پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,315
وێنە 105,013
پەرتوک PDF 19,467
فایلێن پەیوەندیدار 97,734
ڤیدیۆ 1,402
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
د. ئێما پۆمەرۆی لەبارەی شانەدەر زێت: دەمانەوێت بزانین کەی نیاندەرتاڵەکان لە کوردستان لەنێوچوون
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. ئێما پۆمەرۆی

د. ئێما پۆمەرۆی
نمە نەبەز
د. ئێما پۆمەرۆی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج و ئەندامی تیمی لێکۆڵینەوە لە ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر دەڵێت: لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە، نیاندەرتاڵەکانی ئەشکەوتی شانەدەر لە بەخاکسپاردنی مردووەکانیان لە نزیک خۆیاندا نەترساون.

د. ئێما پۆمەرۆی لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ ڕووداو زانیاری زیاتر لەبارەی دۆزینەوەکەیان ئاشکرا دەکات. هەروەها دەڵێ، لە هەوڵدان بزانن شوێنی لەدایکبوونی شانەدەر زێت کوێ بووە، چ نەخۆشییەکی هەبووە، چ خۆراکێکی خواردووە و چالاکیی ڕۆژانەی چی بوون.

ئەو لەبارەی هۆکاری ئەوەی بۆچی شەش ساڵی خایاندووە تاوەکوو بگەنە دەرئەنجامێک لەبارەی شانەدەر زێت، بە ڕووداوی گوت، ئەشکەوتی شانەدەر زۆر گەورەیە و ئێمە تەنیا بەشێکی کەمی ئەشکەوتەکەمان هەڵکۆڵیوە... ئێستاش لە ئەشکەوتی شانەدەردا کە چینی تێدایە کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 100 هەزار ساڵ پێش ئێستا، زۆر شت بۆ ئێمە هەن کە بیانزانین و، شوێنێکی شوێنەواریی زۆر گرنگە.

شانەدەر زێت ناوی ئەو کەللەسەرەیە کە لە ئەشکەوتی شانەدەر لە 2018 دۆزرایەوە و لە هەفتەکانی ڕابردوو کاری درووستکردنەوەی ڕووخساری لە ڕێگەی مۆدێلێکی سێ ڕەهەندییەوە تەواو بوو و پێشانی جیهان درا.

کارکردن بۆ دۆزینەوەی کەللەسەرەکە وەکوو د. ئێما باسی دەکات لەسەر بانگهێشتنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە ساڵی 2011، دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتا پەیوەندییان بە پڕۆفیسۆر گراهام بارکەرەوە کرد کە تاوەکوو ئێستاش سەرۆکی پڕۆژەکەیە لەگەڵ چەند هاوکارێکمان لە زانکۆی جۆن موورز لە لیڤەرپوول و زانکۆی بیربێک لە لەندەن.

ساڵی 2014 لە ئەشکەوتی شانەدەر دەست بە هەڵکۆڵین کرا. ئەو پڕۆفیسۆرە وتی، چەند ساڵێکی خایاند تاوەکوو هەندێک بودجەی بۆ کۆکرایەوە تاوەکوو بتوانرێت دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.

لەبارەی گرنگیی ئەشکەوتی شانەدەرەوە دەڵێت: بەهۆی ئەشکەوتەکەوە زنجیرەیەکی شوێنەوارناسییانەمان دەستکەوت کە بەتەواوی ئەو کاتانەدا دەڕوات و دەرفەتی گرنگمان پێدەدات کە بەپێی سەردەم لە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکەی تێبگەین لەسەر ئەو کەسانەی ئەشکەوتەکەیان بەکارهێناوە. هەروەها لە شتەکانی وەک گواستنەوە لە مرۆڤی نیاندەرتاڵەوە بۆ هاتنی مرۆڤی هاوچەرخ تێبگەین.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ د. ئێما پۆمەرۆی، پسپۆڕی شوێنەوارناسی لە زانکۆی کامبریج

ڕووداو: کەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتنامەی بۆ تیمە شوێنەوارناسییەکەی زانکۆی کامبریج نارد تاوەکوو بێن بۆ کوردستان؟

ئێما پۆمەرۆی: وابزانم ساڵی 2011 بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتا پەیوەندییان بە پڕۆفیسۆر گراهام بارکەرەوە کرد کە تاوەکوو ئێستاش سەرۆکی پڕۆژەکەیە لەگەڵ چەند هاوکارێکمان لە زانکۆی جۆن موورز لە لیڤەرپوول و زانکۆی بیربێک لە لەندەن.

