پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,714
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,552
فایلێن پەیوەندیدار 97,860
ڤیدیۆ 1,415
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گرنگیی چیا و چیاکانی کوردستان
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گرنگیی چیا و چیاکانی کوردستان
نووسەر: سامان ساڵح فەرەج

پێشەکی
ڕۆژی 11ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، وەک ڕۆژی نێونەتەوەیی چیا (شاخ) دیاریکراوە. درووشمی ئەمساڵی ڕۆژی نێونەتەوەیی چیا بریتییە لە “گێڕانەوەی ئیکۆسیستەمی چیاکان”. مەبەست لە ئێکۆسیستەم، هەموو بوونەوەرەکانە (ڕووەک، ئاژەڵ و زیندەوەران) لە ناوچەیەکی دیاریکراودا کە کارلێک لەگەڵ ژینگە نازیندووەکانیان (کەشوهەوا، زەوی، خۆر، خاک، ئاو و هەوا، بەرگەهەوا) دەکەن و هەر زیندەوەرێک لەم سیستەمەدا پێگە یان ڕۆڵی تایبەتیی خۆی دەگێڕێت. هەڵبژاردنی ئەم درووشمە لەو ئاگاییەوە سەرچاوە دەگرێت کە بەهۆی دەستدرێژییە مرۆیی و تەکنۆلۆجییەکانەوە کە کراوەتە سەر شیرازەی ژیان (ئیکۆسیستەم) ی چیاکان.

ئەم ناونیشانە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی چیاکانیش بچنە ناو ستراتیژی دەیەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ نۆژەنکردنەوەی شیرازەی ژیان (لە 2021-2030) کە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی سەرۆکایەتی دەکەن. دەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ کۆکردنەوەی پشتیووانی سیاسی و توێژینەوەی زانستیی و سەرچاوە داراییەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو نۆژەنکردنەوەی گەورە ئەنجام بدرێت و ڕێگری لە تێکچوونی زیاتری شیرازەی ژیانی چیاکان/شاخەکان بکرێت.

چیاکان نزیکەی 27٪ی ڕووبەری زەوی پێک دێنن و نزیکەی نیوەی شوێنە گەرمەکانی هەمەڕەنگی زیندەیی لە جیهاندا لەخۆدەگرن؛ وەک تاڤگە ئاوییەکانی جیهان. هەروەها ئاوی شیرین (شیاو بۆ خواردنەوە) بۆ نیوەی مرۆڤایەتی لەسەر گۆی زەوی دابین دەکەن. چیاکان لانکەی کۆمەڵێکی لە ژمارەنەهاتوی ڕووەک و ئاژەڵن، هەروەها چەندین کۆمەڵگەی جۆراوجۆری کلتورییان تێدا دەژی کە زمان و نەریتی جیاوازیان هەیە. لە ڕێکخستنی کەشوهەوا و خزمەتگوزارییەکانی دابینکردنی ئاوەوە تا دەگاتە پاراستن و پاراستنی خاک، شاخەکان کلیلی ژیان و بژێوی ژیانی مرۆڤەکانن.

چیاکان، گەوهەرێکی سرووشتی بەبەهان، کە شوێنی 15٪ ی دانیشتووانی جیهانن. لەمڕۆدا چیاکان بەهۆی دەستدرێژییەکانی مرۆڤەوە لە مەترسیی گەورەدان، لە هەمووی مەترسیدار توانەوەی سەهۆڵبەندانەکانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کە ئەمەش بووەتە هۆی درووستبوونی کارەساتی ژینگەیی و کۆچکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە. هاوکات بڕینەوەی دارستانەکان بۆ کشتوکاڵ و گۆڕینی بەشێک لە دامێنی چیاکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، زیانی گەورەی لە ژینگەی چیاکان داوە. بە گوێرەی مەزەندەکان ئەو هێرشانەی بۆ سەر چیاکان هەیە، بووەتە هۆی درووستبوونی گرفت بۆ نزیکەی 311 ملیۆن کەس لە جیهاندا کە لە ناوچە شاخاوییەکان دەژین و ئەو مرۆڤانە ڕووبەڕووی مەترسی لەسەر ئاساییشی خۆراک بوونەتەوە.

