پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,683
پەرتوک PDF 19,299
فایلێن پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆڵی موسادی ئیسرائیلی لە گرتنی ئۆجەلاندا
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی موسادی ئیسرائیلی لە گرتنی ئۆجەلاندا

ڕۆڵی موسادی ئیسرائیلی لە گرتنی ئۆجەلاندا
=KTML_Bold=ڕۆڵی موسادی ئیسرائیلی لە گرتنی ئۆجەلاندا=KTML_End=
#ئارام ڕەفعەت#
لەم ڕۆژانەدا و لە گەرمەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، پرسی ڕۆڵی موساد لە گرتنی ئۆجەلاندا خەریکە ببێتەوە باسی ڕۆژەڤ. پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە ئایا موساد هیچ ڕۆڵێکی هەبووە لە گرتنی ئۆجەلاندا؟
بەگوێرەی بەرپرسە باڵاکانی #پەکەکە#، بەڵی، ئیسرائیل ڕۆڵی هەبووە لە گرتنی ئۆجەلاندا. بۆ نموونە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا، کە لە 2017 ئەنجام دراوە، مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی ڕێبەری ئەو حیزبە، تەئکید لە بەشداری موساد لەو پیلانە نێودەوڵەتییە دەکات، کە بەگرتنی ئۆجەلان کۆتایی هات. پرسیارێکی دیکە ئەوەیە، داخۆ بۆچی ئیسرائیل لەو پیلانە نێودەوڵەتییە تێوە گلاوە؟
بەشێک لە وەڵامی ئەو پرسیارە لە هەمان دیداری قەرەسوو دەردەکەوێت کە لەگەڵ یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا ئەنجامی داوە. ئەو دەڵێت هەر لە سەرەتای دامەزراندییەوە، پەکەکە دژایەتی ئیسرائیلی کردووە و هەر لە دامەزراندنیشییەوە پەکەکە شانبەشانی فەلەستینییەکان دژی ئیسرائیل جەنگاوە.
=KTML_Bold=یەکەم جەنگی مەیدانیی پەکەکە=KTML_End=
لە ئەدەبیاتی پەکەکەدا، ئەو تەڤگەرە یەکەم فیشەکی لە #15-08-1984# لەلایەن مەعسوم گۆرکماز ناسراو بە فەرماندە عەگیدەوە تەقاند. پەکەکە لە فەرهەنگی سیاسیی خۆیدا ئەمە وەک “فیشەکی یەکەم” و دەستپێکی خەباتی چەکداری ئەو تەڤگەرە ناساندووە. ئەگەر ئەمە یەکەم فیشەکی تەڤگەر بێت کە لەسەر خاکی کوردستان و بەڕووی داگیرکەری تورکیدا تەقێنرا بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە یەکەم فیشەکی ئەو تەڤگەرە نییە.
لە ڕاستیدا یەکەم جەنگ و یەکەم تەقەی پەکەکە و یەکەم پۆلی شەهیدی ئەم حیزبە لە باکووری کوردستان و لە دژی داگیرکەری تورکی نەبوو، بەڵکوو لە دژی ئیسرائیل بوو، یەکەم پۆلە شەهیدی پەکەکەش لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل بوو. ئەم شەڕە لە لوبنان و بەدیاریکراویش لە قەڵای شەقیف ئارنوونی بیقاع و لە حوزەیرانی 1982 دا ڕوویداوە. بەگوێرەی دیدارەکەی قەرەسوو لەم شەڕەدا 13 گەریلای پەکەکە شەهید بوون. هەر ئەم شەڕەش بووە هۆکاری سەرەکی بەشداریکردنی ئیسرائیل لە گرتنی بەڕێز ئۆجەلان. بەواتایەکی تر، پەکەکە و ڕێبەرەکەی باجی ئەم شەڕەیان دا. بۆچی ئۆجەلان باجی ئەم شەڕەی دا؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە تیشک بخەینە سەر سێ تەوەری جیاواز:
=KTML_Bold=تەوەری یەکەم:=KTML_End= ڕۆڵی فیعلی پەکەکە و زیانەکانی ئیسرائیل لەو شەڕەدا. بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەکاتی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ دەشتی بیقاع سێ هێزی سەرەکی لەو ناوچەیەدا هەبوون، سوپای سووری و لوبنانی و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین. لە بەردەم هێرشەکەدا هەر سێ هێز کشانەوە. بەڵام لەسەر خواستی فەلەستینییەکان دەیان گەریلای پەکەکە و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر کەمی فیدایی فەلەستینی لە قەڵای شەقیف ئارنووندا دەمێننەوە. گوایە بەبیانووی پارێزگاریکردن لە کشانەوەی هێزە سووری و لوبنانی و فەلەستینییەکان، داوا لە گەریلاکانی پەکەکە کراوە تا لەو قەڵایەدا بمێننەوە و سەرەنجام گەریلاکان تووشی شەڕێکی خوێناوی و نابەرابەر دەبن و زۆربەشیان دەبنە قوربانی، هەندێکیان شەهید و ئەوانی تریش بەدیل دەگیرێن.