ڕووداو: کەی تیمە شوێنەوارناسییەکەی کامبریج گەیشتنە کوردستان و دەستیان بە هەڵکۆڵین کرد؟

ئێما پۆمەرۆی: ساڵی 2014 دەست بە هەڵکۆڵین کرا. چەند ساڵێکی خایاند تاوەکوو هەندێک بودجەی بۆ کۆکرایەوە تاوەکوو بتوانرێت دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.

ڕووداو: د.ئێما، زیاتر لە 75 هەزار ساڵە ئێسکەکانی کاسەسەرەکە لەو شوێنەدا بووە. لێرە هەندێک کەس دەپرسن: بۆچی ئەوەندەی خایاند تاوەکوو شوێنەوارناسان بیدۆزنەوە؟ بە درووستی چ ڕۆژ و مانگێکی 2018 دۆزیتانەوە. حەزدەکەین بزانین کەی بوو کە ئێسکەکانی کاسەسەری (شانەدەر زێت) لە ئەشکەوتی شانەدەردا دۆزرانەوە؟

ئێما پۆمەرۆی: بەشێکی ئەوەی کە بۆچی دۆزینەوەی ئێسکەکان ئەوەندەی خایاندووە لەبەر ئەوەیە کە یەکەم؛ ئەشکەوتی شانەدەر زۆر گەورەیە و ئێمە تەنیا بەشێکی کەمی ئەشکەوتەکەمان هەڵکۆڵیوە. هاوکارانمان لە ساڵانی پەنجاکان دا بە سەرۆکایەتیی ڕاڵف سلۆکی لە ئەشکەوتەکەدا خەریکی هەڵکۆڵین بوون، بەڵام ئاستی هەڵکۆڵینەکان تاوەکوو ڕادەیەک بچووک بوون. وێڕای ئەوەش، پاشماوەکان لە قووڵایی حەوت مەتر و نیوی ئێستای ئەشکەوتەکەدا دۆزراونەتەوە. ئەوەش زۆر ئاڵۆزە، بێنە بەرجاوت لە قووڵییەکی وادا خەریکی هەڵکۆڵین بیت. بۆیە ئەوە کاتی زۆر دەخایەنێت. سەرەنجام زانیمان کە هەندێک پاشماوەی نیاندەرتاڵ لە بەشێکی ئەم ئەشکەوتەدا هەیە. دەوروبەری ساڵی 2016 توانیمان لە دیوارەکانی هەڵکۆڵینەکەدا بیانبینین، بەڵام ئەوەی بەگشتی دەیکەین ئەوەیە کە لەڕووی زەوییەوە دەست بە هەڵکۆڵین دەکەینەوە، بۆیە هەندێک کاتی ویست تاوەکوو وابکەین پارێزراوبێت. ئەوەش لە چاڵەکاندا کارێکی تەواو ئاڵۆزە. ئەوەبوو هەڵکۆڵینەکە لە ساڵی 2018دا دەستی پێ کرد. وابزانم یەکەم جار کاسەسەرەکەمان لە 11-09- 2018دا بینی، بەڵام دەمانزانی کە هەندێک بەشی ئێسکەپەیکەرەکە لەوێبوون، وەک پەراسوو، ئەوە ساڵی 2016 بوو.

ڕووداو: چەند کات پێویست بوو بۆ پێکەوەنانەوەی ئەو هەموو پارچانەی سەری ژنە نیاندەرتاڵەکە؟

ئێما پۆمەرۆی: بەڕاستی کارێکی زۆر سەخت بوو و زیاتر لە 9 مانگی خایاند. دەبێت بڵێم کە زۆربەی کارەکان لەلایەن لوسیا لۆپێز پۆلینی کرا کە پێکەوە کارمان دەکرد. ئەو 9 مانگ کاری لەسەر کرد، هەموو پارچەکانی پاککردەوە و پاشان پێکەوەی لکاندنەوە. منیش لە بەشێکی ئەم پڕۆسەیەدا یارمەتیم داوە، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت، ئەمە پڕۆژەیەکە کارکردن لەسەری بەردەوامە.

ڕووداو: پێتوایە کاسەسەرەکە بۆ هەمیشە لە کوێ هەڵدەگیرێت، ئایا لە بەریتانیا دەبێت یان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان؟

ئێما پۆمەرۆی: دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان. ئێستا بۆ پڕۆسەی پاراستن و پێکەوەنانەوەی پارچەکان زۆر بە سوپاسەوە بە ئەمانەت لای ئێمەیە لە بەریتانیا. ئەوەش میهرەبانییەکی زۆری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری باشووری کوردستانە کە بە ئەمانەت پێیداوین. بەڵێ، ئەوە ئاشکرایە کە ئەمە لە باشووری کوردستانەوە هاتووە و دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان.

