پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,497
وێنە 105,195
پەرتوک PDF 19,481
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مێژووی سەرهەڵدانی چاپ لە سلێمانی و بایەخی لە بواری ڕووناکبیری
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی چاپ لە سلێمانی و بایەخی لە بواری ڕووناکبیری

مێژووی سەرهەڵدانی چاپ لە سلێمانی و بایەخی لە بواری ڕووناکبیری
مێژووی سەرهەڵدانی چاپ لە #سلێمانی# و بایەخی لە بواری ڕووناکبیری
#عەتا مەحموود#

لەم باسەدا هەوڵدەدەین بەکوورتی ڕاگوزەرێک بەنێو مێژووی کاری چاپ و پەیدابوونی چاپخانە لە سلێمانیدا بکەین، ڕۆڵ و کاریگەریی گرنگی ئەم پیشەیە بخەینەڕوو. گومانی تێدا نییە، کە پەیدابوونی یاخود دامەزراندنی چاپخانە لە شاری سلێمانیدا، کاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر کۆی بوارەکانی ڕۆشنبیریی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، هونەری، تەنانەت بواری ڕامیاریش، لە باشووری کوردستاندا. هەروەک چۆن مێژووی ڕۆژنامەگەریشمان بە هەمان شێوە پەیوەستە بەپەیدابوونی ئامێری چاپ و درووستکردنی چاپخانە لە سلێمانیدا. چاپکردنی ڕۆژنامە و پەرتووک و بڵاوکردنەوەی بەنێو خەڵکدا بووەتە ﮪۆی پاراستنی زمان و دەستنووسی ئەدەبیاتی کوردی لە لەناوچوون و فەوتان، گەشەسەندنی بواری ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری، بڵاوبوونەوەی وشیاری زیاترو بە ئاگاهێنانەوەی خەڵک لە داواکردن بۆ مافەکانیان، چونکە کاتێک کە چاپخانە دامەزراوە، نووسەران و ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمە لە دەوری چاپخانەکە کۆبوونەتەوە و ڕۆژنامەیان دەرکردووە، لە نووسین و وتارەکانیاندا گرنگیان بە مێژوو و ئەدەبیات و زمان و کولتووری کوردی داوە. هەروەها بیروڕای جیاواز و بۆچونی خۆیان بڵاوکردووەتەوە، ئەمانەش پێکەوە بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییان لەسەر کایە جیاوازەکانی بواری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و ﮪونەری و تەنانەت درووستبوونی کۆمەڵە و ڕێکخراو و حزبی سیاسی هەبووە لە ساڵانی دواتردا. بۆ نموونە ڕۆژنامەی ژیان بوو بە مینبەرێک بۆ بڵاوکردنەوەی بروسکە و نامە و دەنگە ناڕازییەکانی خەڵکی کوردستان، ڕۆڵێکی باشی بینی لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سلێمانی، تەنانەت بە هۆکاری خۆپیشاندانەکەی ڕۆژى #06-09-1930# بەردەرکى سەراى شارى سلێمانى دادەنرێت.

$یەکەم ئامێری چاپ$
#مێجەرسۆن# (ئێلی بانستەر سۆن) یەکەم ئامێری چاپی هێنایە سلێمانی و یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستاندا بەناوی پێشکەوتن بەو ئامێرە بەچاپ گەیاند، کە دواتر باسی دەکەین. چاپخانەکە مەکینەیەکی کۆنی بچوکی لە جۆری (لێتر پرێس) ی ئەڵمانی بووە، لەسەرەوە هێناوێتی بۆ سلێمانی، خانوی ماڵی فارس ئەفەندی بۆ بەکرێ گرتووە کە بەرانبەر بە ماڵی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا بووە، لە نیسانی 1920 تا تەموزی 1922، 118 ژمارەی لە ڕۆژنامەی پێشکەوتن بەچاپ گەیاند و لەم ماوەیەدا ڕۆڵی بەرچاوی سۆن لە بواری گرنگیدان بە زمانی کوردی دەبینرێت. سێ کەسی خوێندەواری فێری کاری چاپکردن کرد، ئەوانیش (شێخ مەجید شێخ عارف و ئەدیب عەزیز و محەمەد زوهدی) بوون و ڕۆژنامەکانی بانگی کوردستان و بانگی هەق و ئومێدی ئیستقلال و ژیانەوەش بەو چاپخانەیە چاپکراون.