ئایا لە واقیعدا ئەم پلانە جەنگییەی بەرەی ڕزگاریخوازی فەلەستینی و سوورییەکان چەندە تەڵەیک بووە بۆ گەریلاکانی پەکەکە، تا ئێستا ڕوون نییە و هیچ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە نەکراوە.
ڕۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە، ئیسرائیل بۆردوومانێکی خەستی ئەو قەڵایە دەکات و ڕۆژی دووەمیش هێرشی مەیدانی دەکاتە سەر قەڵاکە. لێرەدا گەریلاکانی پەکەکە بەرخۆدان دەکەن و 13 گەریلا لەم دوو ڕۆژەدا شەهید دەبن و باقییەکەیش بەدیل دەگیرێن. ئیسرائیلییەکانیش ژمارەیەکی زۆری سەربازانییان لەو قەڵایەدا دەکوژرێن. زیانەکان هێندە کاریگەر بووە، سەرۆکی ئەوسای ئیسرائیل سەردانی شوێنی شەڕەکە و بەدیاریکراویش قەڵاکەی کردووە. بەکوورتی ئیسرائیل گەریلاکانی پەکەکە بە بکوژی ئەو سەربازانە دەزانێت. لە ڕوانگەی پەکەکەشەوە، ئەم شەڕە هێندە گەورە بووە. توێژەری میسری ئەمیرە ئەلتەحاوی لە توێژینەوەیەکیدا کە بەناوی ئاڕاستە دەرەکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە لە 1998دا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە بەڕێز ئۆجەلان جارەهای جار لە وتار و چاوپێکەوتنەکانیدا شانازی بە بەشداری هێزەکانی لە جەنگی بەرگری لوبنان دژی ئیسرائیل و بەتایبەتیش جەنگی قەڵای شەقیف ئارنوون دا کردووە.
هەر بەهۆی زیانەکانی ئەم شەڕە بۆ ئیسرائیل و ڕۆڵی بەرچاوی گەریلاکان لەو شەڕەدا، ئیسرائیلییەکان پەکەکەیان کردە ئامانی تۆڵەسەندنەوە و تەڤگەری خستە ناو لیستی دوژمنەکانییە. ئەمەش لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە لە 40 ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل لە زۆر بواردا لە دژی تەڤگەری باکوور هاوکاری سەربازی و موخابەراتی و لۆجیستی تورکەکانی کردووە. ئەم شەڕەش هۆکاری سەرەکی بووە، ئەگەر تاکە هۆکار نەبووبێت، بۆ بەشداری کردنی ئیسرائیل لە پیلانی گرتنی ئۆجەلان و ڕادەستکردنەوەی بە تورکەکان.
=KTML_Bold=تەوەری دووەم:=KTML_End= کلتوری خاوەندارێتیکردن و پیرۆزکردنی تاکی جوولەکە. ڕۆژی #03-04-2019#، لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانەدا، ئیسرائیل ڕووفاتی سەربازێک کە لە هەمان جەنگدا لە 1982دا کوژرابوو، گەڕاندەوە ئیسرائیل. بەمجۆرە، ئیسرائیل دوای هەوڵ و کۆشش و خەرجکردنی سامانێکی زۆر و گرتنەبەری ڕێگای جۆراوجۆری موخابەراتی و دیپلۆماسی و دانووسان، دوای 35 ساڵ توانی ڕووفاتی ونبووی سەربازێکی کوژراوی بدۆزێتەوە و بگێڕێنێتەوە وڵاتەکەی. ئەم نموونەیە یەکێکە لە دەیان و بگرە سەدان نموونەی لەو جۆرە کە ئاماژەیە بۆ خاوەندارێتیکردن و بەرزڕاگرتنی ژیان و شکۆ و بوونی تاکی جوو لەلایەن دەوڵەتی ئیسڕائیلەوە. لەم ڕوانگەیەوە، ئیسڕائیل لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە هەموو تواناکانی دەوڵەتی خسووەتە خزمەت پاراستنی ژیان و شکۆ و کەرامەتی هاووڵاتییانی.
