پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,755
وێنە 105,941
پەرتوک PDF 19,363
فایلێن پەیوەندیدار 97,463
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان
کورتەباس

سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان
کورتەباس

ناونیشان: $سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان$
ناوەرۆک: وتاری سیاسی
ناوی نووسەر: خەلیل عەباس نادر
ڕێکەوت: #20-03-2024#

پێش ئەوەی باسی سیاسەتی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئیران بکەین بەرانبەر هەرێمی کوردستان پێویستە ئاوڕێک لە چەمکی سیاسەت بدەینەوە بەوەی کە پێناسەی ئەم چەمکە چییە و پاشان وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ بابەتەکە بچینە ناو شرۆڤەی بابەتە سەرەکییەکەوە. سیاسەت کۆمەڵێک پێناسەی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت، گرنگترین پێناسەکانی سیاسەت کە بە شێوەیەکی گشتی لەناو زانایانی بواری سیاسەت جێگای قبووڵە و پشتی پێ دەبەسترێت بریتین لەمانەی خوارەوە:
1- سیاسەت هونەری بەکارهێنانی تواناکان و ئیمکانیات و هەبووەکانە.
2- سیاسەت واتا کێ دەیبات؟ چی دەبات؟ کەی دەیبات؟ چۆن دەیبات؟ بۆچی دەیبات؟
3- سیاسەت واتای حکومەت کردنە بە سەر مرۆڤەکانەوە.
4- سیاسەت ململانێیە لەپێناو بەدەستهێنانی دەسەڵات، هێڵانەوەی دەسەڵات و زیادکردنی دەسەڵات.
5- سیاسەت واتای بڕیاردانە لەسەر دابەشکردنی بەهاکان لە کۆمەڵگە.
6- سیاسەت واتا ئیدارەدانی ئاشتیانە یان نائاشتیانەی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان، گرووپەکان، پارتە سیاسییەکان و کارە حکومییەکان لەناوخۆی وڵات و هەروەها پەیوەندی نێوان دەوڵەتێک لەگەڵ دەوڵەتەکانی ترە لە گۆڕەپانی جیهانی.
7- سیاسەت واتا هەموو ئەو چالاکییانەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە چەمکی دەسەڵاتەوە هەیە.
سەرەڕای پێناسەکانی سیاسەت، پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە سیاسەت دوو ڕەهەندی هەیە: ناوخۆیی و دەرەکی. پێناسەکانی سیاسەت بە پێی تایبەتمەندی دابەش دەبنە سەر ئەم ڕەهەندانە. بۆ نموونە پێناسەی یەکەمی سیاسەت کە پەیوەندی بە بەکارهێنانی تواناکان و ئیمکانیات و هەبووەکانەوە هەیە دەچێتە خانەی ڕەهەندی ناوخۆی سیاسەتەوە. یان پێناسەی پێنجەم کە بریتییە لە بڕیاردان لەسەر دابەشکردنی بەهاکان لە کۆمەڵگە دەچێتە خانەی ڕەهەندی ناوخۆی سیاسەتەوە. بەڵام هەندێک لە پێناسەکان دەچنە خانەی هاوبەشی سیاسەتی ناوخۆ و سیاسەتی دەرەوە وەکوو پێناسەی چوارەم کە ئاماژە بەملمڵانێ دەکات لەپێناو بەدەستهێنانی دەسەڵات، هێڵانەوەی دەسەڵات و زیادکردنی دەسەڵات. یان پێناسەی شەشەم و هەفتەم کە باسی ڕێکخستنی کاروبارەکانی کۆمەڵگە لە سەرئاستی ناوخۆ و کۆمەڵگەی جیهانی دەکات و هەروەها باس لە پەیوەندی ئەم بابەتانە بە چەمکی دەسەڵاتەوە دەکات.
