درۆ
بە ئەم هەورە قسرە
نە ئاسمان ئەزێت و
نە قاقڕ بە شینکە ئەخەمڵێ
گوڵم! وا مەنۆڕە
لە نیسێ بە ئەو لاوە نینە
تریشقەش ئەگەر بێ
وەکوو دەوڵە، بەس دەنگە، بۆشە!
ئەمن شەو نەخەوتم
هەتا ژوانی پیلان
لە سرتە و چپەی گەردەلوول و هەور تێگەیشتم
دژی خاک ئەدوان
گوڵم وا مەنۆڕە
درۆیە، فریوێکی نوێیە
لەچاویان وەشێرە
چ بۆن و بەرامەت لە کۆشە!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 87 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!