$لەبارەی مێجەرسۆنەوە$
سەرەتا گرنگە مێجەرسۆن بناسین، تا بزانین کێ بووە و چۆن و بە چ ئامانجێک ئەم کارەی کردووە؟ سۆن، ڕۆژهەڵاتناس و گەڕیدە و حاکمی سیاسی ئینگلیز بووە. لە ڕۆژی 16-08-1881 لە شاری کینگستۆنی بەریتانیا لەدایکبووە، ساڵی 1898 بەپلەی شەرەف زانکۆی کامبرێجی تەواوکردووە. لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای فێربوونی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکانی هەبووە، هەر بۆیە ساڵی 1902 سەردانی ئێران دەکات و لە تاران وەک ژمێریار لەبانکی شاهەنشاهی دادەمەزرێ و دواتر دەچێتە شاری شیراز و لەوێ خۆی فێری فارسی دەکات. بۆ ئەوەی زیاتر جێگەی خۆی بکاتەوە لە 1905 دا بەساختە موسڵمانبوونی خۆی ڕادەگەێنێت. وەک بازرگان دێتە ناوچەی #هەڵەبجە# و سلێمانی و ناوی خۆی دەگۆرێت بۆ (میرزا غوڵام حسێن شیرازی)، بۆ ماوەی (6) مانگ لە ماڵی وەسمان پاشای جاف دا دەمێنێتەوە، زۆر (هامووشۆی) خەڵکی کردووە و چووەتە هەموو دیوەخان و بازاڕ و مزگەوتێک، بە جۆرێک دەڵێن میرزا غوڵام سەری بچوایە نوێژی نەدەچوو، بەڵام دوای ئەوەی وەسمان پاشا گومانی لێدەکات و ڕاستییەکان دەردەکەون بەدزیوە کوردستان جێدەهێڵێت. ساڵی 1906 وەک بەڕێوەبەری بانک لە #کرماشان# خزمەتی کردووە و لەوێ زۆر بەباشی خۆی فێری زمانی کوردی کردووە و زانیاری ورد لەسەر مێژوو و جوگرافیا و دابوونەریتی گەلی کورد کۆدەکاتەوە و هەموو ئەوانە لە پەرتووکێکدا بەناوی (گەشتێکی شاراوە بۆ وڵاتی میسۆپۆتامیا و کوردستان). لە ساڵی 1912 بڵاوکردووەتەوە. لەکاتی شەری جیهانی یەکەم (1914- 1918) لەگەڵ سوپای ئینگلیز دەگەڕێتەوە بۆ ئێراق و بە یارمەتیی شوکری فەزلی 67 ژمارە لە ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی لە بەغدا دەردەکات، پاش ئەوەی ڕاپەڕینەکەی شێخ مەحمود لە 1919 هەرەس دەهێنێت، سۆن بووە حاکمی ڕاستەوخۆی سلێمانی، لە #24-08-1923# لە دوای گەڕانەوەی لە چارەسەری پزیشکی لەتونسەوە بۆ وڵاتەکەی لەناو دەریاو لەسەر پشتی کەشتی کۆچی دوایی کردووە.

