ناو: ڕەحیم
نازناو: هاوڕێ ڕەحیم
ناوی باوک: عەزیز
ڕۆژی لەدایکبوون: #14-12-1961#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #22-06-1999#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
ڕەحیم عەزیز قەساب لە ڕێکەوتی 14-12-1961 لە شاری قەڵادزێ لەدایک بووە، بە هاوڕێ ڕەحیم ناسراوە، خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لە شاری قەڵادزێ تەواوکردووە و لە خوێندکارە نموونەی و زیرەکەکان بووە. لە ساڵی 1979 ژیانی پێشمەرگایەتی دەگرێتەبەر، دەچیتە شاخ و تا ساڵی 1983 بەرداوام دەبێت. بەهۆی شەڕی نەگریسی براکوژیەوە، دوای چوار ساڵ دێتەوە شار و دەگەڕێتەوە بەرخوێندن، لە کۆلێژی ئەندازیاری بەشی تەلارسازی #زانکۆی موسڵ# وەردەگیرێت. لە ڕێکەوتی #06-03-1991# بەژداری لە ڕاپەڕینی ئۆردوگای بازیان دەکات. پاش چەندین شەڕی قارەمانانە دژی ڕژێمی بەعس تووشی نەخۆشی ئەعساب دەبێت و لە ڕێکەوتی 22-06-1999 ماڵاوایی لە ژیان دەکات. یەکەمین دەقی شعری لە ساڵی 1983 وەرگێڕداوەتە سەر زمانی عەرەبی، لە گۆڤاری ئەلبەدیل لەژێر ناوی جەریمە ئەخرا لە سووریا بڵاوکراوەتەوە، لە گۆڤارەکانی #بیری نوێ#، #ڕۆشنبیری نوێ# بە نازناوی (ڕ.ح) هۆنراوەی بڵاوکردووەتەوە. شارەزایی لە زمانەکانی (عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی)دا هەبووە، هۆنراوەەکانی دەچنە چوارچێوەی هۆنراوەی بەرگری، چینایەتی، نیشتمانی، ئەوین و ئازادی. فەرمانبەری #وەزارەتی پەروەردە# بووە.
=KTML_Bold=بەرهەمی چاپکراوی:=KTML_End=
#مشتێ لم نیم کەنارەکان جێم بهێڵن#، شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارزان، #سلێمانی#، 2008، لە بڵاوکراوەکەنی فەرهەنگخانەی قەڵادزێ. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 105 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!