ملم لۆ توو لە مووەکی باریکترە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ملم لۆ توو لە مووەکی باریکترە) یان وتراویشە: ملی لە داوە موویەکی باریکترە، باریکی موو کراوە بە نیشانەی ڕەزامەندی و سەردانەواندن بۆ دۆست و ئازیزان، یان یەکێک بۆ کەسێکی خۆشەویستی هیچ قسەیەک نەکات و بێ چەند وچۆنی و هیچی لە ئاستیدا پێ نەکرێت و نەوترێت، بەگوزارشتی ڕەزامەندییەوە وتراوە: ملم لۆ توو لە مووەکی باریکترە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 71 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!