$ئامانجی میجەرسۆن$
هەرچەندە کە ئینگلیزەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پڕوپاگەندە ئەم چاپخانەیەیان هێنابووە سلێمانی، بەڵام سۆن لەم ڕێگەیەوە خزمەتێکی زۆری بە زمان و ئەدەب و ڕۆژنامەگەری کوردی کردووە. زمانی کوردی کردە زمانی فەرمی، فەرمانی دەرکردووە ناوی شار لەجیاتی (السلیمانیة) بنووسن (سلێمانی) لە ڕۆژنامەی پێشکەوتندا پێشبڕکێیەکی ڕاگەیاند بۆ پاککردنەوەی زمانی کوردی لە وشەی عەرەبی و فارسی و تورکی، خەڵاتی بۆ یەکەم و دووەم و سێیەم دانا، گرنگییەکی زۆری بە مێژوو و ئەدەبی کلاسیکی کوردی داوە. بەڵام کاتێک کە مێجەرسۆن سلێمانی چۆڵکرد، هەندێک فەرمانبەر و نووسەری ڕۆژنامەی پێشکەوتنی لەگەڵ خۆیدا برد بۆ #کەرکووک# و پێلێکی (میل) چاپخانەکەی دەرهێنابوو، بۆ ئەوەی لە دوای خۆیان کەس نەتوانێت ئیشی پێبکات، جگە لەوەی کە خۆشی مەکینەیەکی بچووکی کۆن و پیتەکانی هەمووی سواو و لە ئیشکردندا سست و بێ هێز بووبوون. جا بۆیە کاتێک وەستا، ساڵحی سڵێمان جەژنێ چەخماخساز بە دوو ڕۆژ درووستی کردەوە، شێخ مەحمود لە بری (60) ڕووپێ (200) دایێ، دەنگدانەوەی ڕۆژنامەکە کە سەر لەنوێ دەرچووە، شێخ مەحمود بڕیاریدا چاپخانەیەکی تازەو گەورەتر لە ئەڵمانیاوە بهێنرێ، بەڵام بەهۆی گۆڕانی بارودۆخەکەوە بۆی نەچوو سەر.

$کارمەندەکانی چاپخانەکە$
دەورانی دووەم؛ حکومەتی کوردستانی (جنوبی) (#10-10-1922# تا #03-03-1923# ) چاپخانەکەیان بەمشێوەیە بەڕێوەبردوه:- (شێخ عەبدولمەجیدی شێخ عارف بەڕێوەبەری چاپخانە، محەمەد ئەدیب عەزیز سەر مورەتیب، محەمەد تۆفیق مورەتیب، محەمەد تەیب ماکینەچی) کاتێک شێخ مەحمود، پەیوەندی لەگەڵ ئینگلیزەکاندا تێکدەچێت، لە ڕۆژی #04-03-1923# سلێمانی چۆڵ دەکات بە لەشکرکەیەوە و ڕوو دەکاتە ناوچەی سوورداش، لەگەڵ خۆی چاپخانەکەی مێجەرسۆنی بردووە لەئەشکەوتی (جاسەنە) دایمەزراندوە. لە ڕۆژی (#08-03-1923# )دا، یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (بانگی هەق)ی بەو چاپخانەیە چاپکردووە. کە پاش ماوەیەک لەشکری کوردستان بە سەرۆکایەتی شێخ مەحمود ناوچەی سوورداشی چۆڵ کرد و چووە پیران لە ناوچەی #پێنجوێن#، چاپخانەکەی ناردەوە سلێمانی و دای بە دەزگای شارەوانی.

