمە بە هاتنتان زۆر دڵخۆشین و دەمانەوێت زیاتر سەردانی یەکتری بکەین و یەکدی ببینین و ڕێگەی
درووست پێشانی یەکدی بدەین.

ڕووداو: بەڕێز عوسمان، شرناخ لە ڕێژەی بێکاری دا یەکەمە. هۆکارەکان چین؟ چەند ساڵە لە شرناخ شەڕ نەبووە، بارودۆخێکی باش هەیە، شوێنێکی خۆشە بۆ گەشتیاری، بۆچی شرناخ لەڕووی بێکارییەوە یەکەمە؟

عوسمان گەلش: برا، پیشەسازی لە کاتێکی کەم دا پێشناکەوێت ، لە کاتێکی کەم دا پێشکەوتن لە کەرتی گەشتیاری دا ڕوونادات. سەیرکە، شوێنەکانی وەک گەبزە، کۆجائێلی و ئەنقەرە، لە ماوەی 30-40 ساڵ یان 50 ساڵ دا پێشکەوتوون. ئەوەی لە 2015-2016 ڕوویدا، خوا بەسەر کەسیدا نەهێنێ. پار لە مەرەش بوومەلەرزە ڕوویدا. لە شرناخیش لەنێوان ساڵەکانی 2015-2016 بوومەلەرزەیەکی بێدەنگ ڕوویدا. ناخۆشییەکی گەورەمان تێپەڕاند. 70٪ی شرناخ ئەوکات وێران بوو. بازرگانەکان ناچنە ئەو شوێنانەی ناخۆشی لێ بێت و لەو شوێنانە کار ناکەن، دەچنە ئەو شوێنانەی ئارامن و لەوێ کار دەکەن.

ڕووداو: تا ئێستاش ئابووری شرناخ باجی بارودۆخی 2015-2016 دەدات؟

عوسمان گەلش: ئەم کێشە و ئاستەنگانە بوونەتە هۆی ترساندنی بازرگانەکان، کاتێک بازرگان بترسێت، نایێتەوە، بەڵام کاتێک ببینێت ئارامی هەیە دێتەوە و ژێرخانی ئامادە دەکات و دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات. سەیر دەکات چ شتێک پێویستە؟ گەنجەکان دەتوانن چ بکەن؟ دوای ئەم لێکۆڵینەوانە دەست بە سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان دەکات. ئەمە لە کاتێکی کەم دا ڕوونادات، بەڵام لەو بڕوایەدام تاوەکوو پێنج ساڵی دیکە کەس هەرێمەکەمان نەناسێتەوە. پشت بە خوا، گەنجەکانیشمان کاری خۆیان دەبێت. پێویستە گەنجەکانمان خۆیان فێری کار بکەن. هیچ کەسێک ناتوانێت هەموو کارێک بکات. بۆ کارپێکردنی ئامێری گەورە دەبێت کارمەندەکان خاوەنی بڕوانامە بن. هەر کارێک بکەی، ئەگەر لێی تێنەگەیت،
کەسی خاوەنکار وەرتناگرێت.

ڕووداو: ئێستا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان نزیک بووەتەوە. لایەنە سیاسییەکان، لە بەرنامەیاندایە و باسی بێکاری و دۆخی ئابووری شرناخ دەکەن. هەڵوێستتان لەسەر ئەو بەرنامە و پڕوپاگەندە ئابوورییانە چییە؟

عوسمان گەلش: ئێستا لەسەر هەڵبژاردنەکان نموونەیەک دەهێنمەوە. نەخۆشخانە لەسەر جەستەی مرۆڤ درووست دەبێت. شارەوانیش نەخۆشخانەی ئەم ناوچەیەیە. بۆ ئاوەکەمان، بۆ پارکەکەمان، کاری ئەوانە. پێویستە دڵخۆشییەک بدەنە ئەم میللەتە. ئەمڕۆ پێویستە لە شارەوانی دا سیاسەت نەبێت، هەر کەسێک باش بێت، هەر کەس بتوانێت خزمەتی ئەم میللەتە بکات، پێویستە میللەت بژاردەی خزمەتکردن هەڵبژێریت. شارەوانی بۆ خزمەتە نەک بۆ سیاسەت. هەڵسەنگاندن کاری میللەتە و گەل متمانەی بە کێ هەبێت، دەنگ دەداتە ئەو کەسە. هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، هەڵسەنگاندن کاری میللەتە و گەل متمانەی بە کێ هەبێت، دەنگ دەداتە ئەو کەسە، بەڵام بە بڕوای من، لە شوێنێک ئەگەر خزمەت هەبێت، بۆ میللەتیش باشتر دەبێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 138 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 14-03-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 2
جهـ
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 14-03-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئامار
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 14-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 15-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 15-03-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 138 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.141 KB 14-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەفشین فەلاحی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەسعەد سەیدانی فەرد
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرکان باڵواسە
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئیبراهیم ڕەسوڵی
18-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئاراس عەبید حەمەبۆر
17-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد سەیدی
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد ساڵح پوور
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئومێد خزریان ئازەر
13-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 525,030
وێنە 106,323
پەرتوک PDF 19,779
فایلێن پەیوەندیدار 99,459
ڤیدیۆ 1,446
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
فەقیێ تەیران و فنک
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.703 چرکە!