پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,429
وێنە 105,001
پەرتوک PDF 19,488
فایلێن پەیوەندیدار 97,447
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەچی دەگوترێت سینەمای کوردی؟
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەچی دەگوترێت سینەمای کوردی؟

بەچی دەگوترێت سینەمای کوردی؟
=KTML_Bold=بەچی دەگوترێت سینەمای کوردی؟=KTML_End=
#هۆمەر محەمەد#
کورد خاوەنی سینەمای خۆی نییە، سینەمای کوردی لەسەرەتادایە و لاوازە، ئەمانە کۆمەڵە قسەیەکی باوی ناو دنیای ڕۆشنبیری کوردستانن. لە ڕاستیدا دونیای ئەفسوناوی سینەما دونیایەکی ئاڵۆزە و سینەمایەکی باڵا پێویستی بە ژینگەی لەبار هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، سینەما بۆ کورد خەم و پێداویستییەکی گرنگ و هاوکات کێشەیەکی گەورەشە. بەڵام لەبەر ئەوەی هێشتا لەم مشتومڕەدا گیرمان خواردووە، کەواتە لەکێشەداین.
ڕەنگە نیوەی ئەم نیگەرانییە لە جێگەی خۆیدا بێت، چونکە کورد خاوەنی فیلمە بەڵام ڕەوتی سینەمای کوردی نەیتوانیوە پێگەیەکی بەهێز بۆ خۆی داگیربکات و فۆرمێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە و سینەما وەک هێزێکی کلتوری ببێتە شوناسێکی بەهێز و فیگەرێکی گرنگ لەنێو کلتوری ئێمەدا. بۆیە دەبێت بە دەوری وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەدا بخولێینەوە کە مەبەستمان لە سینەمای کوردی چییە؟ ئایا چەندایەتییە یان چۆنایەتی؟ ئەگەر دووەمیانە ئەو فیلمانەن کە بە جلوبەرگ و زمانی کوردییەوە نمایش دەکرێن و شوێنی بەرهەمهێنانیان کوردستانە یان ئەو فیلمانەن کە کاستەکەی کوردن، یاخود ئەو فیلمانەن کە هیچ کام لەوانە نین، نە کاستەکەی کوردە و نەبەرهەمهێنەری، یاخود ئەو فیلمانەن کە لە ژانرێکدا چیرۆکێکی مێژوویی کورد دەخەنەڕوو؟ ئەگەر یەکەمیشیانە، کورد چۆن چیرۆکی خۆی گێراوەتەوە و چۆن کێشەکانی بردووەتە دەرەوەی خۆی؟ هەوڵدەدەم لێرە بەدواوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە.
کورد لە دۆخێکدایە زیاتر دەشێت وەک بریندارێک ببینرێت نەک کۆمەڵگەیەکی ساغ، بەڵام بەو برینەشەوە دابڕاو نییە لە دونیا و لە واقیع. دەستی بە هەموو ئەو ڕایەڵانەوەیە کە وڵاتە پێشکەوتووەکان هەیانە، هەر لە سەتەلایتەوە هەتا بە کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئینتەرنێت دەگات. کەواتە ئێستا دەرگا و پەنجەرەکان زۆرترن بۆ ئەوەی لێوەی بڕوانینە دونیا و دونیاش بڕوانێتە حەوشەوبانی ئێمە. بەڵام کێشەی کورد لە هیی کەس ناچێت چونکە قەوارەی سیاسی (دەوڵەتی) نییە، زۆر مەیلیشی لەگەڵ خۆیدا نییە، شەرمنە و خۆی لە بەرانبەر ئەوی دیدا بەکەم دەگرێت. ئەمە کێشەیە و دەبێت ئیرادەی وەرچەرخانێک بکات بەتایبەتیش لە ڕێگای شۆڕشی کلتوری و بەدەستهێنانی فەرهەنگ و باشکردنی زمانی خۆی، دەنا لە کایەی هونەر و کلتور و فەرهەنگدا خاوەنی فیلمە کە لە ساتەوەختی جیاواز و بە کامێرای جۆراوجۆر وێنەیان گیراوە و لە ژانرای جیاوازدا خراونەتەڕوو. بەرهەمەکان لە ڕووی چۆنایەتییەوە باش بووبن یان لاواز لە خاڵێکدا هاوبەشن کە لە فۆرمێکی تایبەتدا نەبوون.
