پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەرکووک لەبەردەم پڕۆسەی جینۆسایددا
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەرکووک لەبەردەم پڕۆسەی جینۆسایددا

کەرکووک لەبەردەم پڕۆسەی جینۆسایددا
=KTML_Bold=#کەرکووک# لە بەردەم پڕۆسەی جینۆسایددا=KTML_End=
ئیبراهیم مەلازادە
=KTML_Bold=پێشەکی=KTML_End=
لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو گرژیانەی کەرکووک کە لە سەرەتای مانگی سێپتێمبەری 2023 دا سەریان هەڵدا، زۆر بەوردی بەدواداچوونم بۆ ڕووداوەکان دەکرد، ئاگاداری زۆربەی هەڵوێست و ڕاگەیاندنەکان بووم، هەموو ئاماژەکان دەیانوت کەرکووک لەسەر لێواری جینۆسایدێکی دیکەدایە. بەحوکمی تایبەتمەندیم لە پڕۆسەی جینۆساید، هەموو نیشانەکانی جینۆساید دەبینین. لایەنێک کە بێدەنگ و بێهەڵوێست بوو، کورد بوو، بەتایبەتیی پەرلەمنتاران و بەرپرسانی کورد لە بەغدا، کە هەڵوێستێکی دووسەرە بوو. لەلایەک، شەرمنانە و ترسنۆکانە بوو، لەوەی کە بەخێرایی نەکەوتنە جموجووڵی سیاسی تاوەکوو خەڵک شەهید نەکرێن و زیانەکان گەورە نەبن. لەلایەکی دیکەوە، بەو بێهەڵوێستییەیان هاوکار بوون بۆ تەشەنەکردنی کێشە و ململانێکان. ئەوەی بە زەقی دەردەکەوت، ئەوە بوو کە میلیشیا شیعییەکان و سوپا و دژەتیرۆری ئێراقی، بە ئەقڵییەتێکی پاوانخوازانەی دژە-کوردانە دەجووڵانەوە.
کێشەکە ئەوە بوو، کە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ڕۆژ ڕێگایەکی سەرەکی نێوان #هەولێر# و کەرکووک داخران. هاتوچۆی هاووڵاتییان و جموجووڵی ئابووری بەتەواوی پەک خرا. لەلایەک، هاووڵاتییانی کورد زیانیان پێ دەگەیشت و فشارێکی هاتوچۆی زۆریش لەسەر گەڕەکە کوردییەکان درووست ببوو. لەلایەکی دیکە، خەڵک بەهۆی بارهەڵگر و جڕوجەنجاڵى هاتوچۆ بەناو گەڕەکەکانیاندا بەتەواوی هەراسان ببوون. هاوکات، بەدەیان هەزار هاووڵاتی ڕووبەڕووی فشار و کێشەی ئابووری ببوونەوە بەڵام نە حکومەت و نە سوپا و نە پۆلیس نەک هەر نقەیان لێوە نەدەهات، بەڵکوو خۆپیشاندەرانی عەرەب و ئەندامانی سەر بە میلیشیا شیعەکان و تورکمانەکانیان دەپاراست و لە گوڵ کاڵتریان پێ نەوتن. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو لەلایەن حاکمی شارەوە، پارێزگاری کەرکووک، بە ئاشکرا سوپاسی خۆپیشاندەرە عەرەب و تورکمان و میلیشیاکان دەکرا، تەنیا لەبەر ئەوەی خۆپیشاندانەکان و داخستنی ڕێگاکە دژ بە گەڕانەوەی بارەگایەکی حیزبێکی کوردی بوو، کە لە ناوەرۆکدا دژ بە هەژموونی کورد و لەپێناو زیاتر بەعەرەبکردنی کەرکووک بوو. کاتێکیش، خۆپیشاندەرانی کورد دژ بەو دۆخە نالەبارە هاتنە سەر شەقامەکان، گوللەباران کران. پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، کێ بەرپرسیارە لە ڕژانی ئەو خوێنە؟ حکومەتی ئێراق، یا حاکمی شار و ئەو میلیشیایانەی کە جڵەوی شار و خەڵک و خاکییان بەدەستەوەیە؟ ئەم بابەتە هەوڵ دەدات شرۆڤەی دۆخە هەنووکەییەکەی کەرکووک بکات و لەوێوە ئەو مەترسییانە دیاری بکات کە ئەگەرەکانی جینۆسایدی کورد لە کەرکووک جارێکی دیکە دێننەپێش.