خاڵێکی جەوهەری و جیاوازلەنێوان سیاسەتی ناوخۆو سیاسەتی دەرەکی بوونی هەیە کە پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم ئەویش بریتییە لە ژینگەی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی. لە ژینگەی سیاسەتی ناوخۆ، بە پێی یاسا و ڕیساکانی ناو کۆمەڵگە، کۆت و بەندێک بۆ کۆی بابەتەکان دیاری کراوە و دەبێت هەر سێ دەسەڵاتە سەرەکییەکانی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری) پێوەی پابەندبن بەڵام ژینگەی سیاسەتی دەرەکی ژینگەیەکی ئەنارکی (بێ ڕێکخستن)ە و یاسا و ڕیسایەکی دیاریکراو لەم ژینگەیەدا بوونی نییە کە وڵاتان پابەند بکات بەوەی کە چۆن لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ڕەفتار بکەن یان ئەگەر ئەم یاسا و ڕێسانە بوونیان هەبێت بەهۆی لاوازی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە نەیانتوانیوە هاوچەشنی کۆت وبەندەکانی ژینگە و سیاسەتی ناوخۆ ڕۆڵی خۆیان ببینن لە دانانی سنوورێک بۆ ڕەفتاری وڵاتان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی. ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەخلاق لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و نێوان وڵاتان جێی نابێتەوە. هەروەک چۆن بیرمەند و زانای بواری سیاسەت نیکۆلا ماکیاڤیلی لە سەددەی پانزە ئاماژەی پێ داوە کە ئەخلاق لەناو سیاسەت جیێ نابێتەوە و ناڕەوشتیترین سیاسەت لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێنانی سیاسەتی ئەخلاقییە. هەر بۆیە هێز ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە یەکلایی کردنەوەی کێشەکان لەناو ژینگەی پەیوەندی نێودەوڵەتیدا.
لێرەدا من دەمەوێت لە گۆشەنیگا و جیهانبینی پێناسەی چوارەمی سیاسەت و شرۆڤە کردنی ئەم پێناسەیە باسی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران بکەم بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان. پێناسەی چوارەمی سیاسەت واتا سیاسەت ململانێیە لەپێناو بەدەستهێنانی دەسەڵات، هێڵانەوەی دەسەڵات و زیادکردنی دەسەڵات. ئەگەر بمەوێت شرۆڤەی ئەم پێناسەیە بکەم دەبێت بڵێم لە ڕاستیدا سیاسەت بەواتای هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات، هێڵانەوەی دەسەڵات وە هەروەها زیادکردنی دەسەڵات دێت. هەروەها دەسەڵات بەواتای ئەوهێزە دێت کە ئەکتەرێک (یاریزانێک)ی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی بە مەبەستی کاریگەریی خستنە سەر لایەن و یاریزانی بەرانبەری بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی لە کاتی دانووستاندنەکاندا، داواکارییەکانی خۆی بسەپێنێت بە سەرلایەنی بەرانبەر یان لانی کەم لایەنی بەرانبەر، پێچەوانەی داواکارییەکانی ئەو نەجوڵێتەوە. جا دەکرێت ئەم گۆڕەپانە ناوخۆیی بێت یان نێودەوڵەتی. لە کۆتاییدا دەرئەنجامی ئەمەش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بەرژەوەندی. کەواتە لە هەر شوێنێک کە باسی سیاسەت دەکرێت دەبێت ڕاستەوخۆ ئەوە بێتەوە یادمان کە سیاسییەت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە دەسەڵات و بەرژەوەندییەوە هەیە و ئەم سێ بابەتە (سیاسەت و دەسەڵات و بەرژەوەندی) بۆ هەمیشە لەیەک دانەبڕاون. لێرەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە مەرجی هەموو هاوپەیمانێتییەک و بەگژداچوونەوەیەک، هەبوونی بەرژەوەندییە، لە سیاسەت پێش ئەوەی دۆست و دوژمن (یار و نەیار) بوونی هەبێت ئەوا بەرژەوەندی بوونی هەیە. لە سیاسەت دۆست و دوژمنەکان بە پێی بەرژەوەندییەکانیان دەگۆڕێن و کەس و لایەنی ناوخۆیی و دەرەکییەکان بەپێی بەرژەوەندییەکانیان دەکرێت ئەمڕۆ دۆست بن و بەیانی دوژمن. کەواتە هەبوونی بەرژەوەندی، بنەمای دیاریکردنی دۆست و دوژمنە لە سیاسەتدا. هەروەها بەشێوەیەکی گشتی هەر جوڵەیەک لە سیاسەت پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە دەسەڵات و بەرژەوەندییەوە هەیە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر بارودۆخی وڵاتان دەبێت چ لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە.
