ناو: عەبدولقادر
نازناو: سەید عەبدولقادر ئەفەندی
ناوی باوک: #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری#
ساڵی لەدایکبوون: 1851
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-05-1925#
شوێنی لەدایکبوون: هەکاری-شەمزینان
شوێنی شەهیدبوون: بەدلیس
$ژیاننامە$
سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی بۆ هاوکاری و پێشکەوتن (KTTC) و دواتر کۆمەڵەی سەرهەڵدانی کوردستان بووە. ڕۆشنبیرێکی پێشەنگی کورد بووە و جارێکیش ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی دەوڵەتی عوسمانی بووە. هەروەها بەشداری لە ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری کرد و تۆمەتبار کرابوو بە بەشداری لە شۆڕشی #شێخ سەعیدی پیران#.
کوڕی ڕێبەری دیاری کورد شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و نەوەى شێخ تەهایە. بە نەریتی نەقشبەندی پەروەردە بووە و بنەماڵەکەی ئیدیعای ڕەچەڵەکیان لە عەبدولقادر گیلانی کردووە. زمانی کوردی، تورکی، فارسی، عەرەبی و فەرەنسی شارەزای بوو. لە سەردەمی ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، فەرماندەی فەوجێکی هێزە کوردییەکان بووە، کە لە خەزەڵوەری ساڵی 1880 بەدواوە، لە کەنارەکانی دەریاچەی #ورمێ# تا جەرگەی #تەورێز# چەند شارۆچکەیەکی کۆنترۆڵ کردبوو.
لە ساڵی 1881 دوای شکستی شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری لە دژی دەوڵەتی عوسمانی دەربەدەر کرا. ماوەیەک زانیارییەکی کەم لەبارەی عەبدولقادرەوە هەبوو، بەڵام لە ساڵی 1895دا وەک ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (CUP) لە ئەستەنبوڵ ناودەبرێت. بەڵام دواتر هەوڵی دابوو لە پیلانێک بۆ ڕووخاندنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، دواتر لە ساڵی 1896دا ڕەوانەی مەککە کرا، لە مەککەوە بەسەر بەیرووتدا گەشت دەکات، بەڵام لەگەڵ سیاسەتمەدارانی ئەوروپا دا لە پەیوەندیدا ماوەتەوە. ئەنوەر پاشا داوای هاوکاری لێ کرد لە ناچارکردنی هۆزە کوردەکان بۆ داننان بە دەسەڵاتی کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (CUP) لە دوای شۆڕشی تورکە گەنجەکان لە ساڵی 1908. ئەوە داواکارییەک بوو کە ئەویش پێی ڕازی بوو.
لە ساڵی 1910 تا 1920 ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی دەوڵەتی عوسمانی بوو و دواتر بۆ ماوەیەکی کوورت سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەتی عوسمانی بوو. بە ئەندامێتی لە پەڕڵەمان و دوای جەنگی جیهانی یەکەم سەرۆکایەتی لیژنەی لاوەکی لە پەڕڵەماندا کرد.
پەیوەندی زۆر باشی دەبێت لەگەڵ دیپلۆماتکارانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا لە ئەستەنبوڵ و لۆبی بۆ هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردی دەکرد. لە گفتوگۆکاندا باس لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس کرا. بەڵام ئەو دژی ئەوە بوو کە زلهێزە بیانییەکان سەرقاڵی درووستکردنی دەوڵەتێکی داهاتوو بن لە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. عەبدولقادر لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مانگی شوباتی ساڵی 1920 بە ڕۆژنامەی (ئیکدەم) درا، ڕایگەیاند کە پابەندی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردییە بە سەرکردایەتییەک کە کورد هەڵیبژاردبێت. هەروەها لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس پاڵپشتی دەستکەوتەکانی #شەریف پاشای خەندان# (کە پشتیووانی کوردستانێکی سەربەخۆی دەکرد) بوو. سەرەڕای ئەوەش، وەزیری گەورە دامات فەرید پاشا گومانی ئەوەی هەبوو کە عەبدولقادر سەرۆک هۆزەکانی کورد لە ئەنادۆڵ ڕێکبخات وەک ئامادەکارییەک بۆ سەربەخۆیی. هەروەک چۆن ناڕەزایەتییەکەی بەرانبەر سەربەخۆیی کورد ئاشکرا بوو. بە وتەی ڕۆبەرت ئۆلسۆن، هەواڵگری بەریتانیا بڵاویکردەوە کە تا ساڵی 1924 وەک بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی (کۆمیتەی ئازادی) لە ئەستەنبوڵ دەست بە کاربوو وکاریگەریی زۆری لەسەر کوردانی ئەستەنبوڵ هەبوو، وەک کەسایەتییەکی حەتمی لە سیاسەتی کوردیدا وەسف دەکرا.
عەبدولقادر و مەحمەدی کوڕی بە تۆمەتی تێوەگلان لە یاخیبوونی شێخ سەعیدی پیران تۆمەتبار کران و لەلایەن دادگای ئامەد دادگایی کران. لە 23-05-1925 لەگەڵ کوڕەکەیدا بە یەکەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا و دوایی چەند ڕۆژێک لە سێدارە دران.
ئامادەکردن و وەرگێران لە ئینگلیزییەوە: #کوردیپێدیا# - #ڕاپەر عوسمان عوزێری# [1]