ڕووداو: پێتوایە دۆزینەوەی (شانەدەر زێت) چ بەشدارییەکی زانستی بۆ تێگەیشتنمان لە ژیانی نیاندەرتاڵ لە کوردستان زیاد دەکات؟

ئێما پۆمەرۆی: بەڕاستی دۆزینەوەی ئەو کاسەسەرە زۆر دەرفەت دەکاتەوە بۆ زانینی ژیانی نیاندەرتاڵ لەم ناوچەیەدا. ئەو ژنە دەچێتە پاڵ ئەو 10 نیاندەرتاڵەی لە پەنجاکان دا لە ئەشکەوتەکەدا دۆزرانەوە. زۆر بەختەوەرین کە ئێستا ئەو هەموو تەکنیکە زانستییەمان هەیە کە ئەو سەردەمە نەبوون و دەتوانین بەکاریانبێنین بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەو ژنە. هیوادارین جۆری ئەو خواردنانە بدۆزینەوە کە خواردوونی، بزانین ئایا هەر لە ئەشکەوتەکەدا لەدایکبووە یان ئایا لە شوێنێکی دیکەوە هاتووە، هەروەها جۆری ئەو چالاکییانە بزانین کە ڕۆژانە کردوونی. هەروەها خەریکی دۆزینەوەی ئەوەین بزانین کاتێک مردووە تەمەنی چەند بووە. هەروەها زانیاری لەسەر تەندرووستییەکەی، بۆ نموونە بزانین تەندرووستی ددانەکانی چۆن بووە، چونکە بەر لە مردنی هەندێک ددانی کەوتوون. دەزانین کە لە جومگەکانی ملی دا هەوکردنی هەبووە. بۆیە زۆر زانیاری هەن کە دەتوانین لەسەر ئەو بیانزانین.

ڕووداو: بەدەر لە دۆزینەوەی (شانەدەر زێت) لەلایەن تیمەکەتانەوە و دۆزینەوەکانی پێشوو لەلایەن ڕاڵف سلۆکییەوە لە شانەدەر، ئایا پێتوایە لە ئەشکەوتی شانەدەردا شوێنی دیکەی جێی سەرنج هەن کە لێکۆڵینەوەی زیاتریان تێدا بکرێت و شوێنەواریان تێدا بدۆزرێتەوە؟

ئێما پۆمەرۆی: بێگومان. ئەشکەوتی شانەدەر شوێنێکی شوێنەواریی زۆر دەوڵەمەند و گرنگە. چینی تێدایە کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 100 هەزار ساڵ پێش ئێستا. لە تەواوی ئەو ماوەیەدا تاوەکوو ئەم دواییانە گرنگترین شوێنەوار لەبارەی پاشماوەی نیاندەرتاڵەکانەوە ئەوەیە ئێمە دۆزیمانەوە لەگەڵ هەندێک پاشماوەی دێرینترین جووتیارانی ناوچەکە. وەکوو وتم، زنجیرەیەکی شوێنەوارناسییانەمان دەستکەوت کە بەتەواوی ئەو کاتانەدا دەڕوات و دەرفەتی گرنگمان پیدەدات کە بەپێی سەردەم لە گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکەی تێبگەین لەسەر ئەو کەسانەی ئەشکەوتەکەیان بەکارهێناوە. هەروەها لە شتەکانی وەک گواستنەوە لە مرۆڤی نیاندەرتاڵەوە بۆ هاتنی مرۆڤی هاوچەرخ تێبگەین. ئینجا گرنگترین پرسیاری شوێنەوارناسییانە ئەوەیە: ئەو گواستنەوەیە چۆن بووە؟ ئایا مرۆڤی هاوچەرخ تەنیا شوێنی نیاندەرتاڵەکانیان گرتەوە یان جۆرێک لە هەڵسوکەوت و پەیوەندی لەنێوانیاندا هەبووە کاتێک ئەشکەوتەکەیان بەکارهێناوە؟ بۆیە لە ئەشکەوتی شانەدەردا زۆر شت بۆ ئێمە هەن کە بیانزانین و، شوێنێکی شوێنەواریی زۆر گرنگە.