لە لایەکی ترەوە بۆشرۆڤەی بابەتی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئیران بەرانبەربە هەرێمی کوردستان دەبێت سەرەتا چاوێک بخشێنین بە پێکهاتە و بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە. بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی دانیشتووانی ئیران (89) ملیۆن کەسە وئەم وڵاتە (31) پارێزگای هەیە. ڕووبەری ئەم وڵاتە (1، 648، 195) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و حەڤدەیەمین وڵاتی گەورەی جیهانە. کۆمەڵێک نەتەوەی جیاواز لەم وڵاتە نیشتەجێن لەوانە: فارس (61%)، ئازەری (16%)، کورد (10%)، لوڕ (6%)، بەلوچ (2%)، عەرەب (2%)، تورکمان (2%)، ئەوانی دیکە (1%). زمانی فەرمی وڵات زمانی فارسیە و ئابووری ئەم وڵاتە پشت بە داهاتی نەوت و گاز دەبەستێت. جۆری حکومەتەکەی، کۆماری ئیسلامییە کە بە پێی دەستوور دەسەڵاتی جێبەجێکردن یەکەم بە ڕێبەر و دووەم بە سەرۆک کۆمار دراوە. خاڵێکی گرنگی دیکە لەم بوارەدا کە پێویستە لێرە ئاماژەی پێ بدەین دەستووری کۆماری ئیسلامی ئیرانە کە کۆماری ئیسلامی بە پێی ئەم دەستوورە لە دایک بووە. بە پێی ئەم دەستوورە، ئایینی پیرۆزی ئیسلام سەرچاوەی دەسەڵاتەکانی (یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری)ە و لەناو موسڵمانەکانی وڵات، مەزهەبی شیعە و لە ناوشیعەکانیش شیعەی دوانزە ئیمامی پالێوراون بۆبەدەست گرتنی دەسەڵات لەناوخۆی وڵات. بە پێی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئیران، سەرۆک کۆمار بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن خەڵکەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت و کابینەی سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیران (مجلس شورای اسلامی) متمانە وەردەگرێت. هەروەها بە پێی دەستوور ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئیران (ولی فقیە) فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیران (سوپای پاسداران و ئەرتش)ە. دامەزراوەی سوپای پاسداران لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئیرانە کە چالاکییەکانی دەرەوەی ئەم سوپایە بە دامەزراوەیەکی تایبەتتری سەر بەم سوپایە بەناوی (فەیلەقی قودس) سپێردراوە بە تایبەتیی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها خاڵێکی تری گرنگ لەم بوارەدا خودی کەسایەتی ڕێبەی ئیرانە کە بە (ئایەتوڵا واتا نیشانەی خوا لەسەر ڕووی زەوی) ناسراوە. لە هەمان کاتدا ئایەتوڵا وەلی فەقیە (مرجع تقلید)ە و لە بوارە گرنگەکانی سیاسەتی ناوخۆو دەرەوە فەتوا دەدات و حەڵاڵ و حەرامی بابەتەکان دیاری دەکات و شیعەمەزهەبەکان و شوێنکەوتووەکانی لە سەراسەری جیهان، فەتواکانی جێبەجێ دەکەن. دەستوور کۆمەڵێک پڕەنسیپی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ناوخۆو دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران دیاری کردووە کە ئەم پڕەنسیپانە بریتین لە:
1- پڕەنسیپی نا بۆ بەهاکانی ڕۆژاوا و نا بۆ بەهاکانی ڕۆژهەڵات، بەڵێ بۆ بەهاکانی کۆماری ئیسلامی.
2-پڕەنسیپی ناردنە دەرەوەی شۆڕشی ئیسلامی ئیران.