=KTML_Bold=جینۆساید چۆن درووست دەبێت؟=KTML_End=
ئەگەر بەوردی چاوێک بە پڕۆسەی زۆربەی کەیسەکانی جینۆسایددا بخشێنین، کۆمەڵێک هۆکار بە یەکەوە زەمینە بۆ دەستپێکی توندوتیژی خۆش دەکەن. قۆناغەکانی جینۆساید، کە گریگۆری ساتنتۆن، سەرۆکی چاودێری جینۆسایدی نێودەوڵەتی، بە دە قۆناغ دەستنیشانی کردوون، زۆر دیار و ڕۆشنن لە زەمینەسازکردن بۆ جینۆساید. لێرەدا ئاماژە بە قۆناغە سەرەتاییەکان دەکەم.
یەکەم قۆناغ، بریتییە لە پۆلینکردن، لە هەموو کلتوورەکانی دنیادا جۆرێک لە پۆلینکردنی گرووپە مرۆییەکان هەیە، کە ئێمە و ئەوان لە یەکدی جیادەکاتەوە، بەپێی نەتەوە، ڕەگەز، ئایین، یان ئیتنیک. وەکوو ئەڵمان و جوو، هوتوو و توتسی، سربی و بۆسنی، کورد و عەرەب. ئەو کۆمەڵگە دوو جەمسەریانەی کە ئاوێزان نەبوون و لە ڕووی پۆلینکردنەوە تێکەڵاو نین لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون، ماف و ئەرکەکان دابەش ناکرێن، وەک ڕواندا و بۆرۆندی، ئەوە زۆرترین ئەگەری جینۆسایدیان هەیە. ڕەهەندە مێژووییەکانی پۆلینکردن لە کەرکووک دەیان ساڵی تێپەڕاندووە. سیاسەتی ڕاگوستنی کورد لە کەرکووک و هاوردەکردنی عەرەب نیشانەیەکی زیندووە و کە خەڵکی شارەکە تا ئەمڕۆش لە دۆخی کاردانەوەکانی ئەو سیاسەتەدا دەژین، بەبێ ئەوەی هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەری کێشەکان هەبێت.
دووەم قۆناغ، بریتییە لە سیمبوڵەکان، بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی گرووپەکان. گرووپە مرۆییەکان بە جلوبەرگ، بە زمان، یا بەناوەکانیان یاخود بە هەر سیمبوڵێک جیا دەکرێنەوە. ئەم پۆلینکردنە مەرج نییە سەر بگرێت بۆ جینۆساید، تا گرووپی ئەوی دی، لە مرۆڤبوون نەخرێت. ئەستێرەی زەرد و بە زۆر هەڵواسینی بەسەر یەخەی جووەکەندا لەژێر دەستەڵاتی نازییەکان و چەتری شین بۆ خەڵکی ناوچەی ڕۆژهەڵات لە کەمبۆدیا و زۆر نموونەی دیکە نموونەی دیارن بۆ جیاکردنەوە و ناسینەوە. لەسەر ئەو بنەمایەش، سێیەم قۆناغ، کە جیاکارییە، دێتەگۆڕێ. لەو قۆناغەدا تاقمێکی باڵادەست، کەڵک لە یاساکان و دغستەڵاتی سیاسی وەردەگرێت، کە لە کەرکووک بە شایەدی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی کورد، ڕۆژبەڕۆژ لە هەڵکشاندایە. ئینجا، تانەدان و ناو و ناتۆرە دەست پێ دەکەن کە بە قۆناغی لەمرۆڤخستن ناسراوە. ئەمەش لە سادەترین شێوازەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە قوورسترین شێوازی. لە کەرکووک کورد هێمای جیابوونەوە و دابەشبوونە، بۆیە زۆر ئاسایە ئەو بیرکردنەوەیە وا لە مرۆڤەکانی دیکە بکات لەو ڕێگایەوە ڕق و کینە بەسەریاندا زاڵ بێت و وردەوردە گەشە بکات بۆ وەسف کردنی کورد بە ئاژەڵ و نەخۆشییەکان.