$ژینگەی ڕۆشنبیری سلێمانی$
لە مێژووی شاری سلێمانیدا، هەر لە سەردەمی میرنشینی بابانەکانەوە، لە حوجرە و خانەقای مزگەوتەکاندا لەپاڵ کاری خوداپەرستیدا، گرنگی بە فێربوونی نووسین و خوێندنەوە دراوە، ئەوەش وایکردووە کە ژینگەی ڕۆشنبیری سلێمانی، ژینگەیەکی گونجاوبێت بۆ دامەزراندنی چاپخانە. بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونەش دوونموونە بە بەڵگە دەهێنینەوە کە چەندێک بە گرنگییەوە لە کاری چاپخانەیان ڕوانیووە؛ #ئەحمەد موختار بەگی جاف# لە ژمارەی (3)ی ڕۆژنامەی (بانگ کردستان) دا #21-08-1922#، ل 3 و 4 باس لە گرنگی و ئەهمیەتی چاپخانە دەکات و لە ستایشی چاپخانەدا دەڵێت: (باعیث پێشکەوتنی أم قومەیە أو مطبعە الحق امرو خاک کردستان زیبا کردووە) لە لاپەڕە 4، ژمارە 13 ی ڕۆژ کوردستان دا، ناوی کۆمەڵێک لە کەسایەتی و بازرگانانی شار بڵاوکراوەتە کە لە 8 تا 20 ڕوپێ یان کۆکردووەتەوە بە مەبەستی کڕینی مەکینەی چاپ. لە کۆتایی ناوەکانیاندا نووسراوە: (ئەم زاتانە کە ناویان لە سروە نووسراوە بۆ هێنانی ماکینەی چاپ، بذل غیرەتیان فەرموە، عەرزی شوکریان دەکەین). ئەگەر سەرنج بدەین لەناو لیستەکەدا کۆمەڵێک ناوی تێدایە وەک: حاجی، بەگ، ئاغا، مەلا، سۆفی، ئەفەندی، قەساب، عەلاف، جۆڵا کەرکووکی و بانەیی و ناوەکانی میخائیل و شەمعون و خواجە و کوڕان ساسون اسحاق … هتد، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە هەموو خاوەن پیشەو چین و توێژەکان و بیروباوەڕ و ئایینە جیاوازەکان ئامادەی هاوکاری کردنی پڕۆژەی لەم شێوەیە بوون و گرنگی و ئەهمییەتی ئامێری چاپیان زانیوە، بۆیە ئەم کارەیان کردووە، سەرەتای پەیدابوونی چاپخانە لە شاری سلێمانیدا بەمشێوەیە بووە، کە باسمانکرد، لە ساڵانی داواتریشدا کۆمەڵێک چاپخانەی چالاک لە سلێمانیدا هەبووە، جگە لە پێویستی ڕۆژانەی ناو بازاڕ، وەک پڕوپاگەندە و پسوڵە، هەموو ئەو پەرتووک و نووسراو و ڕۆژنامانەی ئەو سەردەمە لەم چاپخانانەدا چاپکراون، ئەوانیش بریتی بوون لە:-
–چاپخانەی شارەوانی، وەک باسمانکرد دوای ئەوەی شێخ مەحمود ناوچەی سوورداشی چوڵکرد و چووە ناوچەی پێنجوێن، چاپخانەکەی ناردەوە بۆ سلێمانی و دای بەدەزگای شارەوانی، لە #18-08-1924# ڕۆژنامەی ژیانەوە ی پێ چاپکراوە تا 1926 بەردەوام بووە و دواتر ڕۆژنامەی ژیان ی پێ چاپکراو و حسێن نازم بەڕێوەبەری چاپخانەکە بووە. لە 1932 حسێن نازم کۆچی دوایی کردووە و #پیرەمێرد# دەبێتە بەڕێوەبەری چاپخانەکە. بۆ ماوەی 3 ساڵ چاپخانەکە بەکرێ دەگرێت لە شارەوانی.
–چاپخانەی ژین، لە دوای ئەوەی شارەوانی گرێبەستەکەیان بۆ تازەنەکردەوە لە (#16-10-1938#) پیرەمێرد ئیمتیازی ڕۆژنامەی ژین ی وەرگرت و خانووەکەی خۆی کردە بارمتە (ڕهن) بە پارەکەی چاپخانەی دامەزراند و ڕۆژنامەکەی پێ چاپکرد.
–چاپخانەی کامەرانی ساڵی 1959، لەلایەن محەمەد عەزیز قەفتانەوە دامەزراوە، لە شەقامی سەیوان، شێخ لەتیف قەرەداغی کاری ڕێکخستن و پیتچنینی کردووە، چەند جارێک لەلایەن ڕژێمەوە داخراوە، جگە لە دەیان پەرتووک 18 ژمارەی گۆڤاری (ڕۆژی نوێ)ی لێ چاپکراوە.
–چاپخانەی ڕاپەڕین ساڵی 1963، لەلایەن پارێزەر (عەبدولعەزیز تالیبی) دامەزراوە، لە شەقامی کاوە، لەجۆری لیترپرێس بووە، ڕۆژنامەی ڕاپەڕین بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی پێچاپکراوە.
–چاپخانەی ژین ساڵی 1968، دووەم چاپخانە بووە بەم ناوەوە لەلایەن #نەوشیروان مستەفا#وە دامەزراوەو گۆڤاری (ڕزگاری) پێ چاپکراوە. تا ساڵی 1972 بەردەوام بووە.
–چاپخانەی #کاکەی فەلاح# لە ساڵی 1972، لەلایەن حەمەئەمین قادر (کاکەی فەلاح)ەوە دامەزراوە، سەرەتا لە شەقامی گۆران بووە دواتر چووەتە شەقامی پیرەمێرد، ڕۆمانی (#ژانی گەل# ) یەکێکە لەو پەرتووکانەی لێرە چاپکراوە.
–چاپخانەی #زانکۆی سلێمانی# لە (#07-04-1975# ) دامەزراوە، مامۆستا #ئەمین باڵدار# یەکەم بەڕێوەبەری بووە، #کامەران موکری# ش سەرپەرشتیار.
– چاپخانەی سەرکەوتن لە #27-11-1979# لەلایەن کامیل محەمەد عەزیز قەفتان ەوە دامەزراوە لە شەقامی حەمدی، جگە لەدەیان پەرتووک و نامیلکە، ڕۆژمێری سەرکەوتنی پێچاپکراو.
– چاپخانەی نەوڕەس لەلایەن شێخ نەوەڕەس ئیبراهیم حەفید، برازای شێخ مەحمودی حەفید لە 1982 دامەزراوە لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ.