فیلمەکانی یەڵماز گیونەی، بەتایبەتیی “یۆڵ” (ڕێگا)، هەروەها “ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان”ی بەهەمەن قوبادی، “زەڕی” کازم ئۆز و “هەزار و یەک سێو” و “کوێستانی #قەندیل#ی” تەها کەریمی لە ڕووی چۆنایەتییەوە لە کارەباشەکان ڕیزبەند دەکرێن. لەگەڵ ئەوەش کە شەڕی شوناس دەکەن کەچی هەموویان هێشتا کێشەی شوناسیان هەیە، چونکە لەناو سیستەمی بەرهەمهێنانی فیلمی تورکی و ئێرانی و ئێراقی و فەڕەنسیدا ڕیزبەند دەکرێن.
دەنا خۆ کەم نین ئەو فیلمسازە کوردانەی ناوبانگی گەردونیان هەیە و دەتوانین کۆی فیلمەکانیان بە سینەمای کوردی بناسین. دەرهێنەرانی وەک گیونەی و هونەر سەلیم و بەهمەن قوبادی و جانۆ ڕۆژبەیانی و مانۆ خەلیل و چەند دەرهێنەرێکی دیکەش لە کوردستانی گەورەدا سەرباری ناوبانگیشیان، کەچی نەیانتوانیوە فۆرمێک بۆ سینەمای کوردی بدۆزنەوە. نابێت فیلمی زارێ (Zare) یش نادیدە بگرین کە لە ساڵی 1928 بەرهەمهێنراوە، وەک باس دەکرێت یەکەمین فیلمی کوردی بووە کە لە ئەرمینیای سەر بە یەکێتیی سۆڤێتی ئەوسا بەرهەمهاتووە. سەرباری ئەو تەنگژە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیانەش، لە دوای ساڵی 2000 ەوە بەرهەمهێنانی فیلم لە کوردستان گەشەیەکی چاکی بەخۆوە بینیوە. بەڵام هێشتا هەر ناتوانین بڵێین کورد بووەتە خاوەنی سینەما و شوناس و فۆرمێکی تایبەت بە خۆی دۆزیوەتەوە.
هەندێک یەکەمین هۆکاری ئەم کێشەیە بۆ نەبوونی دەوڵەت و پێگەی لاوازی نێودەوڵەتی دەگێڕنەوە. ئەگەرچی بۆ خۆم ڕایەکی ترم هەیە دەربارەی نەبوونی دەوڵەت، بەڵام دان بەوەدا دەنێم کە پێگەی نێودەوڵەتی لاوازە هەر ئەمەشە کە زیاتر خستویەتییە پەراوێزەوە و کێشەی شوناسی بۆ خوڵقاندووە. بۆیە بەرهەمی فیلمسازی کوردیش دەخاتە ژێر چەتری سیستەمی تورکی و ئێرانی و ئێراقی وسووریی، یاخود ئەو وڵاتانەی کوردیان لێ نیشتەجێیە.
وەنەبێت کوردەکان تەنیا لە چوار پارچەکەی کوردستان ئەم گرفتەیان هەبێت، نەخێر، کورد تەنانەت لە یەکێتیی سۆڤێتی جارانیش هەمان ئەو گرفتانە ڕووبەڕووی بوونەتەوە. لە 1917 هەتا 1991 دا، سەدان فیلم لە یەکێتیی سۆڤیەت درووستکراون، بەشێکیان لە وڵاتانی قەوقاز، ناوەڕاستی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپادا بوون کە لەژێر دەسەڵاتداریەتی سۆڤێتی جاراندا بوون، ئەو فیلمانە وەک بەشێک لە سینەمای سۆڤیەتی پێناسە کران.
ئەو دۆخەی ئەمڕۆی سینەمای کوردی تێدایە، بەلایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانییە، ساڵانێکی تر دەبێتە مێژوو، توێژەران و مێژوونووسان لە بارەیەوە دەنووسن و ساغی دەکەنەوە، وەک چۆن ئێستا داهێنەرە سەرەتاییەکانی سینەمای جیهانی بوونەتە بناغەدانەرانی سینەما لە وێنەی برایانی لۆمێر و جۆرج میلیەس تۆماس ئەدیسن.