ڕووداو: ئایا پێتوایە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی نوێی کنەوپشکنینی زیاتر لە ئەشکەوتی شانەدەردا هەبێت، ئایا پێشنیازی ئەوە دەکەیت؟

ئێما پۆمەرۆی: ڕاستییەکەی، لەم ساتەدا ئەو پڕۆژەیەی من تێیدا بەشدارم هێشتا بەردەوامە. مۆڵەتێکی دیکەمان هەیە تاوەکوو چەند ساڵێکی دیکە لە پڕۆژەکە بەردەوام بین و زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئیدارەی سۆران دا کار دەکەین بۆ ئەوەی لە کنەوپشکنینەکەمان بەردەوام بین.

ڕووداو: بە گوێرەی دۆزینەوەکانتان، پێتوایە ژیانی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە کوردستان دا چەندی خایاندووە؟

ئێما پۆمەرۆی: ئێمە هێشتا زیاتر کار دەکەین بۆ ئەوەی بەڕاستی و بەوردی بزانین کەی نیاندەرتاڵ لەم ناوچەیەی کوردستان دا لە ژیان وەستاون، بەڵام وا دەردەکەوێت کە ڕەنگە تاوەکوو 45 هەزار ساڵ پێش ئێستا لەوێ بووبن و پاشان نزیکی ئەو سەردەمە مرۆڤی هاوچەرخ شوێنی نیاندەرتاڵی گرتبێتەوە.

ڕووداو: پێتوایە نیاندەرتاڵ لە کوردستان زیاتر ماونەتەوە و ژیاون یان لە کرواتیا؟

ئێما پۆمەرۆی: ڕاستییەکەی زۆر قوورسە ئەوە بگوترێت. یەکێک لەو سەختییانەی لە بەردەمماندا بوو ئەو ڕێگەیە بوو کە بڵێین تەمەنی هەندێک لە شوێنەوارەکان چەندە. ئەوە لە دیاریکردنی ئەو کاتەدا تەواو ورد نییە. ئێمە دەزانین کە نیاندەرتاڵ لەم ناوچەیە لە کوردستان و لە کرواتیاش بە نزیکەیی لە هەمان کات دا لەنێوچوون. ئەگەری هەیە زۆر هاوشێوە بێت. هەرچەندە سنوورداریی تەکنیکی دیاریکردنی کات کە هەمانە وادەکات زۆر قوورس بێت بەوردی بڵێین چەند ژیاون یان زیاتر ژیاون.

ڕووداو: لە بەڵگەفیلمەکەی نێتفلیکس دا کە بینیومانە، تیمەکەتان گریمانەی ئەوە دەکات کە ڕەنگە ئەشکەوتی شانەدەر گۆڕستانی نیاندەرتاڵەکان بووبێت کە بەوجۆرە بەکاریان هێناوە. ئایا پێتوایە وەک گۆڕستان بەکاریان هێناوە یان لەوێ ژیاون و کاروبارەکانی دیکەی ژیانیان تێدا کردووە؟

ئێما پۆمەرۆی: ڕاستییەکەی، ئەو بەڵگە شوێنەوارییانەی هەمانن پیشانی دەدەن کە هەردووکیان تێدا کردووە، مردووەکانیان لەوێ ناشتوون و (شانەدەر زێت) یەکێکە لەو کەسانەی لەوێ نێژراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئەوەش ببینین کە لەوێ ژیاون. زۆر نزیک لەو شوێنانەوە ژیاون کە مردووەکانیان تێدا ناشتوون. زۆر بەڵگەی باشمان هەیە بۆ شتی وەک ئاگردان، پاشماوەی خۆراک، ئێسکی ئاژەڵ و وردەڵۆکەی سووتاوی خۆراکی ڕووەکی. دەتوانین هەندێک لە ئامرازە بەردینەکانیان و شوێنی درووستکردن و چاککردنەوەیان ببینین. ئینجا ئەو شوێنانەی دەتوانین ئەم بەڵگانەیان تێدا ببینین شوێنێکی وەک شوێنی ڕۆژانەیە کە ڕێک لە تەنیشت ئێسکەپەیکەرەکانەوەیە. بۆیە دەکرێت لە تەنیشت ئاگردان دا دانیشتبن و توانیبێتیان بگەنە شوێنی ئێسکەپەیکەرەکان و دەستیان لێبدەن. ئینجا ئەمە لەبارەی ئەو پەیوەندییەی نێوان زیندووەکان و مردووەکانەوە پرسیارێکی سەرنجڕاکێش درووست دەکات. واتە ئەگەر سەیر بکەیت، لەوە نەترساون کە زۆر لە مردووەکانەوە نزیک بن. ئێمە بەڵگەی هەریەکە لە ژیان و مردنمان لەنێو ئەشکەوتی شانەدەردا هەیە کە ئەوەش وایکردووە زۆر سەرنجڕاکێش بێت.