لە دۆخی کەرکووکدا، قۆناغەکان بەدوای یەکدا نایەن، مەرج نییە بەدوای یەکیشدا بێن، چونکە ئەگەر چوارەم قۆناغ ڕێخراوبوون بێت، ئەوە لەمێژە لە کەرکووک میلیشیاکان لە خۆڕێکخستن و چەکداربوون و بڵاوبوونەوەدان. وێڕای ئەوەی کە ئەم قۆناغە یەکێکە لە قۆناغە پێشکەوتووەکان بۆ نزیک بوونەوە لە پڕۆسەی جینۆساید. لێرەدا خودی گریگۆری ستانتۆنیش جەخت لەسەر ڕیزبەندی قۆناغەکان ناکاتەوە، وێڕای ئەوەی کە دیاردەی میلیشیا چەکدارەکان بە قۆناغێکی ترسناک دەزانێت. لە کەرکووک میلیشیاکان نەک هەر چەکدارن، بەڵکوو ئەوان شەرعیەت بە دەستەڵاتی سیاسیش دەدەن، هەندێک جار لەسەرەوە و لە دەرەوەی دەستەڵاتیشن. بۆیە لە وەها دۆخێکدا، لە درووستبوونی بچوکترین گۆڕانکاریدا، گرووپی بەئامانجگیراو ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی جینۆساید دەبێتەوە. هەر خودی دیاردەی میلیشیایی کە لەناو گرووپێکدا چڕ دەبێتەوە و گرووپێکی دیکە چەکدار نابێت، جۆرێکە لە قۆناغی دواتر کە بریتییە لە جەمسەرگیریی. قۆناغی دوای ئەویش بریتییە لە خۆئامادەکردن. هەردوو قۆناغەکە ئامادەن، جەمسەرگیریی ساڵانێکی زۆرە لە کەرکووک و لە هەموو ئێراق درووست بووە. ڕووداوەکانی کەرکووک پێیان وتین ئامادەباشی بۆ توندوتیژی لەڕووی ماددیی و سایکۆلۆجییەوە لە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوودایە. کاتێک هاووڵاتییەکی سەر بە گرووپێکی دیاریکراو لە بەردەم کامێراکاندا سوێند دەخوات و دەڵێت لەسەر ناسنامە دەیانکوژین، ڕەنگدانەوەی ڕق و کینەیەکی دێرین و کۆمەڵایەتییە بۆ مەترسی ڕۆشتن بەرەو جینۆساید.
بەوجۆرەش، قۆناغی بەر لە توندوتیژی و ئەنجامدانی جینۆساید دێت، کە بریتییە لە سەخڵەتکردن و تەنگپێهەڵچنین و ئازاردان). داخستنی ڕێگای هەولێر-کەرکووک لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و پاشانیش بڵاوبوونەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێراق بەناو گەڕەکە کوردییەکان و گەڕان و پشکنینی ماڵە کوردییەکان، لەخۆیدا جۆرێکە لە بەئامانجگرتن. ئەو هێزانە باش دەزانن هەموو گرووپە مرۆییەکانی ناو شاری کەرکووک چەکییان هەیە، میلیشیاکان بە هەموو ناوچەیەکی ئێراقدا بڵاوبوونەتەوە. هەواڵدان بۆ چەکداماڵین لە کورد و وازهێنان لە گرووپە مرۆییەکانی دیکە، لەخودی خۆیدا جۆرێکە لە جیاکاری و گۆڕینی باڵانسی هێز و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگەخۆش کردن بۆ جینۆساید.
=KTML_Bold=کەرکووک لە بەردەم مەترسیدا=KTML_End=
دۆخی کەرکووک زۆر لە دۆخی بۆسنیا و ڕواندا دەچێت. دۆخێک کە پێویستی بە چەندین توێژینەوە هەیە. یەکێک لەو نموونانەی کە لە دۆخی کەرکووکەوە نزیکە، دۆخی شاری بەنجالۆکایە، کە ئێستا گەورەترین شار و ناوەندی کارگێڕیی کۆماری سیربیسکایە و دەکەوێتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی بۆ#سنە#، لەسەر ڕووباری ڤریاس. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 139 هەزار کەسە. بەنجالۆکا، بەهەمان دەردی سیربرینیچا چوو و یەکێک لە گەورەترین تاوانی جینۆسایدی تیادا ئەنجام درا.
دوای هەڵوەشاندنەوەی یوگۆسلافیا وردەوردە ململانێی نێوان نەتەوە جیاوازەکان دەستی پێ کرد، بەتایبەتیش ململانێی نێوان سربەکان و بۆسنییەکان. پەڕڵەمانی بۆسنە لە ئازاری 1992 ڕیفڕاندۆمێکی بۆ سەربەخۆیی بۆسنییا و هێرزەگۆڤین ڕاگەیاند. سربەکانی ناو بۆسنییا و هێرزەگۆڤین، بایکۆتی ڕیفڕاندۆمەکەیان کرد. لە 6 ی ئازاری هەمان ساڵدا پەڕڵەمانی بۆسنییە ئەنجامی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی کۆماری بۆسنییا و هێرزەگۆڤینی لە یۆگۆسلاڤیا ڕاگەیاند. لە ئاداری 1992 یەکێتیی ئەوروپا و ژمارەیەک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و ئەمریکا دانیان بە دەوڵەت تازە-دامەزراوەکە نا. لە هەمان ڕۆژدا ئەنجوومەنی سربەکانی بۆسنییا و هێرزەگۆڤین، لە بەنجالۆکا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی بۆسنییا و هێرزەگۆڤین پچڕاند و کۆماری “سربسکا”یان لە #12-08-1992# بە پشتیووانی ڕاستەوخۆی کۆماری سربیا ڕاگەیاند. لەو ڕۆژەوە مشتومڕی سیاسی و ململانێکانی نێوان سربەکانی بۆسنە و موسوڵمانەکان پەرەی سەند و شەڕ هەڵگیرسا.
