پەڵەنگ و مانگ
پەڵەنگ لە سەر چیای ئاوات
لەگەڵ تریفەی مانگەشەوا
یاری ئەکرد!
دنیا پڕ بوو لە خەیاڵ و حەز و تاسە
گوڕتاوی شەم بۆ پەپوولە
سرتەی ماسی لە گەڵ ڕووبار
خورپەی دڵی گوڵەباخ و
چرپەی پای هەنگ.
لە ناکاوا...
هەڵزنایە باڵای چیا
شریخەی تفەنگ
ڕوخساری مانگ هەڵپرووکا
لە ئامێزی سووری چیا
بوو بە ئاسۆی هاواری خوێن
گڵکۆی پەڵەنگ
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 80 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!