ئایا ڕەوایە دنیابینی و هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەی تەکنەلۆجیای سەردەمی ئەوان نادیدە بگرین، کوردیش سەرباری هەلومەرجی قوورسی سیاسی و دابەشبوونیان بەسەر دەوڵەتانی تۆتالیتاردا، چەندین جار بەر پەلاماری جینۆساید کەوتووە، کەچی ئەوەندەی بۆی لوا بێت ئەزموونی ئەم هونەرەی کردووە. بێگومان ئەمەش هۆیەکی ترە کە نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی فۆرمێکی تایبەت بەخۆی و شوناسێک هەتا ناسنامەی نەتەوەیی پێببەخشێت. هەرئەمەشە هۆکاری نەبوونی سیستمەێکی بەرهەمهێنانی فیلم و کلتورێکی هونەری سینەمایی، هەتا بازاڕ بۆ خۆی پەیدابکات. دەنا کورد فیلمی هەیە جا ئەگەر زۆربەشیان لاواز و تەنانەت زۆر بازاڕیشبن، هەر پێیدەگوترێت فیلم، هەڵبەتە میللەتانی دنیاش لەم خەوش و دیاردەیە بێبەش نین.
بێگومان دەبێت دەرچەیەک بۆ ئەم نیگەرانییە.هەبێت، هەتا کوردیش لێوەی بچێتە ناو دنیاوە. فیلمساز ئەرکێتی بەدوای شوناسی سینەمای کوردیدا بگەڕێت، ناکرێت وەک چۆن تا ئێستا لەسەری ڕاهێنراوین، تەنیا خۆمان بەگوتراوە باوەکان “نەخشەی وڵات و زمان و جلوبەرگ و ئایین”دا هەڵبواسین، چونکە توانامان هەیە بەدیدێکی نوێوە بڕوانینە دنیا. کارێکی باش دەبێت سینەمای کوردی لە ئاییندەدا بە لێبوردەیی و بنیاتنەر بناسرێتەوە. لێبوردەیی ببێتە شوناسی سینەمای کوردی، پشت بە مێژووی ڕووداوەکانی ڕابردوو ببەستێت چونکە لە ڕابردوودا جوانیمان زۆرن کە ببنە هەوێنی سەدان شاکاری هونەری لەناو ئەو چیرۆکانەدا کە قوربانیانی جینۆساید بۆمان دەگێڕنەوە. چییەتی و ماهیەتی خۆی بدۆزێتەوە، کە پڕن لە بەرەنگاری ستەمکاری و وێنەی مرۆڤی ئازا و میهرەبان و ژیاندۆست. بێگومان پڕیشن لە ستەم و مەرگ و خوێن و دڵرەقی جەلاد.
لەناو ئەو یادەوەریانەدا ڕاستی زۆر خۆیان حەشارداوە، کە هەتا ئێستا نەبینراون و نەبیستراون، لە هەناوی هەر گێڕانەوەیەکیشدا لەنێو گرتە سینەماییەکانی هەر یادەوەریەکدا هێڵێک هەیە بۆ دۆزینەوەی شوناس. کورد لە میانی ئەو هێڵ و تونێلانەوە لە توانایدا هەیە بگاتە ئەتمۆسفیری کوردبوونی خۆی و سینەماش چالاکانە بیکاتە ڕایەڵێکی گەردوونی.
با نموونەیەک بهێنمەوە، نەجیبە فەقێ ڕەسوڵ، بریندارێکی چەکی کیمیاییە و کەسوکاری بە گاز گیانیان لەدەستداوە و کوڕێکیشی ون بووە. نەجیبە یەکێک بوو لەشایەتحاڵەکانی دادگای ئەنفال، بە سەدام حسێنی گوت: ئێمە هەژاری ماڵی خۆمان بووین تۆ ئەو پیاوە بوویت کیمیاییت بەسەردا کردین، بەڵام کە ڕاپەڕین بوو، سەربازەکانت لە کۆڵانەکان زۆر زەلیل بوون، من کفتەم بۆ منداڵەکانم کردبوو، بانگم کردن و کفتەم بەشی سەربازە چەککراوەکانت دا، جا بۆ خۆت بزانە تۆ کێیت و ئێمەش کێین؟ سەدام هێندە خەجاڵەت بوو هەرهێندەی وت “عفیة علیچ”.