شێوازێکی بەرجەستەکردنی ئەم خاوەندارێتی و شکۆمەندییەی هاووڵاتییەکانی کلتوری تۆڵەیە. هەر کاتێک ئیسرائیل هاووڵاتییەکی یان سەربازێکی دەکوژرێت، هەوڵ دەدات چەند قات زیاتر تۆڵەی کوژراوەکەی بکاتەوە بۆ ئەوەی بەلایەنی بەرانبەر بڵێت ژیانی تاکێکی ئیسرائیلی چەند قاتی ژیانی ئێوە بەنرختر و مانادارترە. بۆ تێگەیشتنی زیاتری ئەم کلتورە، پێویستیمان بە تێگەیشتنە لە کلتوری قیساس یان تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل، کە ئەمەش تەوەری سێیەمی ئەم بابەتەیە.
=KTML_Bold=تەوەری سێیەم:=KTML_End= کلتوری قیساس و تۆڵەسەندنەوە. ڕیشەی کلتوری تۆڵەسەندنەوە لە سیاسەتی دەوڵەتی ئیسرائیلیدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێنماییەکانی پەرتووکە پیرۆزەکانیان، تەورات و ئەوانی دیکە. لە ئایینی جووەکاندا تۆڵەی خوێن وەک فەرمان یان ڕێگەپێدراوێکی ئایینی دەبینرێت. تۆڵەی خوێن، واتە قیساس یان کوشتنەوەی بکوژ، لەسەر بنەما و ڕێسای ددان بە ددان و چاو بە چاو، بەشێکە لە ڕێنمایی و فەرمانەکانی تەورات. هاوشێوەی ئەم ڕێنماییانە لە قورئانی موسڵمانانیشدا دەبینرێت، کە ماف دەداتە خانەوادەی کوژرا و بکوژ بکوژنەوە.
ئەم ڕێسایەی تۆڵەی خوێن یان قیساس، لەگەڵ سەرهەڵدانی جووڵانەوەی زایۆنیزمدا، بەدیاریکراویش لە 1911 دا، ئاراییش دەکرێتەوە و دوو ئاڵوگۆڕی گرنگ لە یاسای قیساسدا دەکرێن. ئاڵوگۆڕی یەکەم قیساس فۆرمێکی مۆدێرنەی دەکرێتە بەر و دەخرێتە ناو سیستەمی سیاسییەوە. بەگوێرەی یاساکانی زایۆنیزم، خانەوادە چیتر بەرپرس نییە لە تۆڵەی خوێن (قیساس)، بەڵکوو شۆرمەیە. شۆرمە، ئەو دامەزراوەیە کە دەسەڵاتی چاودێری و ئەرکی پاراستنی جووەکان و کەلوپەلەکانی لە ئەستۆدایە. شۆرمە بەرپرسە لە کوشتنەوە یان تۆڵەسەندنەوەی هەر کوژراوێکی جوولەکە. هەموارکردنێکی تری زایۆنییەکان بۆ یاسای قیساس، ئەوەیە تەنیا لە پرسی کوشتن دا پەنا بۆ تۆڵە و ڕێسای قیساس ببەن.
دەوڵەتی ئیسرائیل، هەمان ڕێسای قیساس، پەیڕەو دەکات. بەڵام بەهەموار و نوێکردنەوەیەکی زیاترەوە. دەوڵەت، لەسەر بنەمای تەوەری دووەم، واتە خاوندارێتیکردن و بەرزڕاگرتنی ژیان و شکۆی تاکی جوولەکە، لە پرسی قیساسدا، هەنگاوێک لە قیساسی تەوراتی و سیستەمی شۆرمەی زایۆنی واوەتر دەچێت. بەواتایەکی تر، بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی تاکی کوژرا و سەلماندنی پیرۆزتربوون و بەرزتربوونی تاکی ئیسرائیلی، هەمیشە زێدەڕۆیی کردووە لە تۆڵەسەندنەوەدا. ئەمەش لە پەرچەکرداری ئیسرائیل بەرانبەر هێرشە خوێناوییەکەی 7 ی ئۆکتۆبەردا بە ئاشکرا دەبینرێت. دووەم، فاکتەری کات هیچ لە پرسی یاسای قیساسی ئیسرائیل کەم ناکاتەوە. ئەمەش لە کۆمەڵێک جووڵە و کردەی ئیسرائیل لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرجەستە دەبێت. لەوانەش، بەدواداچوون و شوێنپێهەڵگرتن و ڕاوەدوونانی ئەو سەرباز و ئەفسەرە ئەڵمانییانەی کە بەشداری هۆلۆکۆست بوون کە تا ئێستاش بەردەوامە، ئەمە سەرەڕای تێپەڕ بوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر ڕووداوەکەدا.