چیاکان لە جیهاندا مایەی مانەوەی ئەم هەسارەیەی ئێمەن، هەر هێرش و پەلامارێک بۆ سەر شیرازەی ژیانی چیاکان، مەترسییە لەسەر مرۆڤەکانی ئێستا و نەوەکانی ئاییندەش. ئامانجی دانانی ڕۆژێک بۆ بەگەڕخستنی بیر و هەوڵ و توانای نەتەوەکان بۆ پاراستنی چیاکان بریتییە لە پەرەپێدانی هۆشیاری و پەروەردە و توێژینەوەی زانستی و کاراکردنی سیاسەتەکانی حکومەتان بۆ پارێزگاریکردن لەم گەوهەرە بەهادارەی سرووشت.

چیاکانی کوردستان
هەر لە کۆنەوە کە باسی نیشتمانی کوردستان دەکرێت، باسی چیاکان/شاخەکان دەکرێت، ناوی “زاگرۆس و تۆرۆس” هەمیشە لە هزری کورد دا دەزرنگێتەوە. ئەو دوو زنجیرە چیایەی وەک ناولەپی دوو دەستی زەوی، مرۆڤی کوردی بۆ ملیۆنان ساڵە لە نازی خۆیدا لە فەوتان پاراستووە.

چیا بۆ کوردستان جگە لەوەی دیاردەیەکی سرووشتی بەهادار و پایەبڵندن، بەشێکیشن لە کلتوری کوردستانیان. کلتور بە مانای هەموو ئەو تایبەتمەندیی و جیاوازیانەی کە کوردستانیان لە نەتەوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە.

زەینەفۆن، لە پێش زاینەوە لە پەرتووکی ئاباز (ئاناباسیس) بایەخی چیاکان بۆ شەڕ و سەرکەوتنی جەنگاوەرە کوردەکان نیشان دەدات. ناوهێنانی چیای جودی (گودی، گود) لە قورئانی پیرۆزدا، بایەخ و پیرۆزیی ئەم خاکە وەک لانکەی مرۆڤایەتی و ژیانەوەی دووەم، دوای تۆفان، نیشان دەدات. ئەشکەوتەکانی شانەدەر و زەرزی و کەریمشار و هەزارمێرد و ئەوانی تر، سەرەتاکانی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە قەدپاڵی چیاکان دەردەخات. دارستان و لێڕەوار و تاڤگە و کانی و سرووشتی جوان، ئامادەیی چیاکان بۆ لەباوەشگرتنی مرۆڤ دەخاتەڕوو. هەموو ئەمانە هاوشانن لە پابەندیی نێوان مرۆڤی کوردستان و بەرگری و چیا و پاڵپشتی و خۆپاراستن لە دوژمن، ئەمە سەرباری پیرۆزییە ئایینییەکانی چیا لە ئایینە کوردستانییەکاندا، هەر لە کرماشانەوە هەتا هەڵەبجە و شەنگال و باکووری کوردستان.