3- پڕەنسیپی بەرگری کردن لە یەکگرتوویی ئیسلام و موسڵمانەکان.
4- پڕەنسیپی یارمەتیی بزووتنەوەی ئازادیخوازەکان.
بە پێی دەستوور، سوپای پاسداران تەنیا ئەرکیان پاراستنی سنوورەکانی وڵات نییە بەڵکوو بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕ، جیهاد کردن لەپێناو خودا و خەباتکردن لەپێناو پەرەسەندنی دەسەڵاتەکانی خودا لە جیهاندا لە ئەستۆی سوپای پاسداران و ئەرتش دایە.
وەک لە سەرەوە باسمان کرد ئیران لە کۆمەڵێک نەتەوە و قەومی جیاوازپێک هاتووە کە لە ناویاندا نەتەوەکانی کورد و بەلوچ سوننین و هەڵکەوتەی جوگرافیاییان لەسەر سنوورەکانە. هەروەها بە درێژایی سنوورەکان ئەو نەتەوانە دەژین کە فارس نین و لە نەتەوەکانی ترن و بارودۆخی ئابووری ئەمانە بە بەراورد بە نەتەوەی فارس کە لە ناوەندی جوگرافیای ئیران دەژین، لاوازترە. گرنگە ئەوە بزانین کە سەرکردەکانی ئیران بۆ بوونیادنانی وڵاتێک کە شیعە و نەتەوەی فارس لە بەشی سەرەوەی هەڕەمی دەسەڵاتەوە بن پەنایان بردۆتە بەر وتاری ئیسلامی. واتا ئیران دژی ئەوەیە کە درووشمی نەتەوەیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناو وڵات و دەرەوەی وڵات بەکار بهێنێت. لێرەدا نەتەوەکانی کورد و بەلوچ وەکوو یەکەم قوربانی سیاسەتی فەرمی ئیران لەناوخۆی وڵات سەیر دەکرێن بەو پێیەی کە سوننین و ئینتیمایان بۆ شیعە نییە و ئەمەش بە مەترسی بۆ سەر ناسنامەی شیعی دەزانرێت. هەر بۆیە لەناو سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەت کەمترین گرنگی بەم ناوچانە دەدرێت و بە دواکەوتووترین ناوچەکانی ئیران لە ڕووی ئابووریەوە هەژمار دەکرێن.
سیاسەتی فەرمی ئیران بەرانبەر هەرێمی کوردستان: بەپشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لە سەرەوە لەسەر سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئیران باسمان کرد دەتوانین لەم چەند خاڵەی خوارەوە باس لە سیاسەتی فەرمی ئیران بەرانبەرهەرێمی کوردستان بکەین:
1-جێبەجێکردنی پلانی جیۆپۆڵەتیکی شیعە (هیلالی شیعی).
2-ڕێگری کردن لە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە ڕووی نەتەوەیی و سیاسی و ئابووری.
3-ڕێگری کردن لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان لە داهاتوودا.
کۆماری ئیسلامی ئیران لە ڕێگەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران هەوڵی جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانەی لەناو هەرێمی کوردستان دەدات. هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی موقاومە لەناوخۆی ئێراق و هێزە دۆستەکانی لە کوردەکانی باشووری کوردستان بەم کارە هەڵدەستێت.
هۆکارەکانی دژایەتی کردنی قەوارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیرانەوە:
1-بە بڕوای کاربەدەستانی ڕژێمی ئیران، هەرێمی کوردستانی پێشکەوتوو لە ڕووی نەتەوەیی و ئابووری و سیاسی دەبێتە هۆی ئەوەی وەکوو ناوەندێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئابووری لەلایەن گەلانی ئیران بە تایبەت (کورد و بەلوچ)ەوە سەیر بکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی داواکاری گەلانی ئیران لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی پەرەبسێنێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی کوردەکانی باشوور مافی خۆیان لە چوارچێوەی وڵاتی ئیران پێ بدرێت. ئەم داواکاریانەش دژی سیاسەتی فەرمی ئیرانە کە پەیڕەوی وتاری ئیسلامی و سەردەستەیی نەتەوەی فارس دەکەن و لە کۆتاییدا ئاڵۆزی و پشێوی لەناو ئیران لێ دەکەوێتەوە.