لە شەرەکەدا ئەنجوومەنی سربەکانی بۆسنییا و هێرزەگۆڤین، جاڕی سەربەخۆییاندا و زۆرینەی ڕەهای کرواتی و بۆسنییەکان لەو خاکەی کە بە مافی کۆماری سربسکا دەزاندرا، لە دۆخێکی دژواردا دەرکران. هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە ڕۆژهەڵاتی بۆسنە، سربەکانی بۆسنە، لە 1993 شارۆچکەی سرێبرینیچایان گەمارۆدا، کە ئەو کاتە وەک ناوچەیەکی سەلامەت -پارێزراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ناسێندرا بوو. دوای پەلاماردانی شارەکە، لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی 1995، چەکدارە سربەکان، کە زۆرینەیان هاوردەکراو بوون، ڕێک وەکوو عەرەبە هاوردەکان و میلیشیاکان لە کەرکووک، دەستییان بە کوشت و بڕ کرد. دەستدرێژی کرایە سەر سەدان ژن و منداڵ، زیاتر لە 8 هەزار موسڵمانی بۆسنی، کە زۆرینەیان پیاو بوون، کۆمەڵکوژ کران. ئەوانەی مانەوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، لە دۆخێکی دژواردا کۆچیان پێکرا بۆ ناوچەکانی دیکە. دوای ڕێککەوتننامەی ئاشتی دایتن لە 1995، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، یوگوسلاڤیای پێشوو، تاوانەکەی وەکوو جینۆساید ناساند و زۆربەی سەرکردە سربەکانی کە بەرپرسیار بوون لەو کۆمەڵکوژییە درانە دادگا و داگایی کران. هەر لەو ڕێککەوتننامەیەشدا، کۆماری سربسکا وەکوو یەکەیەکی فیدڕاڵى لەپاڵ فیدراسیۆنی بۆسنە و هێرزەگۆڤین، ناسێندرا. ئەمڕۆ زۆربەی دانیشتووانی سربەکانی بۆسنە و هێرزەگۆڤین لەناو کۆماری سربسکا دەژین.
لە ڕواندا، کەمینەی توتسییەکان، وەکوو کەمینەی عەرەبی سوننە لە ئێراق، بە پشتیووانی کۆلۆنیالیزمی بەلجیکی زۆربەی پۆستە گرنگەکان و ئیدارەی وڵاتیان بۆ ساڵەها لەبەردەستدا بوو. دابەشبوونی لە مێژینەی قوڵی نەتەوەیی لە ڕواندا ڕەگی داکوتا بوو، بە پلەی یەکەم لەنێوان زۆرینەی هوتوو و کەمینەی توتسیدا. ئەو دابەشبوونە ئەو کاتە لەلایەن کۆلۆنیالیزمی بەلجیکییەوە پشتیووانی لێدەکرا. کە تا 1962 بەردەوام بوو. کاتێک لە 1962 ڕواندا سەربەخۆیی وەرگرت، ئەو دابەشبوونە ڕەگوڕیشەی داکوتابوو، بەوەی کە توتسییەکان خۆیان بە باڵادەستتر دەبینی و هوتووەکانیش کە سەرۆک لە خۆیان بوو، لە ڕاگەیاندنەکانیاندا توتسییەکانیان بە نامرۆڤ دەشوبهاند و وەک هەڕەشە وێنایان دەکردن. ڕێک وەک ئەوەی پێشتر و ئێستاش لە کەرکووک و لە بەغداش بەڕێوە دەچێت لە بەهەڕەشەناساندنی کورد لەسەر یەکێتیی خاکی ئێراق. هەندێک لە سەرکردەی میلیشیاکان و دەسەڵاتی ئیداری کەرکووک و خەڵکێکی زۆر لە عەرەبی هاوردە ڕۆژانە زەمینەی ئەو دابەشبوونەخۆش دەکەن. ئاڵای کوردستان و هەر جموجووڵێکی کوردی بە هەڕەشە لەسەر یەکێتیی و ئارامی کەرکووک و ئێراق دەبینن. بۆ نموونە، چەندین ڕاگەیاندنی عەرەبی کەرکووک جەختیان لەسەر کوشتن بەهۆی ناسنامە دەکردەوە، وەکوو ئاماژەیەک بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ دژ بە کورد و پەرەسەندنی دژەکوردبوون.