گرنگیی چیاکانی کوردستان
نیو‌ی زیاتری تۆپۆگرافیای کوردستان لە چیا پێکهاتووە کە خۆی لە ‌چەند زنجیرەیە چیایەکدا دەبینێتەوە، بەگشتی لە باکووری ڕۆژاواوە بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات درێژبوونەتەوە و بە چەند تایبەتمەندییەک دەناسرێنەوە، لەوانە:
یەکەم: بەرزی چیاکان لە پێنج سەد مەترەوە دەست پێدەکات و لەگەڵ درێژبوونەوەشیان بەرزتر دەبنەوە تا دەگەنە زیاتر لە‌ پێنج هەزار مەتر.
دووەم: لوتکەی چیاکان بڵند و قەدەکانیان زۆر ڕک و پێچاوپێچن و لە ‌هەندێک شوێندا زۆر لێک نزیک دەبنەوە و دۆڵی سەخت پێک دەهێنن.
سێیەم: قەدپاڵی چیاکانی کوردستان شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤن و ناوچەیەکی بە پیت و بەرهەم بەخشە بۆ ژیانی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و گونجاوە و بوونەتە مایەی دابینکردنی پێداویستییەکانی مرۆڤ.
چوارەم: سەرچاوەیەکی گرنگی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵن بە هەموو جۆرەکانییەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا هێشتا ژمارە و داتای پێویست لەسەر چیاکانی کوردستان بەهۆی نەبوونی دامەزراوەی نیشتمانیی پشتگوێخستن لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکان و دابەشکردنی کوردستان لەبەردەستدا نین و بەشێوەیەکی زانستی و بە لەبەرچاوگرتنی ستراتیجییەکی نیشتمانی پۆلێن نەکراون‌.

چیاکانی کوردستان لە چەندین ڕەهەندەوە گرنگ و بە کەڵکن. جگە لە بەها سرووشتییە جیهانیی و مرۆییەکەی وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ژینگە و شیرازەی ژیانی سرووشتی بۆ هەموو جیهان، چەندین کەڵکی ناوچەییشی هەیە، کە ئەگەر لە کوردستان دەسەڵاتێکی نیشتمانی هەبووایە، ئەوا چیاکان دەبوونە پایەی بڵندی هەبوونی مرۆڤی کوردستانی لە تەواوی کوردستان و ناوچەکە. لە ئەنجامی دابەشکردنی کوردستان لەنێوان دەوڵەتە داگیرکەرەکان، گرنگ و بایەخی چیا لە نەتەوەی کوردستان ون کراوە، بە تایبەت ڕژێمی ئێراقی-عەرەبی، بەهۆی نەبوونی دیدگەیەکی ستراتیجی بۆ گرنگی چیا و نەبوونی ئەو تایبەتمەندییە جوگرافییە، هیچ شتێکیان لەمبارەیەوە پێشکەش نەکردووە. لێرە بە گرنگی دەزانین چەندین کەڵکی چیاکان نیشان بدەین:

گرنگیی ئابووریی چیاکانی کوردستان
چیاکانی کوردستان بەهۆی سرووشتە بە پیت و فرەجۆرییەکەیەوە چەندین کەڵکی ئابووری گەورەی لە ژیانی هاووڵاتییانی کوردستاندا هەیە، لەوانە: چیاکان بەشێکی سەرەکیی سەرچاوەی خۆراکن لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵدا؛ کانگەی سەرەکیی دابین کردنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵن؛ لانکەی فرەجۆریی شیرازەی ژیانی ژینگەیین؛ لانکەی هەمەجۆری زیندەیی گیانەوەرانە بە ئاژەڵی ماڵیی و کێوییەوە؛ سەرچاوەی سەرەکیی دار و درەختی پیشەسازیین؛ ناوچەی ڕاکێشانی سەرمایەی بیانییە لە ڕێگەی گەشتیارییەوە.