پرسی بەشداری موساد لە گرتنی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#دا، دەکرێت لە چوارچێوەی ئەم سێ تەوەرەی سەرەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
دوا پرسیار ئەوەیە، ڕۆڵی موساد چی بوو لە گرتنی ئۆجەلاندا؟ هەندێک کەس وای وێنا دەکەن کە ئەوە موسادە ئۆجەلانی گرتووە و ڕادەستی تورکیای کردووە. ئەم وێناکردنە درووست نییە. وەک قەرەسوو لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت: ئیسرائیل لەو پیلانە نێودەوڵەتییەدا کە دژی ئۆجەلان بەڕێخرا بەشدار بوو. بەواتایەکی تر، ئیسرائیل یەکێکە لە بەشدارەکان، نەک تاکە لایەن، لە گرتنی ئۆجەلاندا.
لە ڕاستیدا، سی ئای ئەی ئەمریکی ڕۆڵی سەرەکی لە گرتن و ڕادەسترکردنەوەی ئۆجەلاندا هەبووە. لە بێ شانسی کورد دا، لەکاتی چوونی ئۆجەلان بۆ کینیا، ئەو وڵاتە بە ڕێکەوت ببووە لانەی سی ئای ئەی. بەهۆی ڕووداوێکی تیرۆریستییەوە کە لە پایتەختی ئەم وڵاتە ڕوویدابوو، زیاتر لە 100 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بۆ بەدواداچوونی ئەو کارە تیرۆریستییە لە کینیا بوون. لێرەدا ئەندامانی سی ئای ئەی ئەرکی شوێنپێهەڵگرتن و دۆزینەوە و ڕادەستکردنەوەی ئۆجەلانییان پێدەسپێردرێت. ڕۆڵی موساد لەم پڕۆسەیەدا، زیاتر لە دوو قۆناغدا بووە. یەکەم، کاتێک ئۆجەلان هێشتا لە سووریا بوو و موساد لەوێ هەنگا و بەهەنگاو شوێن پێی هەڵدەگرت. دووەم قۆناغیش لە کاتی گەیشتنی بۆ کینیا، ئەویش لە ڕێگای هەندێک جوولەکەی کرمانجیزانی سەر بە موسادەوە، کە توانییان پشتڕاستی گەیشتنی ئۆجەلان بۆ کینیا بکەنەوە.
وانەیەک کە دەبێت لەم ڕووداوە کاریگەرانە فێری ببین ئەوەیە کە گەلانی ژێردەستە و بەتایبەتیش کورد، هەمیشە نێچیرە ئاسانەکەن، کردنەکۆچی قوربانی کورد بێتەکلیفترین جۆری قوربانییە. زۆر گرنگە هێز و لایەنە کوردستانییەکان لە پەیوەندییان لەگەڵ هێز و وڵاتە هەرێمییەکاندا بەر لە نانی هەر هەنگاوێک، تەماشای ئەو تەڵەمینانە بکەن، کە ئەو هێز و وڵاتانە بۆ کوردییان ناوەتەوە. ئەگەر ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینی تەکلیفی مانەوی گەریلاکانی پەکەکەی لە قەڵای شەقیف ئارنوون نەکردبوایە، گەریلاکان تووشی ئەم جەنگە لابەلا و ناوەخت و نا بەرابەرە نەدەبوون و ڕەنگە ئۆجەلان و تەڤگەریش نەبوونایەتە ئامانجی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیلییەکان و تورکەکانیش نەدەبوونە سوودمەندی سەرەکی ئەو شەڕەی لە قەڵای شەقیف ئارنووندا کرا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 33 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 22-10-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-10-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 27-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 33 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,683
پەرتوک PDF 19,299
فایلێن پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!