خۆی لەسەر قون ڕاناگری
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (خۆی لەسەر قون ڕاناگری)، جوتیار و کشتیار و وەرزێری کورد هەموو ڕۆژێک لە گەردی بەیانییەوە تاوەکوو بانگی ئێوارە یەکبینە لە کاروکاسبی بووە و زۆر هیلاک و شەکەت بووە، ئێواران کە گەڕاوەتەوە ماڵەوە خۆی لەسەر قونان نەگرتووە و نەیتوانیووە لەبەر ماندوێتی دابنیشێت و هەر پاڵی داوەتەوە ئینجا وەکوو ئیدیۆم بۆ گوزارشت لە ماندوێتی زۆر فەرمویەتی: خۆی لەسەر قون ڕاناگری.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 81 جار هاتیە دیتن