مشتی داوە بە درەوشا.
مست یان مستەکۆڵە: ناو بەری دەست و پەنجەکان کە بە قووڵی بە یەکەوە بلکێن (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ پێداکێشان و بەرپەرچدانەوەی نەیار و دوژمن بەکاردێت، درەوشە: ئاسنێکی لووت تیژی مشوو دارینە، کەوش و مەشکە و گەلێک شتی پێدەدوورێتەوە (فەرهەنگی شێخانی)، واتە گەر کەسێک مست بکوتێت بە درەوشەدا بێگومان دەستی بریندار دەبێت، مەبەسی لەوەیە هێز لە هێز دەگەڕێتەوە. گەر بزانیت کەسێک بەهێزە، ناتوانی هێرشی بۆ بەریت. [1]
یان پەندەکە مەبەستی لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان دوو کەسە، یەکێکیان فێڵ لەوەی تریان بکات و بیخەڵەتێنێت، بەکوورتی واتە: دەستی بڕی یان دەسخەڕۆی کرد. چونکە وتراویشە: دەستی دام بە کۆڵە درەوشا.