هۆکارێکی دیکەی پڕۆسەی جینۆساید لە ڕواندا، کێشەی خاوەندارێتی زەوی بوو. ڕێگە بۆ توتسییەکان واڵابوو خاوەندارێتی زەوی بکەن و زۆرترین ڕووبەر کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ڕێگری لە هوتووەکان دەکرا و لە ڕێگەی دەستەڵاتەوە زەویەکانیان داگیر دەکرا. ئەمەش ببووە هۆکارێکی سەرەکی بۆ درووستبوونی نایەکسانیی کۆمەڵایەتیی-ئابووریی. لە کەرکووکیش لای هەموو خەڵک ڕوونە، کە حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی ئێراق، نەک هەر ڕێگریان لە پڕۆسەی بەعەرەبکردن نەکردووە، بەڵکوو خودی پڕۆسەکە لەلایەن حکومەتەکانی ئێراقەوە بەڕێوە براوە، بەتایبەتیش لە قۆناغى دەستەڵاتی #بەعس#ییەکان، کە دەیان هەزار عەرەب لە باشووری ئێراق بەرەو کەرکووک و #خانەقین# و موسڵ و ناوچە کوردنشینەکان هێنراون.
دوای 2003ێش، حکومەتی ئێراق شکستی هێنا لەوەی سنوورێک بۆ چاوچنۆکی عەرەبە هاوردەکان دابنێت، شکستی لەوەش هێنا مافەکانی کورد بگەڕێنێتەوە و بڕیارە پەیوەندارەکان بە بەعەرەبکردن هەڵبوەشێنێتەوە. لەو چەند ساڵەی دواییش، پەلاماری عەرەبە هاوردەکان بۆ سەر گوندە کوردییەکان هەمیشە لە برەو دایە و سوپای ئێراق پارێزگارییان لێ دەکات. پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک لایەنداری خۆی بۆ پڕۆسەی بەعەرەبکردن و دژە-کوردبوون نەشاردۆتەوە. لەپاڵ ئەمانە، حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی ئێراق لەو ماوەیەدا نەک هەر هیچ هەنگاوێکی کردەییان نەناوە، بەڵکوو ئەو دۆخەی ئێستا لە بەغدا دەیبینین، کە لەلایەک لەژێر هەژموونی ئێران دایە، لەلایەکیش میلیشیاکان حاکمی بەکردەیی وڵاتن و زۆربەی جومگەکانی دەوڵەت و دەستەڵاتی ئێراقیان کۆنتڕۆڵ کردوون، هیندەی دیکە وتاری دژە-کوردبوون زاڵ کراوە. ڕاستە، هەندێک پۆست لە بەغدا لەژێر دەستی کوردەکاندایە، بەڵام ئەو ئامادەبوونەی کورد لە بەغدا بێهەژموونە و زیاتر شەرعییەتدانە بە دەستەڵاتی بەغدا تا ئەوەی بتوانن چارەسەری کێشە و پرسەکان بکەن. پرسی بودجە و نەوتیش باشترین بەڵگەن کە بەغدا بەوردەکارییەوە دەیەوێت دەسەڵاتەکانی کورد سنووردار بکات.
هۆکارە کولتوورییەکانیش، هەمیشە مەترسین بۆ درووستبوونی جینۆساید و هۆکارە سیاسی و ئابوورییەکان بەهێزتر دەکەن. چۆن لە ڕواندا ئەو هۆکارانە قوڵ ببوونەوە و توتسییەکان پێیان وابوو ئەوان باڵاترن و وڵات هیی خۆیانە، بەدرێژایی مێژووی ئێراقیش، دەوڵەتی ئێراق ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ کەمینەی عەرەبی سوننەی زاڵ دەکرد، کە کولتووری خۆبەزلزانی پەرە پێدەدا. ئەمڕۆش عەرەبە شیعەکان کە دەستەڵاتیان کەوتووەتە دەست، هەموو کون و کەلەبەرەکانی وڵاتیان بە میلیشیا شیعییەکان تەنیوە و هەمان کولتووری هەژموونگەرایی مەزهەبی پەرە پێدەدەن. ئەمانەش بەشداریکردن و ساناکردنی توندوتیژیی و قڕکردن دێننە گۆڕێ، کە لە ڕووداوەکانی کەرکووک بە ئاشکرا هەستی پێ دەکرا ودەبینرا.
لە ڕواندا، ڕاگەیاندن و میدیا ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەریان لە بەرەوپێش بردن و خەستکردنەوەی ڕووداوەکان هەبوو، ئەویش لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی دەنگوباسی پڕ ڕق و قینە و هاندانی توندوتیژی و چەواشەکردنی ڕووداوەکان. ڕادیۆکان زۆر بە خەستی پڕوپاگەندەیان پەخش دەکرد بۆ هاندانی هوتووەکان دژ بە توتسییەکان و بە ئامانج گرتنیان. هەمان ئەو نەفەسە لە میدیای ئێراقی، بەتایبەتیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسی لەسەر بەدوژمنکردن و لەمرۆڤخستنی کورد و بنکۆڵکردنی دڵسۆزیی کوردەکاند هەستی پێدەکرێت. تورکیاش لەو لاوە، مەترسی لەسەر تورکمانەکانی کردووە بە فۆبیا.