گرنگیی شارستانیی و کۆمەڵایەتیی چیاکان
چیاکانی کوردستان جگە لە کەڵک و بایەخە ئابوورییەکەی لەلایەنی شارستانی و کۆمەڵایەتییەوە زۆر بەبایەخن. گرنگیی شارستانیی و کۆمەڵایەتی چیاکان بەهۆی سیاسەتی بە ئاساییشکردنی پرسی کورد لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان دا شێوێنراوە، بە جۆرێک کە سیاسەتی داگیرکاریی وڵاتانی ئێران، تورکیا، ئێراق و سووریا وای کردووە کە ناوچەی چیاکانی کوردستان بە ناوچەی قەدەغە و ئەمنی و سەربازگە ببینرێن و مامەڵە بکرێن چونکە چیاکانی کوردستان بنەمای بەهێزکردنی کۆمەڵگەی کوردستان بوونە بەتایبەتیی لە ڕووی شارستانی و کۆمەڵایەتییەوە. لێرە دەتوانین چەندین سوودی چیاکان لەم بوارەدا دیاری بکەین، بۆ نموونە: چیاکان پارێزەری سەرەکیی ڕەسەنایەتی زمانی دایکن، کوردی؛ هۆکارێک بوون بۆ زۆربوونی ژمارەی کۆمەڵگەی کوردستانی بەهۆی بوونی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژیان و ژینگە لە چیاکاندا؛ ناوچەیەکی پارێزراو بوون لە نەخۆشییە گواستراوەکانی شار؛ ناوچەی بەرهەمهێنانی پیشە دەستی و کلتورییەکان بوون؛ چیاکان پارێزەری مۆسیقا و گۆرانی و بەند و قسەی نەستەق و ئاوازی ڕەسەنی کوردی بوون؛ پارێزەری بەها کۆمەڵایەتییە باشەکانی نەتەوەی کوردستان بوون، وەک: خانەدانی و ڕێزگرتن و خۆڕاگری و میوانداری و بەدەمەوەهاتن؛ پارێزەری ژیانی هەمەڕەنگی کوردستانی و هاوبەشیی و پێکەوەیی نێوان ژن و پیاو لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵدا بوون؛ هاوکات، چیاکان بەشدارن لە درووستکردنی مرۆڤی خۆڕاگر و جەستە بەهێز و ئارام و خاوەن ئەزموون و هۆشیار؛ لەپاڵ ئەمانەدا، چیاکان، پارێزەر و پاڵپشتی بەهێزکردنی شارەکانی کوردستان بوون لەڕووی سەربازیی و بەرگرییەوە.

سیاسەتی چیاکانی کوردستان
هەروەک پێشوتر ئاماژەمان پێدا، هەتا ئێستا بەهۆی داگیرکردنی کوردستانەوە، چیاکان نەبوونەتە ناوەرۆکی سیاسەتێکی نیشتمانی کە نەتەوەی کوردستان خۆی داڕێژەری بێت. ئەمەش وایکردووە کە لەم ڕۆژگارەدا زیان بە پەیوەندی نێوان چیا و مرۆڤی کوردستانی بگات.

لەم بوارەدا لە باکوور و ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیدگەی مرۆڤی کوردستانی بۆ چیاکان دەوڵەمەند و بەبایەخە، بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە کە بچێتە ناو سیاسەتێکی گشتی نیشتمانییەوە. لەبەرابەردا، لە باشووری کوردستان بەهۆی بوونی حکومەتی هەرێم زۆر گرنگە چیاکان بخرێنە ناو چوارچێوەی سیاسەتێکی گشتیی نیشتمانییەوە، کە تانوپۆی ئەم لایەنە گرنگەی ژیانی مرۆڤی کوردستانی دەستنیشان بکات و بخرێتە ڕیزی گرنگی پێدانی جیهانییەوە.