2- بە بڕوای کاربەدەستانی ڕژێمی ئیران، لە ئەگەری درووستبوونی دەوڵەتی کوردی لە باشووری کوردستان، ئەوا لە ڕووی جیۆپۆڵەتیکییەوە ئەم دەوڵەتە دەبێتە ناوەندێک بۆ کۆبوونەوەی هێزە نەیارەکانی ئیران لەسەر سنوور لەوانە (ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیە). بۆیە ئیران ئەمە بە گەورەترین مەترسی لەسەر وڵاتەکەی دەزانێت.
3- بە بڕوای کاربەدەستانی ڕژێمی ئیران، هەبوونی هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و سەربەخۆ لە باشوورلە ئێستادا یان دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ لە باشووری کوردستان لە داهاتوودا، گەورەترین مەترسییە بۆ لێدان لە بەرژەوەندی شیعە و بەربەست لە بەردەم جێبەجێکردنی هیلالی شیعی. چونکە لەم ڕووەوە هەرێمی کوردستان دەبێتە بەربەستی سەرەکی لە درووستبوونی جیۆپۆڵەتیکی شیعی وهەروەها پچڕانی پەیوەندی لەنێوان ئیران و ئێراق و سووریا و لوبنان.
ئامرازەکانی ئیران بۆ لاواز کردنی پێگەی هەرێمی کوردستان:
1-بەستنی پەیوەندی لەگەڵ زۆرینەی پارتە سیاسییەکانی باشوور و هەروەها پارتەکانی ڕۆژائاوا و باکوور (پ.ک.ک و پ.ی.د) و یارمەتیدانیان لە ڕووی ماددی بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست بۆ پشێوی و ئاڵۆزی لەناو هەرێمی کوردستان بەکاریان بهێنێت.
2-لە ڕێگەی بەکارهێنانی گرووپە عەرەبە دۆستەکانی (گرووپەکانی مقاومە) لەناو ئێراق بۆ لێدان لە پێگە و ژێرخانە ئابووری و خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستان.
3- لە ڕێگای بەکارهێنانی دامەزراوە یاساییەکانی وەک (دادگای فیدڕاڵی) کە لە ماوەی چەند ساڵ، زۆر بە زیرەکانە زۆرینەی ئەندامەکانی ئەم دادگایەی لە بەرەی هاوپەیمانەکانی خۆی هەڵبژاردووە. لە کاتی ئێستادا ئیران زۆرترین سەرنجی خۆی لەسەر ئەم دادگایە داناوە و دەیەوێت لە ڕێگای ئەم دادگایە پیلانەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
پیلانەکانی ئیران بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان:
1-بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق و سەرپەرشتی کردنی ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن هاوپەیمانەکانی خۆی و سەرخستنی ئەو لایەنە کوردیەی کە لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئیران کار دەکات.
2-داماڵینی هەموو چەکێکی بەهێز بۆ سەربەخۆیی ئابووری و سیاسی لە هەرێمی کوردستان و پەیوەستکردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان بە بڕیارەکانی هاوپەیمانەکانی لە بەغدا.
3-دوورخستنەوەی هەموو نەیارەکانی لەوانە ئەمریکا و ئیسرائیل لەناو هەرێمی کوردستان و لەسەر سنووری خۆی و ڕەواندنەوەی مەترسی ئاساییشی-نەتەوەییەکانی خۆی لەمبارەوە.
4-تەواوکردنی نەخشەی هیلالی شیعی و خۆدەرخستن وەک جەمسەرێکی جیۆپۆڵەتیکی شیعی لە ناوچەکە و گەیشتن بە سنوورەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئابووری خۆی.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-03-2024 (0 سال)
باژێر و باژارۆک: هەڵەبجە
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 24-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 24-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-03-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,755
وێنە 105,941
پەرتوک PDF 19,363
فایلێن پەیوەندیدار 97,463
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.438 چرکە!