بەو جۆرەش، سێ لایەن، ئێراق و ئێران و تورکیا، کورد بە هەڕەشە دەبین، چونکە دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە بەعەرەبکردن ئێستاشی لەگەڵدا بێت کوردەکان هەر زۆرینەی ئەو شارە و ئەو پارێزگایەن.
=KTML_Bold=ڕوانگە و ئاڕاستەی ڕووداوەکان=KTML_End=
ئەو دابەشبوونەی کە لە کەرکووک هەیە لە سنوورە سیاسییەکاندا نەماوەتەوە، بە هەموو پێوەرەکان ڕق و دابەشبوونەکان بەکۆمەڵایەتیی کراون و ئاسایی و نۆڕمالیزە کراون. نۆڕمالیزەبوونی ڕقبوونەوە و بە سووک و کەم تەماشاکردنی بەرانبەر، سنوورە ئاساییەکانی نێوان گرووپە مرۆییەکانی بڕیوە و بووە بە نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتیی. بێجگە لەوەی کە ئەو جۆرە دەربڕینە جۆرێکە لە بێئاگابوون لە ڕووداوەکانی ناوچەکە و تێنەگەیشتن لە پڕۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە هاوچەرخەکان.
هێزی دەستەڵاتدار لە کەرکووک کە پشتی بە سوپا و میلیشیاکان بەستووە، زەمینەیەکی لەباری خولقاندووە بۆ دژە-کوردبوون. زەمینەیەک کە ئەگەر نەشڵێین سەدەیەکە، بەڵام لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک کار دەکات. پڕۆسەی بەعەرەبکردن، کە ئاماژەی پێکرا، تا ئەمڕۆش بە چەندین شێواز لەبرەودایە و چاوچنۆکییەکی ئابووری زۆر ڕووی لە کەرکووکە. ئەویش بەهۆی بەپیتی خاکەکەی و زۆربوونی دەستی کار بەهۆی بوونی کۆمپانیاکانی نەوت و پێگەی ستراتیجی شارەکە. وایان کردووە، ئەگەر هەوڵەکان ئاشکراش نەبن، بە شاردراوەیی بەردەوام بن بە مەبەستی کەمکردنەوە و سنووردارکردنی چڕیی دانیشتووانی کورد لە کەرکووک.
جگە لەمانە، حیزبە کوردییەکان، تۆمەتبارن بەوەی کە سەرەڕای ئەوەی ساڵانێک دەستەڵاتییان لە کەرکووک هەبوو، کەچی هیچ هەوڵێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی کەرکووک نەبوو. هاوکات، ڕەفتار و ئاکاریان لەو کاتدا هێندە ناشیرین و هەڕەمەکییانە بوون، جۆرێک لە ترس و گومانی لای گرووپە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی کەرکووک درووستکردبوو. لەوانەش ناشیرینتر، دوو پۆلیس و دوو ئاساییش و دوو جۆر ئاڕاستەی ئیداری لە کەرکووک بە میزاجی حیزبی، یەکێتیی و پارتی، کاریان دەکرد. تا ئەوڕۆش هەردوو حیزبی سەرەکی بە ئەقڵییەتێکی خێڵەکی، نابەرپرسیارانە دژ بە یەکدی دەجوڵێنەوە، بێئەوەی مەترسییەکان لەسەر کورد ببینن یان بەهەند وەربگرن. بە جۆرێک کورد لەو شارە بووەتە پاروێکی چەوری میلیشیاکان و عەرەبە هاوردەکان و خەڵکی نابەرپرس. لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەش، بە باشی دەرکەوت کە بوێری ئەوەیان تێدا نەبوو، ڕێگری لە کوشت و بڕی هاوزمان و هاونەتەوەکانییان بکەن. تا ئێستاش هەنگاوێکی بوێرانەیان نەناوە بۆ ئەوەی گرتن و تۆقاندنی خەڵکی کورد لەو شارە ڕابگرن.
ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک ئەوەیان سەلماند، کوشتن لەسەر ناسنامە لە ئاوخواردنەوەیەک ئاسانترە و دەیان و سەدان پاساو هەن بۆ کوشتنی بەرانبەر. پشتئەستوور بوون بە سوپا، میلیشیاکان و دەسەڵاتی ئیداری پارێزگاکە، بە مەبەستی زاڵبوون، جۆرێک لەخۆباییبوون و هێزی نابینای لای تاکەکان درووستکردووە، زاڵبوونێکی کوێرانە و ڕیشەکێشانە دژ بە گرووپی بەرانبەر، کە لێرەدا کوردن. زاڵبوونێک لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەسەندکراوە و لەلایەن عەرەبە هاوردەکان و میلیشیاکان شەرعییەتێکی نیشتمانییشی پێدراوە، بەوەی کەرکووک شارێکی ئێراقییە و هەموو جۆرە جموجووڵێکی ناعەرەبی، نائێراقی، لەو شارە، بە ئاڕاستەی دابەشبوون و کەرتکردن و لەتکرنی پارێزگاکە و ئێراقە. قوڵبوونەوەی ئەم ترسە بەکۆمەڵایەتیی کراوە. ئەگەر لە ڕابردوودا حکومەت نوێنەرایەتی ئەو جۆرە وتارەی کردبێت، ئێستا ئەو وتارە دابەزیوەتە ناو خەڵک و خەڵک بۆ خۆی دەیەوێت بەرگری لە “یەکێتیی خاکی ئێراق” بکات. لە وتاری زۆرینەی حیزبە شیعییە دەستەڵاتدارەکان، سەدرییەکان و میلیشیاکاندا ئەو نیگەرانییە بەردەوام و بە ئاشکرا کار دەکات و لە گەشەکردنیش دایە. تاکە لایەنیش کە مەترسی بێت لەسەر “دابەشبوون”، لە وتار و بیرکردنەوەی ئەواندا، تەنیا کوردە.
تورکمانەکان، هەڵەیەکی مێژوویی دەکەن کە پشتیووانی لەو نیگەرانییەی عەرەبەکان دەکەن، لەلایەک، ئەو نیگەرانییە لە حکومەت و دامودەزگاکانەوە نییە، بەڵکوو هیی خەڵکی هاوردە و میلیشیاکانە، بە ئامانجی زاڵبوون و دەستکەوتی ئابووری و ئیداری زیاتر بەرهەمهێنراوە. جگە لەوەش، ئەگەر ئەو نیگەرانییە ئەمڕۆ دژ بە کورد بێت، بەیانی ڕوو لەوانیش و لە کرستیانەکانیش دەکات. ڕوو لە هەموو ناسنامە و هەستێکی ناعەرەبی دەکات. ئەوەش بەمانای ئەوە نا بەرەیەکی دژە عەرەبی درووست بکرێت و ڕووبەڕووی ئەو هەستە دژە ناعەرەبییە ببنەوە، بەڵکوو بەهێزنەکردنی ئەو هەستە دژە-کوردییە کە خەریکە بە تێپەڕبوونی کات تەشەنە دەکات، کە لە هۆشیارییەکی شۆڤێنیستانەی کۆمەڵایەتییەوە سەر دەگرێت. خاوکردنەوەی ئەو هەستە دژە-ناعەرەبییەش، لەوەدا لاواز نابێت پشتئەستوور بن بە دەوڵەتە دراوسێکان، یا بە جەمسەرگیری دژ بە عەرەب یا دژ بە کورد، بەڵکوو بە درووستکردنی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی، بە خەسڵەتەکانی لێبووردەیی و گێڕانەوەی ماف بۆ مافخوراوان و نەهێشتنی فشارەکان.
ئەگەر خێرا میکانیزمێکی ئیداری، کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی کەرکووک نەدۆزرێتەوە، ئەگەر جارێکی دیکە پرس و کێشەکانی شارەکە بەزەبری هێز کۆنتڕۆڵ بکرێت، کە زیاتر مەبەست لێی بەرزەفت کردنی کوردە، ئەوە بە دڵنیایی ئەو توڕەییە پەنگخواردووەی لەنێو کوردەکاندا هەیە بەهێزتر دەبێت و ئەگەرەکانی تەقینەوە دێنێتەگۆڕێ و کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەم دەبێت. ئەوسا ڕووبەڕووی پڕۆسەی جینۆساید دەبینەوە، کە لە ناوەرۆک و ڕوخسار لە جینۆسایدی سێربرینیچا و ڕواندا دەچێت. لەو ڕووەشەوە، بەئامانجگرتنی ئەو گەنجانەی کورد لەلایەن هێزە ئێراقییەکان دوو نیگەرانی گەورەی درووستکردووە.