لە گرنگترین ئەو هەنگاوانەی کە بۆ سیاسەتی گشتیی چیاکان لە باشووری کوردستان پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی بدات، ئەمانەن:
یەکەم: سەرژمێرییکردن و ناونووسکردنی سەرجەم چیاکانی سنووری فەرمانڕەوایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دووەم: دانانی پێوەری نیشتمانی بۆ پلەبەندکردنی چیاکان و ڕیزبەندکردنیان.
سێیەم: ناونووسکردنی سەرجەم چیا هاوبەشەکانمان لەگەڵ ڕۆژهەڵات و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان.
چوارەم: دیاریکردنی سەرجەم سنوورە سرووشتییەکان کە چیاکانی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ جیادەکاتەوە.
پێنجەم: دامەزراندنی دەزگای پاراستن و چاککردن و گەشەپێدانی ناوچە چیاییەکانی کوردستان.
شەشەم: دابینکردنی بوودجەی ساڵانەی گەشەپێدانی ناوچە چیاییەکان.
حەوتەم: دیاریکردنی ناوچەی پارێزرا و لە چالاکی پیشەسازیی و مرۆیی لە ناوچە چیاییەکان.
هەشتەم: دامەزراندنی دەزگای کۆکردنەوە و پاراستن و تۆمارکردنی کەلەپووری ناوچە چیاییەکان.
نۆیەم: پۆلێنکردنی ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی چیاکان، پێدەشتەکان، شارەکان، کە ئەمە سوودی گرنگی بۆ نەخشەی گەشەپێدانی هەرێم دەبێت.
دەیەم: قەدەغەکردنی تەواوەتی ڕاوکردن لە ناوچە چیاییەکان.
یازدەم: دانانی پاسەوانی ژینگەیی لە ناوچە چیاییەکان بە سوودوەرگرتن لە خەڵکی ناوچەکە و تەکنۆلۆجیای سەردەم.
دوازدەم: دیاریکردنی ڕۆژی چیا لە کوردستان کە ئامانج و کارەکانی هاوتەریب بن لەگەڵ ئامانجە گشتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری فرەجۆر بۆ پاراستنی چیاکان.
سێزدەم: زیادکردنی بەشە وانەی زانستی و هۆشیاریی تایبەت بە چیاکان لە پڕۆگرامی وانەکانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندندا.
چواردەم: ئەنجامدانی ڤێستیڤاڵی ساڵانەی بەرهەمە چیاییەکان.
پازدەم: زیادکردنی سیمبولی چیا/شاخ بۆ ناو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شازدەم: دامەزراندن و درووستکردنی سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە بەشی زانستی جوگرافیای سەرجەم زانکۆکانی کوردستان.
حەڤدەم: دەرکردنی پەیڕەوی پاراستنی فرەجۆریی زیندەیی ناوچە چیاییەکان.
هەژدەم: ڕووپێوکردنی تەواوی چیاکانی کوردستان و دیاریکردنی ناوچە وشکەکان و پڕدارەکان و سەوزاییەکان و بەفراوییەکان و باراناوییەکان و جۆری دارەکان هتد…

ئەم هەنگاوانە و چەندین هەنگاوی دیکەی گرنگ هەن کە دەکرێت چیاکان بخاتە نێو ستراتیجییەتی سیاسەتی گشتیی هەرێمی کوردستان و ببێتە خاڵی وەرچەرخانی تێڕوانین بۆ چیاکان و بڵاوکردنەوەی کلتوری ژینگەپارێزیی کە لەمڕۆدا بووەتە پرسێکی نیشتمانسازی لە جیهاندا.

ئەنجام
چیاکانی کوردستان بەشێکی گرنگی پێکهاتەی ژیان و ژیاری نەتەوەی کوردستانن، بەبێ بوونی چیاکان نەتەوەی کوردستان لە تەواوی خاکەکەی لە سەرجەم لایەنەکانەوە دەکەوێتەبەر مەترسیی هەمەلایەن. لە هەرێمی کوردستانیش چیاکان لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، شوێنی نیشتەجێبوون و سامانی ئابووری و سەرچاوی ژیانی بەشی هەرە زۆری دانیشتووانەکەین. بەبێ چیاکان و گرنگییەکەی مەترسیی لەسەر شارەکانی وەک کەرکووک و موسڵ و باشووری ڕۆژاوای باشووری کوردستان درووست دەبێت. بۆیە دانانی سیاسەتێکی گشتییی فرە ڕەهەند لەمبارەیەوە، ئەرکێکی گرنگی هەرە لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ ئاییندەی خاک و گەلی کوردستان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 30 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 11-12-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 19-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 20-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 30 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,714
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,552
فایلێن پەیوەندیدار 97,860
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئامار و راپرسیا - وەڵات - هەرێم - رۆژهەڵاتی کوردستان پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - پێشمەرگەیا دێرین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!