ناوی بەشێک لە کارمەند و مورەتیب (حەرفچن) و مەکینەچییەکانی چاپخانەکان، کە وەک سەربازێکی ون لە پشت ئەو کارانەوە بوون:-
شێخ عەبدولمەجیدی شێخ عارف، ئەدیب عەزیز، محەمەد زوهدی، شێخ لەتیف قەرەداغی، ئەحمەد شوکری، ئەحمەدی عەزیز ئاغا، ئەحمەد مەلا محەمەد، سەڵاح مەجید، تاڵب محەمەد، خەلیل ئەمین، فەخرەدین شێخ ڕەئوف، قادر محەمەد (قادری ئەڵڵایی)، یوسف عەبدوڵڵا زیرەک، حەمە نەوزاد، کامەرانی مەلا عەزیز سەحاف، عومەر دەروێش، شێخ حسێن دارۆغایی، عەبدولڕەحمان ساڵح، مەجید کەساس، حەمە تاهیر، عومەر حەمەسەعید ناسراو بە عومەری ئۆفسێت، لەچاپخانەکانی کامەرانی، ڕاپەڕین و ژینی کاکەی فەلاح کاری کردووە، کەمال چالاک… هتد.[1]

$*سەرچاوەکان:$
–سێ ڕۆژنامەی ڕۆژگاری شێخی نەمر (1923-1924) بانگ حەق، بانگ کردستان، امید استقلال، سدیق ساڵح و د.کەمال فوئاد، ئا/ ڕەفیق ساڵح
– مێژووی چاپخانەکانی شاری سلێمانی، مارف ناسراو (1920-2010)، لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2012–وتارێکی د. سەلام ناوخۆش لە گۆگڵ بە ناونیشانی ڕۆژنامەی پێشکەوتن یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە کوردستاندا.
– چیم دی، ئەحمەد خواجە، بەرگی (1-4)، چاپی سێیەم، 2016، ئا/ سدیق ساڵح.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 64 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مالپەڕی چاوی کورد - 01-03-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 3
جهـ
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-03-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 94%
94%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 22-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 24-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 23-03-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 64 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,497
وێنە 105,195
پەرتوک PDF 19,481
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
فۆڵدەر
وێنە و پێناس - دەساڵ - 20ەکان (20-29) وێنە و پێناس - سکۆپا وێنەی - ڕەش و سپی وێنە و پێناس - سەدساڵ - سەدساڵا 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - فۆڵدەر - دیروکا هەڤچەرخ وێنە و پێناس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!