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= کوشتن لەسەر ناسنامە، بەپێی کۆمەڵێک داتا و ڕاگەیاندن حەزێکی بەربڵاوە لەناو سوپا و خەڵک، کە کراوە بە خواستێکی سیاسیی-کۆمەڵایەتیی-ئابووریی. کوشتن کراوە بە حەزەی کە ڕق و قینەی گرووپی دەسەڵاتدار (عەرەبە هاوردەکان و میلیشیاکان) دادەمرکێنتەوە. ڕژانی خوێنی چوار کورد کۆتایی بە داخستنی ڕێگای کەرکووک-هەولێر هێنا، چونکە خوێنی تێدا ڕژا. هێز بەکارهات و دەماری نێرایەتی هێزە ئێراقییە شەرخوازەکانی تێدا خاو کرایەوە.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= ترسێکی دیکەش کە پێشتریش بوونی هەبوو بەڵام ئەمجارەیان گەورەترە، ئەویش مەترسی بوون بە سەربازە لەناو سوپای ئێراقدا. سەربازانی کورد لەناو سوپادا، چیتر وەکوو کورد بیرناکەنەوە. بیرکردنەوەی دەستەجەمعی سەربازەکان، وەکوو گرووپێکی سەربازی، بێجگە لەوەی کە لەسەریانە گوێڕایەڵی فەرمانە گشتییەکانی سەرەوەی خۆیان بن، ئەو بیرکردنەوە دەستەجەمعییە، بەهێزتر دەکات لەوەی کە لەحاڵەتی ئاساییدا هەیە. نموونەش ئەو مێرمنداڵە کوردە بوو کە کەوتبووە دەست کۆمەڵێک سەربازی کورد و عەرەب لە سوپای ئێراق لە کەرکووک. مێرمنداڵەکە هاواری دەکرد و دەیوت من هیچ پەیوەندیم بە خۆپیشاندانەکانەوە نییە و من بێگوناهم، بەڵام سەربازە کوردەکان بەزەییان پێیدا نەدەهاتەوە، چ جای ئەوەی لەوە بکۆڵنەوە داخۆ ئەو مێرمنداڵە هیچ تاوانی کردووە یان نا، یان هەر هیچ نەبێت لەبەر ئەوەی تەمەنی لە خوار هەژدە ساڵییەوەیە دەبێت مامەڵەی تایبەتیی لەگەڵدا بکرێت. ترسە گەورەکەش ئەوەیە، ئەگەر سەرباخێکی کورد لە نیگەرانییەکانی خەڵکی کورد و هاوزمانانی خۆی تێنەگات، چۆن گلەیی لە سەربازێکی عەرەبی ناو سوپا دەکرێت؟
ڕێگریکردن لە جینۆساید، کە بەپێی هەر دە پێوەرەکانی گریگۆری ستاندۆن نیشانەکانی ئێستا لە کەرکووک لە ئارادان، ڕێکاری توند و سەرتاپاگیری دەوێت بۆ ڕێگریکردن لێی. پێویستی بە گرتنەبەری پڕۆسەیەکی بەرفراوان هەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کۆمەڵایەتیی-سیاسیی کەرکووک. هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی کە هۆکارن بۆ نائارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی کارێکی هەنووکەیی پێویستە. نەهێشتنی میلیشیاکان لەو دەڤەرە ئەرکێکی هەنووکەیی و مرۆییە. ڕادەستکردنەوەی شار بە پۆلیسی ناوخۆیی و دوورخستنەوەی هەموو جۆرە دیاردەیەکی سەربازی و میلیشیایی بۆ پڕۆسەی ئاساییکردنەوە کاریگەریی لەسەر دۆخەکە دەبێت. ڕاستە پارێزگار سەپێنراوە بەڵام بەهۆی ناتەبایی هێزە کوردییەکانەوە ئەم کارە درێژەی پێدراوە. بۆیە حیزبە کوردییەکان بەشێک لە بەرپرسیارییەتی و گوناهی ئەو دۆخەیان لە ئەستۆ دایە. لە کۆتاییدا، هەمیشە دەگوترێت، نابێت چیتر جینۆساید دووبارە ببێتەوە، بەڵام هەمیشەش بەهۆی کەمترخەمی لایەنەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دووبارە دەبێتەوە.
لە هەموو ئەو خاڵانە گرنگتر، کە دەبێت جەختی لەسەر بکەینەوە، بەربڵاوی کولتووری جینۆسایدە لە ئێراق. ئێراق لە ڕابردوودا ئەزموونێکی خراپی لە جێبەجێکردنی جینۆسایدی کورد هەیە کە لانی کەم زیاتر لە پێنج بڕیاری جینۆساید لە بەغدا لە شەستەکان و حەفتاکان و هەشتاکان دژ بە کورد دەرچوون. ئێراق دەیان ساڵ ئەزموونی پڕتوندوتیژیی و کێشەئامێزی بەعەرەبکردن و ڕاگواستن و چۆڵکردنیشی هەیە. لەوەتەی شیعەکانیش باڵادەستن لە 2003 وە ئەزموونی بەشیعەکردن و شەڕی مەزهەبی و کوشتن لەسەر ناسنامە لە ترۆپکدا بووە. دووبارەبوونەوەی جینۆساید دژ بە کورد، بۆ میلیشیاکان، کە دەوڵەتیان لە پشتە و بودجەیەکی زەبەللاحیشیان هەیە، لە خواردنەوەی پەرداخە ئاوێک ئاسانترە. بۆیە پێش تا دەبێت بەڕی بەخۆدادەیت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 27 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 22-10-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 22-10-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 30-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 01-04-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 27 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.656 چرکە!