مرۆڤ بوونەوەرێکی گەردونییە.و سینەماش هونەرێکی گرنگی دەستی مرۆڤە، کەواتە دەتوانین ئەو ڕایەڵە گەردونییە.درووست بکەین، بەڵام هەتا لە فکر و دنیابینی خۆیەوە دەست پێنەکات چۆن کێشەکان تەرح دەکات و چۆن چیرۆکی “نەجیبە”کان دەگێڕێتەوە و وێنەی ئەو قوربانییە.دەگۆڕێت بە پاڵەوان و ئاڕاستەی ناوخۆ و دەرەوەی دەکات.
ڕەنگە کەس هێندەی کورد زەخیرەی چیرۆکی لەبەردەستدا نەبێت، نەک هەر لەمەڕ ئەنفال و #هەڵەبجە# بەڵکوو لەبەرەنگاریشدا، ڕۆژڤاوا و ئازایەتی #شەڕڤان#ان و بەشداری کارای ژنان، وەرچەرخان لە فکر و دنیابینی ئێمەدا درووست دەکات. ئەمەش ڕێگەیەک دەبێت بۆ دۆزینەوەی فۆرمێکی کارکردن. هەتا چیدی بێناسنامە نەمێنینەوە و چیرۆکەکانمان هەر بۆ خۆمان نەگێڕینەوە، پێویستە گەردونیانە بڕوانینە دنیا و هونەر و سیاسەت. هەتا فکر و دنیابینی هونەرمەند گەردوونی بێت بەرهەمە هونەرییەکەشی دەوڵەمەندتر و گەردونیترە.
کازم ئۆز لە فیلمی “زەر”دا لە شارستانێتی ئەمریکاوە لە سۆنگەی گۆرانییەکەوە کە لە زمانی نەنکی دەیبیستێت دێتە نێو گوندەکانی باکووری کوردستان و دابوونەریت و سادەیی ژیان و میواندۆستی خێزانەکانی کوردمان پیشان دەدات و بە دنیا دەڵێت ئەو مرۆڤانەی لە دێرسیم کۆمەڵکوژ کران ئەم میواندۆست و مرۆڤە میهرەبانانە بوون. گەریلاکان تیرۆرست نین، ئەو تاوانانەی دەرهەقی کورد کراون زۆریان ترازاونەتە ناو تاوانی جینۆسایدەوە و ئەمەش بۆ خۆی خەسڵەتی گەردوونییە.
ئەگەر بە شوێن دۆزینەوەی شوناسەوە بین، دەبێت لانی کەم هۆشیاریی ئەوە هەبێت بە تەنیا نەتەوە و خاک و جلوبەرگ نین کە مانا دەبەخشن، بەڵکوو یادەوەریش لایەنێکی گرنکی شوناس و وزەیەکی باشی لێبوردەییە. هونەرمەندی کورد ناتوانێت هەنگاوی گەورە بهاوێت و لەو دابڕانە گەردوونییە.ڕزگاری بێت هەتا خۆی نەگۆڕێت و خەونەکانی فراوان نەکات. ڕەنگە هیچ هێزێک هێندەی لێبوردەیی و قبووڵکردنی ئەوی دی خزمەت بە فراوانبوونی خەونەکانی هونەرمەندی نەتەوەیەکی بندەست و ستەملێکرا و نەکات، ئەمە دەشێت ببیتە بەشێک لە شوناسی سینەمای کوردیی. بەڵام لە پێشەوە دەبێت هونەرمەندان خۆیان بڕوا بەوە بهێنن و دواتر شۆڕی بکەنەوە بۆ ناو خەڵک و لەوێشەوە ئەم تێگەیشتنە وەک پابەندبوونێکی ئەخلاقی و کلتوری کۆمەڵگەی کوردی بەرنە ناو گەردوونەوە.