ڕووداو: پێتوایە هۆکاری نەمانی نیاندەرتاڵ لە کوردستان و شانەدەر چییە، ئایا شەڕی نێوان ئەوان و مرۆڤی ژیر بووە یان هۆکاری دیکەی کەشوهەوا بووە؟

ئێما پۆمەرۆی: لەم کاتەدا ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی لە بواری ئەکادیمی دا گفتوگۆی گەرمی لەسەر دەکەین. ئێستا تاوەکوو ڕادەیەک ڕەنگە بزانین نیاندەرتاڵ لە کاتێکدا کە لە کوردستان نەماون، هاوکات لە شوێنەکانی دیکەی جیهانیش نەماون. ئایا ئەوە لەبەر چییە؟ دڵنیا نین، بەڵام وا دەردەکەوێت بە تێپەڕینی کات نیاندەرتاڵەکان لە سنوورەکەیاندا کە لە کەناراوەکانی زەریای ئەتڵەسییەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووسیا، تەواو ڕووبەڕووی لەنێوچوون بووبنەوە. ئەوان تاوەکوو ڕادەیەک بە کۆمەڵی بچووک ژیاون. منداڵیان هەبووە، خزمایەتی زۆر نزیکیان نەبووە و، هەمەچەشنیی جینەکانیان نەبووە کە وادەکات خەڵک لەشساختر بن. بۆیە وا پێدەچێت ژمارەیان کەمبووبێتەوە، بچووک بووبنەوە و وایان لێ هاتبێت بەرانبەر هەر گۆڕانکارییەک کەمتر خۆڕاگر بووبن. لەم ڕوانگەیەوە، دەکرێت هۆکارەکە هەندێک گۆڕانکاری گەورەی کەشوهەوا بووبێت وەک دەیبینین. بەڵام ڕەنگە هاتنی جۆرەکانی ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخیش هۆکار بووبێت بۆ ئەوەی سەرەنجام لەنێوبچن کە ئەوە شتێکە ئەوان بەرانبەری لاواز بوون.

ڕووداو: پرسیارێکی دیکە کە ڕەنگە بە مێشکی هەمووماندا بێت، هەرچەندە لەوانەیە ئێمە وەک ئێوە زۆر زانستییانە بیری لێنەکەینەوە، بەڵام هەر دەپرسم: پێتوایە چەندە دی ئێن ئەی نیاندەرتاڵ لە ئێمەی مرۆڤی هاوچەرخ دا هەیە؟

ئێما پۆمەرۆی: ئەو بەڵگانەی هەمانن زۆر باشن، زۆربەی ئەو خەڵکەی ئەمڕۆ لە جیهان دا دەژین 8٪ی دی ئێن ئەی نیاندەرتاڵیان تێدایە. ئەمە ڕێژەیەکی زۆر نییە. لە خەڵکێکەوە بۆ خەڵکێکی دیکە دەگۆڕێت و ڕەنگە 1٪ بۆ 3٪ بێت و، لە هەندێک خەڵکیش دا تۆزێک زیاتربێت. ئەمە بەتەواوی لەنێوان کەسەکان دا دەگۆڕێت. بۆیە ئەمە بڕێکی تاوەکوو ڕادەیەک کەمە، وەکوو وتم 1٪ بۆ 3٪یە، بەڵام سەرنجڕاکێشە و هەندێک بەڵگەمان هەیە کە پەیوەندییان بە تەندرووستی و هەندێک تایبەتمەندیی جەستەییمانەوە هەن.

ڕووداو: د. ئێما پۆمرۆی، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی کامبریج، زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە. سوپاس کە ئەمڕۆ لەگەڵمان بوویت.

ئێما پۆمەرۆی: زۆر سوپاس بۆ میواندارییەکەتان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 102 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 08-05-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 10
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-05-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەنترۆپۆڵۆجی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 09-05-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 09-05-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 09-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 102 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,315
وێنە 105,013
پەرتوک PDF 19,467
فایلێن پەیوەندیدار 97,734
ڤیدیۆ 1,402
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
فۆڵدەر
ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وەڵات - هەرێم - رۆژهەڵاتی کوردستان جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ وشە و دەستەواژە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ جهـ - وەڵات - هەرێم - رۆژئاوای کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!