چەند جوان بوو بۆ کورد لە باشوور کاتێک لە دوای ئەنفال و کیمیاباران سەربازانی هەمان ئەو سوپایەی کە جینۆسایدی کرد کەچی کورد لە ڕاپەڕیندا ئەوانی پاراست و خوێنی بە بریندارەکانیان بەخشی و نان و پێخەفی بۆ کۆکردنەوە. ئەوانە لە کاتێکدا ڕوویاندا کە هەموو خەڵک برسی بوون و بە دەست گەمارۆی ئابوورییەوە دەیناڵاند و ساڵانێکی زۆر بوو چاوەڕوانی ئازادبوونی کەسوکارەکانیان بوون کە هەمان سوپا گرتبوونی و بێسەروشوێنی کردبوون. هەموو خەڵک چەکی بەدەستەوە بوو ئەو لەشکرە زەبەلاحە چەککرابوون و بە کوچە و کۆڵانەکانی وڵاتدا دەسووڕانەوە، ئەگەر گیانی تۆڵەسەندنەوە و شەڕانگێزی هەبوایە دوورنەبوو لە تۆڵەی شەهیدەکان و ئەنفالکراوەکاندا هەزاران سەرباز و ئەفسەری ئێراقی لە کوردستان بکوژرانایە!
ئەمە ئەرکی سینەماکاری کوردە بیگەینێتە دنیا. بەڵام لە پێشەوە دەبێت هونەرمەندان خۆیان دەستبەرداری یەکتر شکاندن و ڕەتکردنەوەی یەکتری بن و قبووڵکردنی ئەوەی دی بە قووڵی ڕۆبچێتە ڕەفتار و بیرکردنەوەیانەوە. ئاخر شەرمە دەست و پەنجەی ئازیزانمان لە بیابان هەڵوەریبن و ئێمە لێرە دەست و پەنجەی یەکتری بشکێنین. دەشێت سیحری سینەما و هێزی داهێنان ناچارمان بکات، سەرلەنوێ خۆمان پێناسە بکەینەوە.
با گەڕان بە دوای شوناسی سینەمای کوردیدا پێش دامەزراندنی دەوڵەت بکەوێت، باوەش بە یادەوەریدا بکەینەوە و هێزی بەبیرهێنانەوە و توانای گێڕانەوەیەکی باش بدەینەوە بەر خۆمان. ڕاستە زمانی قوربانییە.ان و تەنانەت قارەمانەکانیشمان سادە و ساکارن، زمانیان هێزی تەکنیکی گێڕانەوەیان کەم و سەرەتایین، بەڵام هونەر بۆیە هونەرە بتوانێت ڕەهەندە مرۆییەکانی سادەیی ئەوان بدۆزێتەوە و ژیاندۆستیان لێ هەڵهێنجێتەوە.
ڕاستە چیرۆکی ژیانی ئێمە بەدبەختی زۆری تێدایە و ژیانی ئێمە بریتییە لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ دەرفەتی هەناسەدان و خۆپێناسەکردنەوە. تاکە بەهایەک کە بۆمان ماوەتەوە، بەرگەگرتنە ئەویش چێژی خۆی هەیە، کە دەشێت هەوێنی داهێنانی گەورەبێت، چونکە دەتوانین لە ماناکانی ژیان و مرۆڤبوون بگەین و قوربانی بۆ بدەین.
بەها جوانەکانی ژیان بەرجەستە بکەین و لە سینەمای کوردیدا ڕەنگ بداتەوە، بێگوێدانە ئەوەی نە مرۆڤایەتی و نە ئاسمان دڵۆپێک فرمێسکی بۆ ڕشتین، نە کەس لە هاوارمان بێدار بووەوە، نە زەوی باکی بە ژێرخۆنانی ملیۆنان جەستەی ساردەوە بووی ئێمە بوو، نە دەریای ئیجە. ئەم نەبەزین و خۆڕاگرییە کەم نییە. تەنیا لە سینەمایەکی کەمە بیکاتە شوناسی خۆی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 42 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 29-10-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-10-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 27-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 42 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,429
وێنە 105,001
پەرتوک PDF 19,488
فایلێن پەیوەندیدار 97,447
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
فۆڵدەر
شەهیدان - پارت / لایەن - پ. د. ک. شەهیدان - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باشوور شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - هەولێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان وێنە و پێناس - دەساڵ - 90دەکان (90-99) وێنە و پێناس - سکۆپا وێنەی - ڕەنگاوڕەنگ وێنە و پێناس - سەدساڵ - سەدساڵا 20 (1900-1999)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!